|
|
 |
سه‌مفۆنیای
ئه‌وینێكی
پایزی
• به‌هره‌وه‌ر
مه‌رزانى
|
|
من
سروشتێکم خۆشده‌وێ
هه‌ر
چوار وه‌رزى
به‌هار بێت و
بۆ
ساتێکیش پایزى
تیا ده‌رنه‌که‌وێ
من
نیشتمانێكم
ئه‌وێ
هه‌موو
ساته‌کانى
خه‌نده‌و پێکه‌نین بێ
و
بۆ
ساتێکیش
له
گوڵستانى ته‌مه‌ندا
زامى
عه‌شق و ئه‌سرینى
جیابوونه‌وه‌ى
تیا به‌دینه‌کرێ
ئێره
نیشتمانى مه‌رگه
له
شوێن هه‌موو
گوڵه‌کانى
موحیببه‌تدا
دڕکى
خه‌م و نێزه‌ى مه‌رگ
چێنراوه
له
شوێن هه‌موو
خه‌نده‌کاندا
ئه‌سرینێکى
دابڕان و جیابوونه‌وه
له‌نێو
لانه‌ى سارد‌و
سڕیا به‌بێ ده‌نگى
سه‌ر بڕاوه
لێره
له‌م تاریکستانه
خه‌زانه‌کان
هێنده زۆرن
لێناگه‌ڕێن
هیواکانمان
چرۆبکه‌ن
لێره
له‌م سه‌هۆڵبه‌ندانه
ره‌شه‌باکان
هێنده زۆرن
لێناگه‌ڕێن
په‌پووله باڵ
نه‌خشینه‌کان
به‌ویست و ئاره‌زووى
خۆیان له گوڵ
بۆ گوڵ گوزه‌ر
بکه‌ن
لێره
هه‌موو شتێَ مه‌رگه
خه‌ونه
سه‌وزه‌کانى
ته‌مه‌ن
له‌نێو
شه‌وه ده‌یجورییه‌کاندا
زڕاون
رۆحه
سپى و بێگه‌رده‌کان
ئێستا
زه‌ردو خه‌واڵوونه و
له
میهرو سۆزى
ئه‌ڤین و خۆشه‌ویستى
دابڕاون
له‌م
نیشتمانه
وێرانه
چاومان
رووناکى لێ ونه‌و
خۆریشمان
تاریکستانه
ترپه‌ى
دڵ و ماسوولکه سیسه‌کانیشمان
ده‌نگى
قامچى و شوێن
پۆستاڵى جه‌للادى
زیندانه‌کانه
له‌م
هه‌واره خامۆشه‌دا
وشکه
ساڵى سۆز‌و میهرو
موحیببه‌ته‌و
نامۆبوونى
حه‌ز و خۆزگه
و هیواکانه
له‌م
گوڵزاره شێواوه‌دا
ره‌شه
باو خه‌زانى
مه‌رگ سه‌ر
قافله‌نه‌و
هه‌ڵوه‌رینى
گه‌ڵاکان و
خونچه و چرۆ
سه‌وزه‌کانه
لێره
خه‌م و
ناسۆرى
ژانى غوربه‌تى
زامه‌کانى
رۆحى شه‌که‌ت
سارێژ ئه‌که‌ن
لێره
گریان و نزاکان
رۆژه
ته‌ماوى و لێڵه‌کان
له
فه‌رهه‌نگى
دیرۆکى ئه‌م
نیشتمانه
تۆمار ئه‌که‌ن
لێره
گشت رۆحێ تینووه
تینوو
بۆ ئاو، تینوو
بۆ خاک
تینوو
بۆ خۆزگه‌و
ئومێد و ئه‌وینێکى
بێ
کۆتایى
تینووى
په‌یڤێکى پڕ
میهرى ئاسوده‌ه‌یى
و دڵنیایى
تینوو
بۆ ژوان!!
به‌ڵام
ژوانێکى ئه‌به‌دى
هه‌موو
خه‌م و ناسۆره‌کان
له نێو ناخا
بشواته‌وه
زامه‌کانى
چاوه‌ڕوانى سارێژ
بکاو
له
دیرۆکى ئه‌م
ده‌ڤه‌ره
جارێکى
تر په‌یامو
ژانى غوربه‌تى
و
گڕى
ناسۆرێکى دیکه
له ده‌رووندا
نه‌کاته‌وه.
2001-04-26
• • •
|
|
|