پرسیارى یه‌که‌م:
هۆکارى نه‌بوونى
ئۆپۆزسیۆن
چین؟
وه‌ڵام: له
باشوورى کوردستان
پێویسته ئۆپۆزسیۆنێکى
کارا و به‌توانا
بۆ چاودێریکردنى
کاره‌کانى
حکوومه‌ت و
چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانیان
له‌لایه‌ن
ده‌زگاکانیه‌وه
دروست ببێ. به‌ڵام چۆن
دروست ده‌بێ
له‌کاتێکدا
نوێنه‌رانى
به‌شى هه‌ره
زۆرى لایه‌نه
سیاسییه‌کانى
کوردستان له
کابینه‌ى پێنجه‌مدا
به‌شدارن،
پرسیار له‌وه‌دایه
ئایا ده‌شێ
لایه‌نێکى
سیاسى به‌شێک
بێ له ده‌سه‌ڵات
و له ئۆپۆزسیۆن؟
ئایا ئه‌م به‌شداریکردنه‌یان
له ده‌سه‌ڵات
بۆشاییه‌ک
دروست ناکات
و رێگا له دروستبوونى
ئۆپۆزسیۆنى
ناگرێت؟ چاکتره
سه‌ره‌تا ته‌ماشاى
رۆڵى ئۆپۆزسیۆن
بکه‌ین، ئایا
ئه‌رکى هه‌ر
ره‌خنه‌گرتنه
یان چاودێریکردنى
کاره‌کانى
حکوومه‌تیشه
له‌گه‌ڵ هه‌وڵدان
بۆ چاککردنى
که‌موکورتییه‌کان؟
له به‌شى زۆرى
وڵاته دیموکراسیه‌کاندا
ئۆپۆزسیۆن
رۆڵى دووه‌م
ده‌بینێ، خه‌ریکى
چاودێریکردنى
کاره‌کانى
حكوومه‌ته‌و
ره‌خنه‌ش له
هه‌ڵه‌و که‌موکورتیه‌کان
ده‌گرێ
و داواى چاککردنیان
ده‌کات. له‌هه‌مان
کاتدا ئه‌گه‌ر
حكوومه‌ت ئه‌رکه‌کانى
سه‌رشانى به
چاکى و پۆزیتیڤانه
ئه‌نجامدا،
ئه‌وا پشتگیرى
لێده‌کات. بوونى ئۆپۆزسیۆنێکى
کاراو به‌توانا
له‌م به‌شه
رزگارکراوه‌ى
کوردستان زۆر
پێویسته،
ده‌بێ هه‌وڵى
دروستکردنى
بدرێ ئه‌گه‌ر
تا ئێستا وجودى
نه‌بێ، به‌ڵام
ئۆپۆزسیۆنێکى
گونجاوبێ له‌گه‌ڵ
بارودۆخى ئێستاى
وڵاته‌که‌مان
که هه‌ر ره‌خنه‌گر
نه‌بێ به‌ڵکو
لهپاڵى ره‌خنه‌کان
پێشنیازى واقیعى
بخاته به‌رده‌ست
بۆ چاره‌سه‌رکردنى
ئه‌و کاروکێشانهى
ره‌خنه‌یان
لێگیراوه. ئه‌م جۆره
ره‌خنه‌گرتنه
به ره‌خنه‌ى
دروستکه‌ر
ده‌درێته
قه‌ڵه‌م. ره‌خنه‌ى
رووتى توند‌و
ره‌ق ده‌سه‌ڵات
گوێیان بۆ شڵ
ناکات هه‌تا
ئه‌گه‌ر راستیش
بن، به‌پێچه‌وانه‌وه
ره‌خنه‌یه‌ک
پێشنیهادى
به‌دیلى له‌گه‌ڵدابێ
بۆ چاککردنى
که‌موکورتیه‌کان
ده‌سه‌ڵات
ناچار ده‌کا
به جیددیه‌وه
ته‌ماشایان
بکات.
که‌واته
له کوردستاندا
پێویسته ئوپۆزسیۆنێک
هه‌بێ هه‌تا
ئه‌گه‌ر هه‌موو
لایه‌نه سیاسییه‌كانیش
به‌شداربن
له ده‌سه‌ڵاتدا.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش
له‌بیرنه‌کرێت
له‌ناو باڵه‌کانى
حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کاندا
زۆر جاران ره‌خنه
و گازانده
کۆ ده‌بنه‌وه‌و
یه‌واش یه‌واش
ده‌بنه سه‌رچاوه
بۆ دروستبوونى
ئۆپۆزسیۆنێکى
کاریگه‌ر،
نموونه‌ش هه‌ن
چ له کوردستان
بێ یان له وڵاتانى
دیکه.
پرسیارى
دووه‌م:
دیموکراسى له
ساکارترین
پێناسه‌ى
خۆیدا واته
ئاڵووێرى ئاشتییانه‌ى
ده‌سه‌ڵات،
ئه‌گه‌ر ئه‌م
کابینه‌یه
نه‌یتوانى
کارنامه‌ى
خۆى جێبه‌جێ
بکات، کام
هێزى سیاسى له
گۆره‌پاندا
دهتوانىَ
شوێنى بگرێته‌وه؟
وه‌ڵام: ده‌زانن
که نوێنه‌رانى
هه‌ره زۆرى
لایه‌نه سیاسییه‌كانى
کوردستان به‌شداریان
له کابینه‌ى
پێجه‌م
کردووه، ئه‌مه‌ش
کارێکى
نائاسایى
نییه به‌تایبه‌تى
بۆ ئه‌م
قۆناغه‌ى گه‌له‌که‌مان
پێیداتێدهپهرێ.
ئه‌م واقیعه
تاڵه‌ى تێیدا
ده‌ژین ده‌شوبهێته
ده‌ریایه‌کى
پر له شه‌پۆڵ که
نازانین به‌ره‌و
كوێمان ده‌بات. باره‌که
تایبه‌ته‌و
خه‌ته‌رناکه،
پێویسته هه‌موو
پێکه‌وه
هاوکاران بن و
کارىتێدابکهین
تا ئه‌و ده‌مه‌ى
ئه‌و که‌شتییه‌ى
که هه‌موومانى
تێیدایه ده‌گاته
رۆخى ده‌ریا به‌سه‌لامه‌تى.
ئه‌و که‌شتییه
که له
ئاوێکى پڕ له هه‌یه‌جاندا
گوزه‌رده‌کا،
دهوروبهرهکهشى
نه‌یارن و خه‌ریکى
ئاماده‌باشین
بۆ له‌ناوبردنى. هه‌تا
له‌م ده‌ریایه
پێکه‌وه ده‌ربازده‌بین
چاکتره پێکه‌وه
بین و یه‌ک هه‌ڵوێستمان
هه‌بێ.
پاشان ده‌توانین
بیر له
ئاڵووێرى ئاشتییانه
بکه‌ینه‌وه‌و
هه‌ر یه‌که
کار بۆ به‌رنامه‌ى
خۆى بکات بۆ
به‌ده‌ستهێنانى
متمانه‌ى خه‌ڵکى
و وه‌رگرتنى
ده‌سه‌ڵات لهرێگاى
سه‌ندوقى ده‌نگدانه‌وه. کابینه‌ى
پێنجه‌م
پێویسته ده‌ست
به جێبه‌جێکردنى
به‌رنامه‌ى
کاره‌کانى
بکات، په‌رله‌مان
ولایه‌نه سیاسییه‌كان
و تێکراى خه‌ڵکى
کوردستان ده‌بێ
چاودێرى
چۆنیه‌تى
جێبه‌جێکردنى
بکه‌ن وداواى
ئه‌نجامدانیان
بکه‌ن به‌بێ
دواکه‌وتن و
ره‌خنه‌ى
ئاراسته بکه‌ن
گه‌ر سستبوو
یان نه‌یتوانى
ئه‌رکه‌کانى جێبه‌جێ
بکات یان به
نارێکى ئه‌نجامیدان.
پرسیارى
سێیه‌م: شه‌قامى
کوردى‌و
رۆشنبیران
وهه‌موو هێزه
سیاسییه‌كان
له‌سه‌ر ئه‌وه
کۆک بوون که
گهندهڵىو
ناکارایى له
ده‌سه‌ڵاتدارى
کوردى دا هه‌یه،
له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى
کابینه‌ى نوێ
کام
هێزوگرووپ
چاودێرى ئه‌م
کێشانه ده‌کات؟
وه‌ڵام: گه‌نده‌ڵى
هیچ لایه‌نێک ناتوانێ
نکوڵى لێبکات
و هه‌موو
داواى چاره‌سه‌رکردنى
ده‌که‌ن، به‌ڵام
له رێگاى
قانوونه‌وه ده‌بێ
چارهسهربکرىَ. په‌رله‌مان
به‌هاوکارى حكوومه‌ت
سه‌ره‌تا ده‌بێ
قانوونێکى
تایبه‌ت په‌سه‌ند
بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنى
کێشه‌ى گه‌نده‌ڵى. به‌پێى
قانوون ده‌سته‌یه‌ک
پێکدێت بۆ
جێبه‌جێکردنى
ئه‌رکه‌کانى. له
عێراقى ناوه‌راستى
په‌نجاکاندا
قانوونێک په‌سه‌ندکرا
تێیدا ده‌سته‌یه‌کى
باڵا
دروستکرابوو
که سه‌رۆکه‌که‌ى
قانوونناسێکى
کوردبوو،
خوالێخۆشبوو ره‌شاد
عارف. ئه‌و ده‌سته‌یه
کۆڵینه‌وه
ده‌کرد ده‌رباره‌ى
ئه‌و که‌سانه
که به شێوه‌یه‌کى
ناشه‌رعى ده‌وڵه‌مه‌ند
ببوون.
ده‌سته‌که پێشنیازه‌کانى
ده‌خسته به‌رده‌ست
حكوومه‌ت
تاکو
بریاریان له‌سه‌ر
بدات.
که‌واته سه‌ره‌تا
پێویسته
قانووننێکى
به‌و شێوه
ئاماده‌بکرێت
و په‌رله‌مان
په‌سه‌ندى
بکات، پاشان
ئه‌ندامانى
ئه‌و ده‌سته‌یه
به‌پێى ئه‌و
قانوونه دیارىدهکرێن. ئه‌ندامانى
ده‌سته‌که
چاکتره که‌سانى
قانوونناس و
پسپۆربن له
بوارى
حیساباتداو
پێویسته که‌سانى
ده‌ستپاک
ورابوردووپاک
بن.
چاکتره له
پێنج که‌س
زیاتر نه‌بن،
له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه
به‌هاوکارى حكوومه‌ت
ناوه‌کانیان
ده‌ستنیشان
بکرێن.
پرسیارى چواره‌م:
بۆچى هێزو
حیزبه سیاسییه‌كانى
کوردستان
نایانه‌وێت
ببن به
ئۆپۆزسیۆن؟
وه‌ڵام:
چاکتربوو ئه‌م
پرسیاره
ئاراسته‌ى
خۆیان بکه‌ێت! به‌بۆچوونى
من چه‌ند هۆیه‌ک
هێزو حیزبه سیاسییه‌كانى
کوردستانى
ناچارکردووه
له خانه‌ى
ئۆپۆزسیۆندا
نه‌بن. کوردستان
ئه‌مرۆکه وه‌ک
پێشتر وتمان
به‌بارێکى
ناسکى مه‌ترسیداردا
تێَدهپهرىَ،
ئه‌وه‌ش
پێویست ده‌کات
هه‌موو لایه‌نه
سیاسییه‌كان
پێکه‌وه
هاوکار بن و
یه‌ک هه‌ڵوێستیان
هه‌بێ سه‌باره‌ت
بهداواکاریهکانى
گه‌له‌که‌مانیان. گه‌وره‌ترین
زه‌مانه‌تیش
بۆ به‌ده‌ستهێنان
وچه‌سپاندنى
مافه‌کانى گه‌له‌که‌مان
یه‌ک ریزى
هێزه سیاسییهكانیهتى. ئه‌وه‌ى
ناوده‌برا به
"شه‌رى ده‌ستوورى"
ته‌واونه‌بووه‌و
له قۆناغه
قورسه‌کاندایه. کۆمیته‌ى
تایبه‌ت به
پێداچوونه‌وه‌ى
به‌نده‌کانى
ده‌ستوور
تازه
پێکهاتووه،
له رووى تهیۆرییهوه
ده‌توانێ
پێشنیازى ده‌ستکاریکردنى
هه‌موو به‌نده‌کانى
ده‌ستوور
بکات.
له‌لایه‌کى
دیکه‌وه ده‌بێ
پتر له 55
قانوون
ئاماده
بکرێن له‌لایه‌ن
ئه‌نجومه‌نى
نوێنه‌رانى
عێراقیه‌وه
بۆ شیکردنه‌وه‌ى
به‌نده‌کانى
ده‌ستوور. به‌شێک
له مافه‌کانى
گه‌له‌که‌مان
له چوارچێوه‌ى
ئه‌و قانوونه‌دا
دیارىدهکرێن
ئه‌وجا جێبه‌جێ
ده‌کرێن. ئه‌گه‌ر
به شێوه‌یه‌کى
ڵێڵ و نارێک
ئه‌و
قانوونانه
دابرێژرێن ئه‌و
مافانه‌مان
له‌و ده‌ستووره‌دا
ئاماژه‌یان
بۆ کراوه ده‌بن
به "خه‌به‌رى
کانه"!
به‌بۆچوونى
من هێزه سیاسییه‌كانى
کوردستان که
نایانه‌وێت
ببن به
ئۆپۆزسیۆن
هۆیه‌که‌ى ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ پته‌وکردنى
په‌یوه‌ندیه‌کانیان
له‌م کاته
ناسکه‌دا. ئومێده‌وارم
ئه‌م باره
نائاساییه
زوو کۆتایى
پێبێت تا به‌شێک
له هێزه سیاسییه‌كانى
کوردستان ببن
به
ئۆپۆزسیۆن و به
هێزى فشار بۆ
چاودێریکردنى
کاره‌کانى حكوومه‌ت.
ئۆپۆزسیۆن
له‌م حاڵه‌ته‌یدا
ده‌بێ به
ئاڵتهرنهتیڤ
بۆ وه‌رگرتنى
ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر
بتوانێ ده‌نگى
زۆرینه‌ى
دانیشتوانانى
کوردستان به
ده‌ست بێنێ له
ئاینده‌دا.
پرسیارى
پێنجه‌م: ئایا
به نه‌بوونى
ئۆپۆزسیۆنێکى کاراو
چالاک،
گرووپه کۆمهڵایهتىو
کلتوورییه‌کان
ده‌توانن ببن
به هێزى فشار
بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات؟
وه‌ڵام: رۆڵى
گرووپ و رێکخراوه
کۆمه‌ڵایه‌تى
و کلتووریه‌کان
له رۆڵى هێزه
سیاسییه‌كان
که‌متر
نییه گه‌ر
بتوانن ببن به
هێزى فشار
بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵات
و حكوومه‌ت.
جاروبار
حیزبى سیاسى
له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى
تایبه‌تى خۆى
به‌رژه‌وه‌ندى
گشتى به‌لاوه
ده‌نێت، به‌ڵام
گرووپ و رێکخراوه‌کانى
مه‌ده‌نى ده‌بنه
هێزى فشار
بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵات
وده‌توانن
ناچارى بکه‌ن
داواکاریهکانى
جه‌ماوه‌ر په‌سه‌ند
بکات، به مه‌رجێ
له‌ژێر رکێفى
حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان
نه‌بن. ئه‌وه‌ى
جێگاى داخ بێ
ئه‌وه‌یه
رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کانى
کوردستان
تائێستا نه‌یانتوانیوه
خۆیان دوور له
ده‌سه‌ڵاتى
حیزبه‌کان
بگرن.
پرسیارى شه‌شه‌م:
به نه‌بوونى
ئۆپۆزسیۆن،
ره‌وشى ده‌سه‌ڵات
به‌ره‌و کوىَ
وئه‌زموونى
دیموکراسى به
چ ئاقارێکدا
ده‌رۆن؟
وه‌ڵام: بارى
وڵاته‌که‌مان
ئه‌گه‌ر به‌ره‌و
سه‌قامگیرى
بروا،
ئۆپۆزسیۆن سهرههڵدهداو
به‌هێزتر ده‌بێ هه‌تا
له‌ناو خودى
حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کاندا. ئه‌زموونى
دیموکراسیى
راسته‌قینه
له‌ژێر ترس
وبارى
نائاسایى پهرهناسێنێَ. ترسى
نانبرین و کوشتن
و له‌ناوبردنیش
ناهێڵن
ئۆپۆزسیۆنى
راسته‌قینه
په‌یداببێ
یان سهنگدار بێ،
ئه‌مه‌ش
راسته هه‌تا
له‌و
وڵاتانه‌ى به
دیموکراسى
ناوده‌برێن
وه‌ک به‌شى هه‌ره
زۆرى وڵاتانى
جیهانى سییه‌م. له
وڵاتێکى وه‌ک ئه‌مریکاش
کۆمپانیا گه‌وره‌کان
رۆڵى سه‌ره‌کى
ده‌بینن له
دیاریکردنى
ئاکامه‌کانى
هه‌ڵبژاردنه‌کان
به هۆى پاره‌دان
و پرۆپاگاندهکردن
بۆ ئه‌و حیزبه‌ى
ده‌یانه‌وێ ببێ
به حیزبى ده‌سه‌ڵاتدار. له‌و
وڵاتانه‌ى تا
دۆینێ به‌شێک
بوون له
بلۆکى
سۆڤێتى، پارهوپووڵى
ده‌ره‌وه
رۆڵى سه‌ره‌کى
ده‌بینن له
دروستکردنى
ئۆپۆزسیۆن و
زه‌مانه‌تى
سه‌رکه‌وتنى
له هه‌ڵبژاردندا.
له زۆربه‌ى
وڵاتانى
دونیادا ئه‌و
دیموکراسیه‌ى
به تهیۆرى
له‌سه‌ر لاپه‌ره‌کانى
کتێب
ونوسراوهکاندا
ده‌یزانین،
له واقیعدا
به‌و جۆره
نییه.
له
کوردستاندا
که هیچ جۆره
کولنوورێکى
دیموکراسى
تێدا دروست نه‌بووه،
ئۆپۆزسیۆنى
راسته‌قینه
به ساڵ و چه‌ند ساڵێک
دروست نابێ. ده‌بێ
له‌م روانگه‌وه
ته‌ماشاى ره‌وشى
ده‌سه‌ڵات و
ئۆپۆزسیۆن
بکه‌ین، نه‌ک
به‌پێى ئه‌زموونى
وڵاته‌کانى
ئه‌سکه‌ندیناڤیا
و ئه‌وروپاى
رۆژئاوا.
دوا پرسیار:
له‌کاتى ده‌رچواندنى
بریاره‌کان
له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى
کوردستانه‌وه،
ئایا ده‌سته‌یه‌ک دروست بووه وه‌ک به‌ره‌یه‌کى
ئۆپۆزسیۆنى
کاریگه‌ر؟
وه‌ڵام: تائێستا
به‌شى هه‌ره
زۆرى پرۆژه‌ى
قانوون و
بریاره‌کان
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه
پێشنیازکراون،
به هۆى چه‌ند
ئه‌ندامێکى
سه‌ر به
حیزبه‌کان. کاتێ
پێشنیازێک به
نووسراوى
پێشکه‌ش به
سه‌رۆکایه‌تى
په‌رله‌مان
کرابێ له‌لایه‌ن
ژماره‌یه‌کى
زۆر له په‌رله‌مانتارانه‌وه
که زۆر جاران
سه‌ر به هه‌موو
گرووپ و لایه‌نه‌کانى
ناو په‌رله‌مان
بوون، سه‌رۆکایه‌تى
یان دواى
خستووه و نه‌یخستووه‌ته
به‌رده‌م په‌رله‌مان، یان ده‌قى
پێشنیازه‌که‌ى
به چه‌شنێکى
تر خستووه‌ته
به‌رده‌مى. له‌کاتى
گوفتوگۆکردن له‌سه‌ر
کاره‌ساتى هه‌ڵبجه‌و
ئه‌نفال کۆمه‌ڵێک
په‌رله‌مانتار
وته‌و
پێشنیازى چاک
وسوودمهندیان
خسته به‌رچاو
وداواکرا ئه‌و
وته‌وه
پێشنیازانه
له شێوه‌ى
پرۆژه‌ى
بریارێک
دابرێژرێ و بخرێنه
به‌ر ده‌م په‌رله‌مان
بۆ په‌سه‌ندکردنى،
به‌ڵام ئه‌ویش
نه‌کراو قسه‌کان وه‌ک
قسه مانه‌وه. په‌رله‌مانى
کوردستان ره‌نگدانه‌وه‌ى
بارى ئێستاى
کوردستانه،
به‌ڵام
جاروبار کۆمه‌ڵێک په‌رله‌مانتاران
سه‌باره‌ت به
رووداوێکى
گرنگ یه‌ک هه‌ڵوێست
ده‌رده‌برن
یان به یه‌ک
شێوه قسه ده‌که‌ن
که گونجاو نه‌بوون
له‌گه‌ڵ
بۆچوونى ده‌سته‌ى
سه‌رۆکایه‌تى. بۆ
نموونه یه‌ک
هه‌ڵوێستیان
سه‌باره‌ت به
ده‌نگدانى
نهێنى به وه‌زیره‌کانى
کابینه‌ى
پێنجه‌م. ده‌بێ
ئه‌وه‌ش بوترێ ئه‌و
په‌رله‌مانتارانه
سه‌ر به هه‌موو
گرووپه‌کان
بوون.
به‌ڵام زۆر
جاران ئه‌و په‌رله‌مانتارانه
سوور نین له‌سه‌ر
داواکاریه‌کانیان،
به‌تایبه‌تى
ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ى
سه‌رۆکایه‌تى
هه‌ڵوێستێکى
جیاوازى هه‌بێ
سه‌باره‌ت به‌و
داواکاریه.
9 حوزه‌یرانى
2006
• • •