|
شه‌وانێکه
به‌ر چاو لێکنانم
تارماییه‌ک
میوانی خۆیم
ده‌کات
به وێنه‌ی
چاوه ئه‌سرینه‌کانی
خونچه‌ی گشت
یاده‌کانم
ده‌وه‌رێنێت
زه‌ڕنه‌قووته‌ی
بێ دایکی هه‌سته‌کانم
ده‌فڕێنێت
به چرپه ترسناکه
زیندووه‌کانیشی
پێم ده‌ڵێت:
ئاواته‌کانی
ئارامیت
به‌قووڵایی
گۆمی به‌رپێی
قه‌ره‌جێک
ده‌سپێرم
کۆتری ئاشتیش
له ئاسمانی
خه‌یاڵه دڵ
پڕ له گریانه‌کانت
بێبه‌ش ده‌که‌م
لانه‌ی سۆزه‌کانیشت
به ڕه‌گی داربییه‌ک
ئاشنا ده‌که‌م
دڵه بێنازه‌که‌ت
ده‌رده‌هێنم
و
له‌پێش چاوه
کورده‌وارییه
گه‌وره‌کانت
زینده به
چاڵی ده‌که‌م...
تکام وایه
ئه‌ی کیژۆڵه
گه‌ر ده‌ته‌وێت
له‌و خۆشه‌ویستییه‌ی
خۆت بێ شکم که‌یت
ئه‌وا ترسه‌کانت
له شه‌وقی
چرایه‌کدا
کۆبکه‌ره‌وه
و
ئازایانه
به‌ره‌نگاری
شه‌وگاره‌کان
به‌ره‌وه
من ده‌مزانی..
تارمایی ده‌یه‌وێت
ترسی شه‌وگار
له‌دڵم بچه‌سپێنێت
به‌ترسه‌وه
ده‌مویست
له‌گه‌ڵ تارماییه‌که
بێمه گفتوگۆ
و پێی بڵێم
شه‌وگاره‌کانی
من..
شه‌وگارێکی
ده‌م پڕ وشه
و ڕه‌ش داگیرساون
پڕ به‌و دڵه
ته‌نیایه‌م
ئومێد ده‌که‌م
له‌گه‌ڵیان
بدوێم
وشه ترشه‌کانی
بکه‌مه مه‌رهه‌م
و
زامه‌کانی
ترسی پێ تیمار
که‌م..
بپرسم لێی
تۆبڵیی.. تۆی
شه‌وگار ته‌نها
هاوڕێی تاریکی
بیت؟
هێنده بێ دڵ
بیت
ئه‌م کیژۆڵه‌یه
له‌م بیابانه
وه‌حشه‌ته‌ی
شه‌ودا
ئاشنای خه‌ونه
بێ نیگاره‌کان
بکه‌یت؟
پرسیاردوای
پرسیار
هێنده‌ی باڵای
وشه‌کانم
فرمێسکی به‌خۆری
له چاوه به‌غیله‌کانی
تارمایی ده‌تکاند.
من ده‌مزانی..
هه‌موو وه‌ڵامه
بێده‌نگه‌کانی
شه‌وگار
هه‌نگاوێک
زیاتر
له ڕاستی هه‌بوونی
تارمایی نزیکم
ده‌كه‌نه‌وه
ده‌مویست
پاش له ده‌رگادانی
خه‌ونه‌کانی
تارماییه‌که
لێی بپرسم:
تۆ ۆ ۆ ۆ ۆ...
گه‌ر نێریت
پێم بڵێ
گه‌ر ئاگریشیت
هه‌رگیز ناتوانی
بم سووتێنیت
خۆگه‌ر منت
نه‌بم
ئیتر هه‌ڕه‌شه‌ی
خۆشه‌ویستی
له کێ ده‌که‌یت؟
دڵی کێ عاشق
ده‌که‌یت و
دواییش پێی
ده‌ڵێیت:
کۆتری ئاشتی
له ئاسمانی
خه‌یاڵه‌کانت
بێ به‌ش ده‌که‌م؟!
ده پێم بڵێ
ئه‌ی وشه‌کانی
تارمایی
به‌کام زمان
من بۆت بدوێم؟
من تێماوی شه‌رمی
وشه کوژراوه دوور له
خۆشه‌ویستییه‌کانی
تۆم و
بوونی خۆشم
له ده‌ڤه‌ری
شه‌وگاره‌کانی
تۆدا به دی
ده‌که‌م
گشت شه‌وێکیش
ده‌ستنوێژی
نوێژی شێوانم
به ڕووبار
و کانیاوه
پڕ هه‌ڕه‌شه‌کانی
تۆ ده‌شۆم و
به چرپه‌یه‌ک
له چرپه تۆقیوه‌کانی
پێش چاولێکنانیشم
پێت ده‌ڵێم:
دڵنیام منت
خوشده‌وێت
و پێم ناڵێیت..
دڵنیاشم به
وشه‌ی کوشتن
ده‌مت پژاوه
و
هه‌رچه‌ند
ده‌که‌یت
له شه‌رمی
وشه جوانه‌کاندا
هانا ده‌به‌یته
به‌ر ترساندنم
بۆیه شادت
ده‌که‌م گه‌ر
پێت بڵێم:
خۆشم ده‌وێیت..
خۆشم ده‌وێیت..
خۆشم ده‌وێیت..!
دانیمارک،
26-02-2006
Xozga86@hotmail.com
• • •
|