|
|
|
به به‌هانه‌ی
دوو بابه‌ت
که له ڕێنێسانس
دا بڵاو بوونه‌وه
ئه‌گه‌ر
ڕۆژنامه‌نووسێک
ڕه‌خنه له
سیاسه‌تێکی
کاتیی یان درێژخایه‌نی
حیزبێکی کوردی
بگرێ، ده‌بێ
چاوه‌ڕوانی
ئه‌وه‌ش بێ
که یه‌کدابه‌دووی
ڕه‌خنه‌که،
ده‌ماری ئه‌ستۆی
هه‌ندێ له
ئه‌ندامه
پایه به‌رز
و نزمه‌کانی
ئه‌و حیزبه
هه‌ڵده‌مسێ
و ده‌ست ده‌که‌ن
به چاو بزکردنه‌وه.
ئه‌مه لۆژیکی
حیزبایه‌تیی
پارته‌کانی
ئێمه‌یه و
جیا له مه‌دارا
له گه‌ڵ کردن
و ڕه‌خنه‌کردنێکی
دۆستانه شتێکی
دیکه‌مان بۆ
ناکرێ. به‌ڵام
ده‌بوو منی
قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست
که له‌و حه‌قیقه‌ته
ئاگادارم،
(منی نه‌وعی؛
مه‌به‌ست له
هه‌ر نووسه‌رێکه)
کاتێک ڕه‌خنه‌یه‌کم
لێ گیرا، نه‌ته‌نیا
مته‌ق له ده‌ماره‌کانی
ملمه‌وه نه‌یه،
به‌ڵکوو هه‌وڵیش
بده‌م به گوێره‌ی
ڕه‌خنه‌که
چاکسازی له‌و
که‌مایه‌سییه‌دا
بکه‌م که که‌وتۆته
به‌ر ڕه‌خنه.
ده‌نا ئه‌گه‌ر
منیش وه‌کوو
حیزبچییه‌کانمان
که‌فوکوڵی
هه‌رزه‌کارانه
هه‌ڵڕێژم ئه‌وا
له‌گه‌ڵ وان‌دا
جیاوازیم نییه
و مافی ڕه‌خنه‌کردنی
وانیشم له‌خۆم
ئه‌ستاندۆته‌وه...
له ماڵپه‌ڕی
ڕێنێسانسدا
ده‌قێکی ڕه‌خنه‌یی
ـ له نووسینی
کاک س.چ هێرش(سوله‌یمان
چیره)
ـ له‌سه‌ر
پارچه هۆنراوه‌یه‌کی
کاک خالید شه‌یدا
به نێوی "گوڵێکی
سووری ژاکاو"،
بڵاو بۆوه
و یه‌کدابه‌دووی
ئه‌وه‌ش وه‌ڵامه‌که‌ی
کاک خالید شه‌یدا
گه‌یشت و ئه‌ویش
هه‌ر له ڕێنێسانس
دا بڵاو بۆوه.
له ڕوانگه‌ی
منه‌وه شێعر
(له باشوور
به شیعر ده‌ینووسن)
جیاواز له
هونه‌ره‌کانی
دیکه‌ی گێڕانه‌وه
و خۆ ئیفاده
کردن نییه
و ده‌بێ، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی که
هه‌ڵگری په‌یامێکی
ڕوون یان شاردراوه‌یه،
هه‌موو ئه‌و
ئامرازانه‌ی
که تێیدا ده‌کار
ده‌کرێن(زمان،
تابلۆی شێعری،
په‌یام، شێواز،
فۆڕم و... هتد) به‌یه‌که‌وه
یه‌کتر ته‌واو
بکه‌ن و هارمۆنییان
له‌ناودا هه‌بێ. به گشتی
ده‌مه‌وێ بڵێم:
هه‌ر نواندنێکی
هونه‌ری جه‌سته‌یه‌کی
یه‌کانگیره
و هه‌موو فاکته‌ره
پێکهێنه‌ره‌کانی
به‌یه‌که‌وه
ئه‌و جه‌سته‌یه
ته‌واو ده‌که‌ن؛
که‌مایه‌سی
له هه‌ر له‌شئه‌ندامێکی
ئه‌و جه‌سته‌یه‌دا
ده‌بێته هۆی
سه‌قه‌ت بوونی
هه‌موو جه‌سته‌که
و له به‌های
هونه‌ریی وی
دێنێته خوارێ.
هه‌روه‌ها
ڕیزکردنی وشه‌ی
داتاشراو،
هه‌ست و سۆزی
دروستکراو
و ... هتد، که
به‌داخه‌وه
ئێستا له‌ناو
شاعیره لاوه‌کانماندا
باوه، قه‌ت
ناتوانێ ببێته
هه‌وێنی به‌رهه‌مێکی
هونه‌ریی به‌پێز.
به‌ڵام له‌سه‌ر
ڕه‌خنه‌که‌ی
کاک هێرش و وه‌ڵامه‌که‌ی
کاک خالید شه‌یدا
کاک
هێرش له نووسراوه‌که‌یدا
ڕه‌خنه له
کاک خالید شه‌یدا
ده‌گرێ و ده‌ڵێ:
" ئه‌و هۆنراوه
کورته نه‌ته‌نیا
هیچ خه‌یاڵ
و ده‌ربڕینێکی
شاعیرانه‌ی
تێدا به‌دی
ناكرێ، به‌ڵکه
به پێوانه‌ی
په‌خشانیش
له ڕاده‌یه‌کی
زۆر نزم دایه،
که نه بیر
و ئه‌ندێشه‌یه‌کی
مرۆڤایه‌تی
تێدایه و نه
په‌یامێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی.
ته‌نانه‌ت
خۆشترین و ڕێکترین
ده‌سته‌واژه‌ی
ئه‌م هۆنراوه‌یه
ــ که به‌داخه‌وه
هیچم تێدا نه‌دی
ــ ناتوانێ
خۆی له قه‌ره‌ی
به‌سته‌ی خۆماڵی
و فۆلكلۆریی50
ساڵ له‌مه‌وبه‌ری
کورده‌واری
بدا، که زۆربه‌یان
یا حه‌وت بڕگه‌یین،
یان ده بڕگه‌یی."
کاک خالید له
وه‌ڵامه‌که‌یدا
ده‌ڵێ: وابزانم
تۆ فرت به سه‌ر
جمهوریه‌تی
شیعر و ئه‌ده‌بیات
كوردیه‌وه
نی یه،چونكه
ده‌قی ڕه‌خنه‌كه‌ت
زۆر كڕچ و كاڵ
و بێ سه‌روبه‌ری
پێوه دیار
بوو. وه هه‌روه‌ها
نووسینه‌كه‌شت
له ده‌قێكی
كوردی نه‌ده‌چوو
،تۆ یه‌كه‌م
جار بڕۆ خۆت
فێره كوردی
بكه ئینجا
وه‌ره ڕه‌خنه
له سه‌ر من
بنووسه،من
به‌و په‌ری
خۆشحاڵیه‌وه
ڕه‌خنه‌ی هه‌موو
كه‌سێكم
پێ قبووله
،به‌مه‌رجێك
ڕه‌خنه‌كه
له جێ خۆی بێت
. به‌ڵام كاكی
ڕه‌خنه‌گر...ڕه‌خنه‌كه‌ی
تۆ له جێ خۆی
نی یه، چونكه
ئێمه ده‌مانه‌وێ
خزمه‌تی ووشه‌ی
ڕه‌سه‌نی كوردی
بكه‌ین و وه
ڕه‌وتی ڕۆشنبیری
كوردی به‌ره‌وپێش
ببه‌ین ،من
كه ئه‌و شیعره‌م
نووسیوه هه‌ڵبه‌ته
له ژێر كاریگه‌ری
كچێكه‌وه
نووسیومه
،واته شیعره‌كه
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
كچێكی پێوه
دیاره. (تێبینی:
ده‌قی نووسراوه‌که‌ی
کاک خالید وه‌ک
خۆی نووسراوه‌ته‌وه
و هه‌ڵه ڕێزمانییه‌کان
ڕاست نه‌کراونه‌وه)
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای
وه‌ڵامه‌که‌ی
کاک خالید بکه‌ین
ده‌بینین،
سه‌ره‌ڕای
ده‌یان هه‌ڵه‌ی
ڕێزمانی، ناوبراو
له جیاتی وه‌ڵامی
ناوه‌رۆکی
ڕه‌خنه‌که،
هێرش ده‌کاته
سه‌ر ڕه‌خنه‌گر
و به کرچ و کاڵ
و کوردی نه‌زان
و ... هتد تاوانباری
ده‌کا و خۆی
له ئه‌سڵی
مه‌سه‌له‌که
ده‌بوێرێ.
باشه ئه‌و
کۆمه‌ڵه بڕیاره‌ی
کاک خالید
له سه‌ر س. چ.
هێرش، له ئه‌نجامی
کام لێکۆڵینه‌وه
ده‌رکه‌وتووه
و به کام پێودانگ
پێوراوه؛
باشه ئه‌گه‌ر
ڕه‌خنه‌که‌ی هێرش کرچ
و کاڵه، له‌به‌ر
چی و که‌موکورتییه‌کانی
چین؟ بۆ بێ سه‌ره
و به‌ره‌یه؟
هه‌ڵه ڕێزمانییه‌کانی
هێرش چین که
کاک خالید وا
به کوردی نه‌زان
و ... هتد تۆمه‌تباری
ده‌کا؟ ڕه‌خنه‌که
بۆ ڕووخێنه‌ره؟
س. چ هێرش بۆ ڕه‌خنه‌گرێکی
دواکه‌وتووه؟
ڕه‌خنه‌ی میکانیزم
چییه؟ (دیقه‌ت
بفه‌رموون
که کاک خالید
ده‌ڵێ ڕه‌خنه
ده‌بێ به‌نایی
و میکانیزم
بێت) ئه‌وه‌نده‌ی
من له ده‌سته‌واژه‌ی
میکانیزم تێگه‌یشتبم
ئه‌وا کاک خالید
نازانێ ماناکه‌ی
چییه و بۆیه‌ش
له شوێنێکی
هه‌ڵه‌دا به‌کاری
هێناوه؛ چونکه
میکانیزم ماهیه‌تی
شتێک نییه
به‌ڵکوو خودی
شته‌که‌یه.
واته ڕه‌خنه‌که
خۆی میکانیزمێکه
و ناتوانێ ماهیه‌تێکی
میکانیزمی
هه‌بێت.
ده‌بوو کاک
خالید، به‌ر
له نووسینی
وه‌ڵامه‌که‌ی،
له‌سه‌ر ئه‌و
کۆمه‌ڵه پرسیاره‌ی
که من له سه‌ره‌وه
ئاماژه‌م پێکردن،
بفکرێ و هه‌وڵ
بدات له‌ناو
بابه‌ته‌که‌یدا
وه‌ڵامه‌که‌یان
بگونجێنێ. نه‌ده‌بوو
به‌و شێوه‌یه
هێرش بکاته
سه‌ر که‌سایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تیی
س. چ هێرش و ئه‌زموونی
چه‌ندین ساڵه‌ی
وی بێنێته
ژێر پرسیار.
له‌وانه‌یه
کاک خالید له‌وه
توڕه بێت که
هێرش له ڕه‌خنه‌که‌یدا
ده‌ڵێ هۆنراوه‌که
هیچ بیر و ئه‌ندێشه‌یه‌کی
مرۆڤایه‌تی
تێدا نییه.
ئه‌وه ڕاسته
و ده‌بوو ڕه‌خنه‌گر
له جیاتی ده‌سته‌واژه‌ی
"مرۆڤایه‌تی"
به‌دوای وشه‌یه‌کی
باشتردا گه‌ڕابا
تا په‌یامه‌که‌ی
به هه‌ڵه
وه‌رنه‌گیرێ.
پێده‌چێ هێرش
ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی
له جیاتی وشه‌ی
"هیومانیستی"
دانابێ که
به باوه‌ڕی
من پڕ به‌پێستی
وشه ئینگلیسییه‌که
نییه.
که‌سێک
به ناوی س.چ
هێرش؟
به‌وه‌یدا
که کاک خالید
ده‌ڵێ " که‌سێک
به‌ناوی س. چ.
هێرش ..." دڵنیا
بووم که کاک
خالید له ڕابردوو
و ئێستای کاک
سوله‌یمان
چیره (هێرش)
ئاگادار نییه.
هێرش له نێوان
ساڵه‌کانی
1993 تا 2003 سه‌رنووسه‌ری
گۆڤاری وه‌رزانه‌ی
"گزینگ" بووه
که 40 ژماره‌ی
لێ‌ده‌رچووه
و ئێستاش هه‌ر
ئه‌و گۆڤاره
له ڕێگای تۆڕی
ئینته‌رنێته‌وه
بڵاو ده‌بێته‌وه.
کاک خالید و
که‌ســـانی
دیکه که تامه‌زرۆی
ئه‌ده‌بیاتی
کوردین ده‌توانن
ســـــه‌ردانی
ئه‌و ماڵپه‌ڕه
بکه‌ن (www.gzing.org) که کاک
هێرش سه‌رنووسه‌ریه‌تی.
به‌ڵام داخوا
بۆم هه‌یه
له کاک خالید
بپرسم که ئه‌وه
چۆنه ئێوه
ئاگاداری ده‌رچوونی
گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی
ـ کولتووری
نین که بۆ ماوه‌ی
10 ساڵ له هه‌موو
ئه‌وروپا له
سه‌ر کاغه‌ز
ده‌رچووه
و ئه‌وه سێ
ساڵیشه له
سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت
بڵاو ده‌بێته‌وه؟
داخوا ده‌کرێ
هۆیه‌که‌ی
ئه‌وه بێت
که ناوبراو
زۆر ئاگاداری
بزاڤی ڕۆشنبیریی
کوردی نییه؟
پێده‌چێ ئه‌و
له‌به‌ر نووسین
فریای خوێندنه‌وه
نه‌که‌وێ.
ئه‌من له سه‌ره‌وه
گوتم که نووسراوه‌که‌ی
کاک خالید هه‌ڵه‌ی
ڕێزمانی تێدایه
و بۆ ئه‌وه‌ش
تۆمه‌تم له
کاک خالید نه‌دابێ
ئه‌وه‌ش هه‌ندێ
له هه‌ڵه‌کان:
یه‌که‌میان
نووسینی کاک
خالیده و ئه‌وانه‌ش
که له ناو
که‌وانه دان
ڕاست کردنه‌وه‌ی
ئێمه‌ن.
1ـ نی یه ( نییه)
2ـ
فرت ( فڕ‌ت )
3- کوردیه‌وه
( کوردییه‌وه)
4ـ
خۆشحاڵیه‌وه
( خۆشحاڵییه‌وه)
5ـ
ئاش به‌تالی
( ئاشبه‌تاڵی)
6ـ
کڕچ ( کرچ )
7ـ
ڕوخێنه‌ر ( ڕووخێنه‌ر)
هه‌ڵه‌ی
نووسین زۆرتر
بوون که من
به پێویستم
نه‌زانی هه‌موویان
ئاماژه پێبکه‌م.
هه‌روه‌ها
له بواری خاڵبه‌ندیشدا
نووسراوه‌که
پڕه له هه‌ڵه.
ته‌نانه‌ت
یه‌ک نیشانه‌ش
له شوێنی خۆی
دانه‌نراوه.
ئه‌وانه‌ی
له بواری زمانه‌وانیدا
شاره‌زان ده‌زانن
که ئه‌م نیشانانه
له نووسیندا
"ده‌خوێندرێنه‌وه"؛
به‌و مانایه
که ئه‌وانه
"ماوه‌ی ڕاوه‌ستان"ی
ئێمه له ناو
خوێندنه‌وه‌که‌دا
دیاری ده‌که‌ن.
بۆ نموونه:
نیشانه‌ی
هه‌ڵوه‌سته
( ، ) ( "فاریزه"
له باشوور)
یه‌کدابه‌دووی
وشه دێت و له
گه‌ڵ وشه‌ی
دوای خۆیدا
به‌ینی هه‌یه.
واته ناکرێ
له‌گه‌ڵ وشه‌ی
پێش خۆیدا مابه‌ینی
هه‌بێ و ناشبێ
به وشه‌ی دوای
خۆیه‌وه بنووسێ.
ئه‌وه سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی که
مرۆڤ ناتوانێ
به چه‌پ و ڕاستدا
ئه‌و نیشانه‌یه
دابنێت و ته‌نیا
له شوێنێک
داده‌نرێت
که له خوێندنه‌وه‌دا
پێویست به
هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک
بکا، یانیش
بۆ لێک‌جیا
کردنه‌وه‌ی
دوو ڕسته‌ی
تێکهه‌ڵکێشراو،
که یه‌کتری
ته‌واو ده‌که‌ن،
داده‌نرێت.
خاڵ ( . ) له کۆتایی
ڕسته‌ی ته‌واو
دا دێت و ئه‌ویش
وه‌ک نیشانه‌ی
هه‌ڵوه‌سته
( ، ) ده‌بێ به
وشه‌ی پێش خۆیه‌وه
نووسابێت و
له گه‌ڵ وشه‌ی
دوای خۆیدا
مابه‌ینی هه‌بێت.
ئه‌وانه‌ی
که له بواری
هونه‌ری نووسیندا
شاره‌زان ده‌زانن
که شوێنی ئه‌م
نیشانانه
له‌ناو ده‌قدا
دیاره و به‌گوێره‌ی
نۆڕمێکی دیاریکراو
داده‌نرێن
و "ده‌خوێندرێنه‌وه"،
یان به واته‌یه‌کی
دیکه مه‌ودای
ڕاوه‌ستانی
ئێمه له خوێندنه‌وه‌دا
ده‌ستنیشان
ده‌که‌ن.
به گشتی ده‌توانم
بڵێم که وه‌ڵامه‌که‌ی
کاک خالید زیاتر
په‌یامی له‌سه‌ر
توانای خودی
وی پێیه و هیچ
په‌یوه‌ندییه‌کی
به ڕه‌خنه‌که
و توانای ڕه‌خنه‌گره‌وه
نییه.
هیوادارم که
به‌ڕێز خالید
شه‌یدای هاوکار
و هاوپیشه‌مان،
به‌هۆی ئه‌و
ڕه‌خنه‌یه‌وه،
لێمان نه‌ڕه‌نجێ.
که‌ریم
مه‌ره‌سه‌نه
ئه‌ندامی
ده‌سته‌ی کارگێڕی
ماڵپه‌ڕی
ڕێنێسانس
• • •
|
|
|