به‌ر
له‌وه‌ی چه‌ند
سه‌رنجێک سه‌باره‌ت
به هۆنراوه‌ی
(گوڵێکی
سوور...!!)1 ده‌ربڕم
یان ڕه‌خنه‌یه‌ک
له خاوه‌نه‌که‌ی
واته ڕێزدار
کاک «خالید شه‌یدا»
بگرم، پێشه‌کی
هه‌م له
نێوبراو و هه‌م
له ته‌واوی
ئه‌و که‌سانه‌ی
له‌وانه‌یه
له ڕێگه‌ی
شیکردنه‌وه‌ی
ئه‌و هۆنراوه‌یه
لێم دڵگیر بن
و وای
بحاییشێنن که
مه‌به‌ستێکی
دیاریکراوم
هه‌یه،
داوای
لێبوردن ده‌که‌م.
ئه‌وه‌ی
ڕاستی بێ،
زۆرله‌مێژبوو
ده‌مه‌ویست
له‌و باره‌یه‌وه
سه‌باره‌ت به
زۆربه‌ی ئه‌و
شێعر و
هۆنراوانه‌ی
که له سایت
و ماڵپه‌ڕه
کوردییه‌کاندا
بڵاوده‌بنه‌وه
کورته‌باسێک پێشكێسی
خوێنه‌ره‌وانی
کورد‌بکه‌م،
هاکا ئه‌و خه‌ته‌ر
و مه‌ترسییه‌ی
که سه‌رجه‌می
ڕوواڵه‌ت و
بوواڵه‌تی
شێعری کوردی
داگرتووه، به
کۆمه‌گ و
هاوکاریی هه‌موو
لایه‌ک،
لێی دوورکه‌ینه‌وه
و بیخه‌ینه‌وه
سه‌ر باری
ئاسایی و ڕه‌واڵی
خۆماڵی خۆی.
پێویسته
ئه‌وه‌ش بڵێم
که به‌ڕێوه‌به‌ری
ماڵپه‌ڕه
کوردییه‌کانیش
له
بڵاوکردنه‌وه‌ی
ئه‌و جۆره
هۆنراوانه‌ی
که نه لایه‌نی
شێعربوونیان
تێدا به هێزه
و نه چێژێکی
تایبه‌تی به
خوێنه‌ره‌وه
ده‌به‌خشن
گوناحبارن. به‌تایبه‌ت
له به‌رانبه‌ر
گه‌نج
و لاوه
کورده‌کاندا
مشکڵۆزمه ده‌بن
که لاری و چه‌وتییه‌کانیان
نه‌ته‌نیا
نیشان ناده‌ن،
به‌ڵکه
ڕێگای هه‌ڵه
ولاپه‌ره‌سه‌نیشیان
بۆ خۆش ده‌که‌ن.
شتێکی
که زۆر جێگه‌ی
داخه و زۆربه‌ی
ماڵپه‌ڕه‌کوردییه‌کانیش
پێڕه‌وی ده‌که‌ن،
بڵاوکردنه‌وه‌ی
نووسراوه‌ی
ناشێعر و بابه‌تی
بێ نرخ
و بێ بایه‌خه،
که هه‌م زه‌ره‌ر
و زیان به ڕه‌وتی
زمانی کوردی و
هه‌م به خودی
فکر و بیر و ده‌ربڕینیش
ده‌گه‌یێنێ.
له‌وه
خراپتر و ناحه‌زتر
ئه‌وه‌یه
زۆربه‌ی ئه‌و
بابه‌تانه
که به شێوه‌ی
(زۆر و بۆر)
بڵاوده‌بنه‌وه،
نه ئێدیت ده‌کرێن
و نه هه‌ڵه‌کانیان
ڕاست ده‌کرێنه‌وه.
به‌هه‌رحاڵ،
ئێسته که
بڕیاره له
سه‌ر هۆنراوه‌ی
(گوڵێکی سوور...!!)
بدوێم، بۆ ئه‌وه‌ی
خاوه‌نه‌که‌ی
لێم زویر نه‌بێ
و، تێبینییه‌کانم
به دڵێکی
ئاواڵه‌وه
لێ قه‌بوڵ
بکا، ڕه‌نگه
هێنانه‌وه‌ی
ئه‌و نوکته‌یه
بێ جێ نه‌بێ
که
هێمن
موکریانی سه‌باره‌ت
به
مامۆستاکه‌ی
واته
مامۆستا فه‌وزی
له (تاریک و
ڕوون)دا
نووسیویه‌تی:
«فه‌وزی
زانایه‌کی گه‌وره،
ئه‌دیبێکی که‌م
وێنه،
کوردێکی پاک و
بێ باک بوو. به‌ڵام
شاعیرێکی باش
نه‌بوو.
...جارێکی قه‌سیده‌یه‌کی
درێژی فارسی
بۆ خوێندمه‌وه
نه‌شیگوت هی
خۆمه. به‌ڵام
من زانیم
شێعری خۆیه‌تی.
بێده‌نگ بووم
تا ته‌واو
بوو، گوتی پێت
چۆن بوو؟ گوتم
باش نه‌بوو.
وادیاربوو
خۆشی زۆری خۆش
نه‌ده‌ویست
پێکه‌نی و
گوتی: هی خۆمه.
به‌ڵام بۆ که‌س
وه‌ک تۆ
بیروڕای خۆی
ده‌رنابڕێ و
بۆ هه‌رکه‌سم
خوێندۆته‌وه
گوتوویانه
زۆر باشه؟
گوتم قوربان
له سایه‌ی
تۆوه من وام
لێهاتووه
شێعری باش و
خراپ لێک بکه‌مه‌وه.
ئه‌وجار قاقا
پێکه‌نی و
گوتی دیاره
نه‌ک هه‌ر باش
نین، به‌ڵکه
خراپیشن و
کاغه‌زه‌که‌ی
وردورد کرد.»2
منیش
ده پێوه‌ندنی
ده‌گه‌ڵ
هۆنراوه‌ی
(گوڵێکی سوور...!!)
دا، به
ڕاشکاوی ده‌یڵێم و
نایشارمه‌ه
که
کاک «خالید
شه‌یدا» ئه‌گه‌رچی
مرۆڤێکی زۆر
پاک و چاک و
چالاکه، به‌ڵام
تا بڵێی
شاعیرێکی نه‌وێژ
و چێژناخۆش و
به‌دخۆراکه!
بۆ
ئه‌وه‌ی
خوێنه‌ره‌وانیش
بتوانن له‌م
باره‌یه‌وه
بیر وبۆچوونی
خۆیان هه‌بێ،
ئه‌وا
هۆنراوه‌که
وه‌ک خۆی
بڵاوده‌که‌مه‌وه
و پاشان چه‌ند
سه‌رنجێکی له
سه‌ر ده‌رده‌بڕم:
گوڵێكی
سوور....!!!
گوڵێكی
سووری ژاكاوم
له
كاروانی ئه
شقا جێماوم
له
غوربه ت ته
نیا ماوم
خوێن
دێت له جه
ر‌گ و چاوم
ڕه‌ش
بووه دڵ و هه
ناوم
بۆ
یه زۆر په
شۆكاوم
له
دوو‌ری تۆ ده
ناڵم
تال
بووه
ڕۆژگاری
ژیانم
بێ
تۆ سێبووریم
نایێ
ئه
گه ر ڕۆژێ نه
تبینم
ده
كولێته وه
برینم
له
حه‌سره‌تی
دوو‌ری تۆ
هه
موو ڕۆژێ
ده‌ێڕژێنم
ئه
سرینم
ده
وه‌ره یا ری
شیرینم
سارێژ
كه زام و
برینم
خالید شه
ی‌دا
هانۆڤه
ر... ئه
لمانیا ... 29/09/05
هه‌روه‌ک
ده‌زانین، ئه‌و
هۆنراوه
کورته نه‌ته‌نیا
هیچ خه‌یاڵ و
ده‌ربڕینێکی
شاعیرانه‌ی
تێدا به‌دی
ناكرێ، به‌ڵکه
به پێوانه‌ی
په‌خشانیش له
ڕاده‌یه‌کی
زۆر نزم دایه،
که نه بیر و
ئه‌ندێشه‌یه‌کی
مرۆڤایه‌تی
تێدایه و نه
په‌یامێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی.
ته‌نانه‌ت
خۆشترین و
ڕێکترین ده‌سته‌واژه‌ی
ئه‌م هۆنراوه‌یه
ــ که به‌داخه‌وه
هیچم تێدا نه‌دی
ــ ناتوانێ
خۆی له قه‌ره‌ی
به‌سته‌ی
خۆماڵی و فۆلكلۆریی50
ساڵ له‌مه‌وبه‌ری
کورده‌واری
بدا، که
زۆربه‌یان یا
حه‌وت بڕگه‌یین،
یان ده بڕگه‌یی.
نموونه‌ی
حه‌وت بڕگه‌یی:
به‌و
گواره‌ی به
گوێته‌وه
وه‌خته
سوێم بۆت بێته‌وه
سینگت
به‌فری قه‌ندیلی
به
شنێک با ده‌توێته‌وه3
نموونه‌ی
ده بڕگه‌یی:
خۆزگه‌م
به ده‌رزی
تیژ و ته‌نکه
ده‌روازه‌بانی
سینگ و مه‌مکه
گوڵاڵه
سووره‌ی سه‌ر
کوڵمی یارێ
داتگرتم
به تیر دۆینێ
ئێوارێ
کێ
ته‌فره‌ی
داوی به‌ردی
لێبارێ4
هه‌ڵبه‌ت،
چونکه
نوادێڕ و
دوادێڕی
هۆنراوه‌ی
(گوڵێکی سوور...!!)
هه‌شت بڕگه‌یی
یه، نموونه‌یه‌کیش
له به‌سته‌ی
هه‌شت بڕگه‌یی
ده‌خه‌ینه‌ڕوو،
تا بۆمان ده‌ربکه‌وێ
که جوانی و
ناسکخه‌یاڵی
و ورده‌کاری
به‌سته و شێعری
خۆماڵی و
فۆلکلۆریی
کورده‌واری
له کوێ و،
هۆنراوه‌ی شاعیرانی
ئاماڵ
نوێخوازمان
له کوێ؟!:
ئه‌گه‌ر
ده‌ڕۆی ئاگام
لێت بێ
مژۆڵم
گه‌سکی سه‌ر
ڕێت بێ
نه‌وه‌ک
دڕوێک وه‌به‌ر
پێت بێ5
وه‌ک
ده‌رده‌که‌وێ
ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ی
ڕێزدار کاک
خالید،
نه پێوانه‌ی
شێوازی «عه‌رووزی» (کلاسیک)ی
بۆ له‌به‌رچاو
گیراوه، نه
پێوه‌ره‌ی
شێوازی په‌نجه‌یی
و ئازاد(نوێ،
سپی،
په‌خشانه‌شێعر
و..)؛ بۆ نموونه،
هه‌رچه‌ند
هاوتابوونی
قافییه(سه‌روا)
له زۆربه‌ی
دێڕه‌کانی
هۆنراوه‌که‌دا
موراعات
کراوه، که‌چی
له بواری کێش
(وه‌زن)ه‌وه
ئه‌و هاوتایی
و هاوئاهه‌نگییه
نابیندرێ و،
هۆنراوه‌که
له نێوان حه‌وت
و هه‌شت و نۆ
بڕگه‌ییدا
هاتوچۆ ده‌کا
و جاریواشه
ده‌ترازێ؛ له
حاڵێکدا یه‌کێک
له مه‌رجه
سه‌ره‌کییه‌کانی
شێوازی «عه‌رووزی»
له‌به‌رچاوگرتنی
کێش و قافییه‌یه.
یه‌کێک
له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
بواری ده‌ربڕین،
لانیکه‌م له
کورده‌واری
خۆماندا، ده‌کارهێننانی
ئه‌و زاروێژ و
ده‌سته‌واژانه‌یه
که شاعیر یان
بوێژ ده‌بێ بۆ
نواندنی حاڵه‌تێک
یان گه‌یاندنی
مه‌به‌ستێک
له جێی
خۆیاندا که‌ڵکیان
لێوه‌ربگرێ.
تا ئێسته نه‌بینراوه
که
بوێژانی
پیاو خۆیان به
گوڵی سوور بچوێنن،
ئه‌و زاروێژ و
ده‌ربڕینه
زیاتر، یان بۆ
بوێژانی ژن ده‌ست
ده‌دا که بۆ
خۆیانی ده‌کاربێنن
یان بۆ پیاوان
که ئه‌وان به
گوڵی سوور
بشوبهێنن.
ئایا
ئه‌م
ڕابیته و
پێوه‌ندییه
جوانه و ئه‌و
ورده‌کارییه‌ی
که له نێوان
ده‌رزی و تیژ
و ته‌نک له‌لایه‌ک
و، ده‌روازه‌بان
و سینگ و مه‌مک
له‌لایه‌کیتر(له
به‌سته‌ی سه‌ره‌وه)
که بوێژ
خۆزگه‌ی بۆ ده‌خوازێ
له نێوان (گوڵێکی
سووری ژاکاوم| له
کاروانی ئه‌شقا
جێماوم) ده‌بیندرێ؟
نه‌ته‌نیا
نابیندرێ، به‌ڵكه
زۆر نه‌شیاویشه.
به‌ڵێ، بوێژ
ئه‌گه‌ر
گوتبای: بۆ
گووڵێکی
سوور، له
کاروانی ئه‌شقا
جێماوم،
دیسان شتێکی
شیاوتر بوو.
له
کۆتاییدا،
وێڕای
چاوپۆشین له
هه‌ڵه‌ی
ڕێنووس و
داڕشتن، سه‌رنجی
دووباره‌ی
کاک خالید شه‌یدا
بۆ ئه‌و دێڕه
ڕاده‌کێشم که
به هیچ
پێوانه‌یه‌ک
ناچێته ناو
چوارچێوه‌ی
شێعره‌وه:
له
حه‌سره‌تی
دوو‌ری تۆ
هه‌موو
ڕۆژێ
ده‌یڕژێنم
ئه‌سرینم
سنه‌یی
گوته‌نی: بۆچه؟!
چونکه ئه‌سرین،
ئه‌ویش به
هۆی دوو‌ری و نه‌بینی
یار، ئه‌شێ له
خۆوه بڕژێ و بێته‌خوار،
نه‌ک ئه‌وه‌یکه
به زه‌بری بیبار، یان
به هۆی
پیازپاککردن
چاو ئاوی له
بێ و
«بڕژێندرێ»!!
• • •
1- ئه‌م
هۆنراوه‌یه
له چه‌ند ماڵپه‌ڕدا
بڵاوکراوه‌ته‌وه،
که من له ماڵپه‌ڕی
ڕێنێسانس: Renesans.nu وه‌رم گرتووه.
(س.چ. هێرش)
2-
دیوانی هێمن
موکریانی،
پێشه‌کی و پێداچوونه‌وه:
س. چ. هێرش، چاپی
یه‌که‌م: کتێب‌فرۆشی
هه‌رزان ـ 2003.
3،
4 و5- کانی مرادان،
گردار: سه‌لاح
پایانیانی،
چاپی یه‌که‌م:
به‌هاری1381، ئینتشاراتی
سه‌لاحه‌دین
ئه‌یووبی.