|
|
|
|
شێعر
له ترۆپکی ئه‌تککردندا
• خه‌نده
جه‌لال
|
|
جێگه‌ی
خۆیه‌تی له‌م
ساته‌دا که
شێعر له‌وپه‌ڕی
سه‌رگه‌ردانی
دایه، هه‌موومان
بێینه گۆ بۆ
ڕێگه‌گرتن
له‌وانه‌ی
که به ئاگا
و بێ ئاگا بێحورمه‌تی
به په‌یکه‌ری
پیرۆزی شێعر
ئه‌که‌ن.
وه‌ک لای
هه‌موومان
ئاشکرایه
ماوه‌یه‌که
کۆمه‌ڵێک ئاسانگۆ
هاتوونه‌ته
نێو گۆڕه‌پانی
شێعرنووسینه‌وه
و به‌و نیازه‌ی
که بتوانن
له ڕێگه‌ی
نووسینه‌کانیانه‌وه
خزمه‌ت به
مرۆڤ و شێعر
بکه‌ن، به‌ڵام
به داخێکی
زۆره‌وه ئه‌و
کاره‌ی که
ئه‌و کۆمه‌ڵه
به‌ناوشاعیرانه
ئه‌یکه‌ن نه‌ک
هه‌رناتوانن
خزمه‌ت به
شێعر بکه‌ن،
به‌ڵکو به
جۆرێک له جۆره‌کان
هه‌موو ئه‌و
به‌رزی و پیرۆزییه‌ی
که حه‌زره‌تی
(نالی و حاجی
قادر) بۆیان
به‌جێهێشتووین،
ئه‌تکی ئه‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ له
سایته‌کوردییه‌کاندا
ئه‌بینرێت
زاده‌ی بیرێکی
قووڵی شاعیرانه
نییه، به‌پێچه‌وانه
ده‌قاوده‌ق
دژ به په‌یامێک
که ئه‌بێ شاعیر
هه‌ڵگری بێت
ئه‌وه‌ستێته‌وه،
چونکه له‌وه‌تی
شێعر بوونی
هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی
ئه‌مڕۆ به
ئه‌تککراوی
نه‌خراوه‌ته
به‌ر ده‌ستی
خوێنه‌رانی.
ئاخر هه‌رکه‌سه‌و بێ‌کاری ته‌نگی
پێ هه‌ڵئه‌چنێ
یه‌کاویه‌ک
ئه‌که‌وێته
وێزه‌ی شێعر
و به‌بێ ڕه‌چاوکردنی
ساده‌ترین
ڕێسای شێعر،
وشه له سه‌ر
وشه ڕیز ئه‌کات،
به شێعر پێمانی
ئه‌فرۆشێته‌وه.
نموونه
زۆرن بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌و ڕاستییه
تاڵه بسه‌لمێنین،
به‌ڵام کێشه‌که
له‌وه‌دایه
که تا ئێستا
خاوه‌نی ماڵپه‌ڕه‌کوردییه‌کان
بیریان له‌وه
نه‌کردووه‌ته‌وه،
ئه‌و ماڵوێرانییه‌ی
که ئه‌مڕۆ
شێعری کوردی
تێیکه‌وتووه
ئه‌وان به‌شی
زۆریان به‌رئه‌که‌وێت،
به شێوه‌یه‌کی
تر ئه‌وه به‌رپرسانی
ماڵپه‌ڕه‌کانن
ڕێگه به ساده‌گۆکان
ئه‌ده‌ن به
ناوی شێعره‌وه
قسه‌ی ناو بازاڕیمان
پێ بفرۆشنه‌وه،
واته ئه‌گه‌ر
له ماڵپه‌ڕه‌کاندا
سانسۆڕێک هه‌بێت
بۆ ئه‌وه‌ی
چیدی شێعر ریسوا
نه‌کرێت ئه‌وا
ئه‌و سه‌ربه‌رزییه
بۆ خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌کان
ئه‌مێنێته‌وه.
به پێچه‌وانه‌وه
جێگه‌ی داخه
ئه‌وه ئه‌وانن
بێ ئابڕوویی
به پاکیزه‌ی
شێعر ده‌که‌ن
نه‌ک که‌سانی
تر.
له کۆتاییدا
ته‌نها یه‌ک
پرسیار له‌وانه
ئه‌که‌م که
خۆیان وه‌ک
نالی دێته
پێش چاو، به
ویژدانتان
شێعر له‌وه
گه‌وره‌تر
و پیرۆزتر نییه
که ئێوه ئه‌ینووسن؟
• • •
|
|
|