|
په‌ندی
دایک
• س. چ. هێرش
هاوینی
ساڵی 1949(1970)، واته
دوو ساڵ دوای سه‌رکوتکردنی
ڕاپه‌ڕینی
ساڵی 48-1347 و گرتن
و
ئیعدامکردنی
زۆربه‌ی
تێکۆشه‌رانی
ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی
ناوچه‌ی
کورده‌واری
و، هه‌روه‌ها
له‌ناوچوونی
ڕاپه‌ڕینی
«سیاهکه‌ل»
(باکووری
ئێران) هه‌ر
له‌و ساڵه‌دا، خه‌م
و په‌ژاره‌یه‌کی
گورچووته‌زێن،
نه‌ته‌نیا سه‌رتاپای
له‌شی منی
لاوی ئه‌وکاته،
به‌ڵکه هه‌موو
نیشتمانپه‌روه‌رێک
و بگره ته‌واوی
شاری مهابادی
داگرتبوو. یه‌کێک
له شه‌وه‌کانی
ئه‌و هاوینه،
له گه‌ڕه‌کی
(مه‌حموودکان)ی
مهاباد، ده‌نگی
ئاهه‌نگێکی
به سۆزی
ئاماڵ
لایلایه‌ی
دایکێک که
دیار بوو
کۆرپه‌که‌ی
ده‌لاوانده‌وه
و پێی هه‌ڵده‌گوت
سه‌رنجی
ڕاکێشام..
ده‌نگی
ئه‌و خاتوونه،
له هه‌لومه‌رج
و بارودۆخێکی
ئاوا ئه‌سته‌م
و خه‌ماوی و
ته‌ماوی ته‌ئسیرێکی
وه‌های له سه‌ر
من دانا که
هه‌ر ئه‌و شه‌وه،
بۆ دامرکانه‌وه‌ی ناخی له
کوڵی خۆم و
دڵدانه‌وه‌ی
ئه‌و خاتوونه
هه‌ناسه‌سارده
(که مێرده‌که‌ی
شه‌هید
کرابوو) و، هه‌روه‌ها
به‌جێهێنانی
هه‌ستی ئه‌مه‌گداری
و ئه‌رکی وه‌فاداری
له ئاست گه‌ل
و نیشتمان، خه‌یاڵ
که‌وته په‌لوپۆ
و
پارچه شێعری (په‌ندی
دایک) له دایك
بوو.
دیاره،
کێش و ئاهه‌نگی
شێعره‌که له
سه‌ر کێش و وه‌زنی
(هه‌ی لایه
لایه ڕۆڵه
لایلایه) ی
مامۆستا هه‌ژار
گوتراوه. به‌ڵام
به پێچه‌وانه‌ی
لایلایه و ته‌نانه‌ت
ده‌نگی به‌سۆزی
ئه‌و خاتوونه
که ده‌یویست
کۆرپه‌که‌ی
ده‌خه‌و بکا و
بینوێنێ، من
ویستوومه له
زمان دایکی
کورده‌وه
کۆرپه‌کان له
خه‌و ڕاپه‌ڕێنم
و، جۆره به‌ره‌نگارییه‌ک
له ئاست ئه‌و
بارودۆخه پڕ
له خه‌فه‌قان
و داوه‌ستاوه‌ی
ئه‌و کاته
بخوڵقێنم.
هــــــــــه‌سته
دره‌نگه زۆر
مه‌نوو ڕۆڵه
لــــــــــــــه
دوژمنی خۆت
بستێنه تۆڵه
ڕۆڵه‌ی
ئازیزم ئـــــــــــــه‌ی
تاقانه‌که‌م
ئـــــــــــــه‌ی
وردیلانه‌ی
خشپیلانه‌که‌م
ئه‌ستێره‌ی
گــــه‌شی شه‌وگاری
ژیانم
گزینگی
سوێگه‌ی لای بــــــه‌ر به‌یانم
چـــــــــــاوت هه‌ڵێنه
سه‌یری دنیا
که
بۆ
دواڕۆژی خۆت، مــــــــــن
دڵنیا که
لــــــــه گوێ
بسپێره تۆ به
دڵ په‌ندم
چــــاکهی
تۆم ده‌وێ
ڕۆڵه‌ی دڵبه‌ندم
په‌ندی
دایکی خۆت
قازانجی تۆ بێ
خوێندن
و خه‌بات ئامانجی
تۆ بێ
ئـــــــــــــــــهمڕۆ
نه‌زانین
ڕۆڵه به‌ڵایه
مرۆی
هیچنه‌زان چی
له‌ده‌ست
نایه
هـــــــــــــــــــهسته
بزانه دنیا چ
باسه
دۆست
و دوژمنی گــــــــــــه‌لت
بناسه
• • •
ڕۆڵه‌ی
ئازیزم ئــــه‌ی
جوانتر له
گوڵ
هـــــــــــــــــهتاوی
هیوای ئاسمانی
دڵ
ئه‌ی
خامه‌ی ده‌ستی هه‌ستی
به‌تینم
تاقه
به‌ر هــــــــــــــه‌می
ئه‌وینی ژینم
شیرم
داوه پێت بۆ هـــه‌وڵ و
خه‌بات
نه‌وه‌ک
له قوژبن
لووت داژه‌نی
مات
تۆم
گــــــــه‌وره
کردووه تۆڵه
بستێنی
ڕه‌گی
نه‌یاران لــــــــــــه بن
ده‌ربێنی
گــــــــه‌ر
ئامانجی وا نه‌بێ
خه‌یاڵت
شیری
پـــــــــــــاکی من
نه‌بێ حه‌ڵاڵت
دیسان
پێت ده‌ڵێم
ڕۆڵه بـــــــه
وردی
لــه
بیری نه‌که‌ی
ڕێیوشوێنی
کوردی
وه‌بیربێنــــــــــــــــه‌وه
لانک و ده‌سرازه
تایبه‌تی
كـــــــــــورده،
کۆنه ئه‌و
ڕازه
به‌ویت
سوێند ده‌ده‌م
له‌گه‌ڵ
لایلایه
لــــــــــــه قسه‌م
لامه‌ده
تاقانه‌ی
دایه
ده‌هه‌سته‌هه‌سته،
وه‌ختێتی هه‌ستی
بستێنی
مافی ڕه‌وای
ســــــه‌ربه‌ستی
• • •
ڕۆڵه‌ی
ئــــــــــــــــــازیزم
باوانی دایه
وه
دایکت که‌وێ هــــــه‌رچی
به‌ڵایه
تـــــــــــــازه
فێر ببووی تۆ
داره داره
که‌وا
بوو به بــــــاو، په‌ت
و سێداره
لـــــهوساوه
پۆل پۆل ده‌کوژن
لێمان
به
هیچ حیسابێ هه‌ڵناکه‌ن
وێمان
ئێمه
هـــه‌ردوومان
باوک
کوژراوین
لــه هه‌ردووبابان
هه‌ر ئێمه
ماوین
یه‌ک
هه‌ڵاوه‌سرا له«چوار
چرا»یه
یه‌کیان
ڕاو نرا بۆ نــــــــــــاو
چیایه
كـــوڕم تۆ ڕۆڵه‌ی
ئه‌و دوو
بابانه‌ی
تۆڵه‌ئه‌ستێنی
خوێنی ئـــــــه‌وانه‌ی
ده‌هه‌سته
هــــــه‌سته
دره‌نگه
ڕۆڵه
بمره
لــــــه‌پێناو
ئه‌و خاک و
خۆڵه
• • •
دیسان
پێت ده‌ڵێم په‌ندی
به‌که‌ڵک
هه‌رگیز
به‌رنه‌ده‌ی
تۆ لانی خه‌ڵک
كــــــــهسم
بابی تۆ ئازا
و دلێر بوو
لــــه ناو مه‌ته‌رێز
ڕۆڵه و بوێر
بوو
ده‌زانی
كــــــــوڕم مه‌ته‌رێز
کوێ یه
بیرێکی
قــــــــووڵی
شۆڕشی نوێ یه
هــــــــــه‌ر مه‌ته‌رێزێک
پڕ ده‌بێته‌وه
چه‌پكـــــــــه
گوڵێکی لێ ده‌ڕوێته‌وه
ئه‌وه‌ی
له‌گشتیان گه‌ش
و جوانتره
ڕه‌نگی
ســــــــوورتر
و گه‌ڵای
پانتره
ئی
بابی خۆته لـــــــــــــه‌وێ
ڕوواوه
ڕووی
كــــه‌ژوچیای،
پێ سوورکراوه
هــــــــــه‌سته
ڕاپه‌ڕه ڕۆڵه
به یادی
مـــــه‌هێڵه سیس
بێ گوڵی
ئازادی
مهاباد
1349(1970)
• • •
|