|
|
|
خۆم و زه‌رده‌خه‌نه
تۆراوه‌کانم
ئه‌مشه‌و...
له قووڵایی
هه‌نسکی هه‌وردا
له‌گه‌ڵ قیژه‌ی
کونه‌په‌پوویه‌کدا
ئاوی خۆشه‌ویستی
پڕ بارانی ئه‌نۆشمه‌وه
له سامناکی هه‌ڕه‌شه‌ی
نزایه‌کدا
ڕووت و قووتی
ساماڵی خه‌ونه‌کانم
ئه‌پۆشمه‌وه
له که‌ڤاڵی تارماییه‌کدا
به ژوار
به ئه‌سپایی
به بێ چرپه
هه‌نگاوه‌کانم
سه‌رشێتانه
و
بووکه سوره
ئاسا
ملی ڕێگاکانی
مه‌ناومه‌ینیان
گرتووه
.......
من له شه‌وه
هاوینێکی
هاوسێی
پایزدا
به ده‌م
وڕێنه‌وه
ئاشنای ئه‌و
بووم
له سه‌ر هه‌مان
به‌ڵێنیش
به کڵۆڵی
شیعره‌کانمه‌وه
خۆم و زه‌رده‌خه‌نه
تۆراوه‌کانم
خۆم و گۆزه
درز بردووه‌که‌ی
سه‌ر شانم و
کانیاوه وشک
بووه‌که‌ی به‌رپێم
له ته‌نیشت
پێخه‌فه‌که‌مدا
هێور هێور
به‌ره‌و که‌له‌پۆ
تل ئه‌بمه‌وه
و
به ئومێدی هه‌ڵمژینی
ئه‌و وشانه‌ی
ئه‌یدایه ده‌م
با و
ئه‌ویش له‌گه‌ڵ
نه‌سیمی
باراندا بۆی
ئه‌هێنام
ئه‌که‌ومه
ڕێ...
به ئومێدی
خواردنه‌وه‌ی
چه‌ند په‌ڕه
گوڵێک
شۆربا ئاسا له
فرمێسکی چاوی
ئه‌و و
بۆنی هه‌ناسه‌ی
ئه‌مشه‌وی
ئه‌که‌ومه
ڕێ...
ئه‌ی هاوڕه‌زی
به‌رسیله و
گوڵه‌گه‌نم
پێش شه‌و شادی
ئه‌مشه‌وت
دڵم مه‌شکێنه
و
له‌گه‌ڵ میوه‌ی
ماچه خه‌یاڵه‌کانتدا
بمکه‌ره ده‌نکه
هه‌نارێک و
پێش ماڵ ئاوا
تامم بکه، بم
قۆزه‌وه
تا له شیله‌ی
هه‌نگوینی
ماچێکتدا
بتوێمه‌وه و
به‌ناو کووره‌ی
حه‌زه‌که‌تا
شۆڕببمه‌وه
.......
ئای شه‌یتانۆچکه‌ی
خه‌ونه سه‌ر
هه‌ڵگرتووه‌کانم
تۆ ته‌ماشاکه!
ئه‌مشه‌و به‌بێ
ئه‌و چه‌ند
شێتم، چه‌ند
شه‌یدام و
دێوانه‌ی
تارماییه‌کانیش
چاوبڕکێیانه
و
له پێکه‌نینا
زه‌لیلانه
له پێ که‌وتوون
ئای چه‌ند سه‌یره!
من بۆ بینینی
تروسکه‌ی ئه‌و
له زێمار و
خۆکوشتنی خۆمدا
شوێن شه‌مه‌نده‌فه‌ری
زه‌مه‌نی شه‌وانم
ئه‌که‌وم و
به بێ هوده
ساتێک هه‌نار
و
ساتێک گۆزه‌و
ساتێک بژاڵ و
ساتێک
ساماڵم
ئه‌مشه‌و....
• • •
|
|
تێبینیی:
كه‌ڤاڵ:
تابلۆ
به ژوار: به
ئازار
مه‌ناومه‌ین:
بیابان یان
ده‌شتی چۆڵ
که‌له‌پۆ:
که‌لی خۆر ئاوا
بوون
زێمار: پرسه
|
|
|