|
دوو پارچه شێعری
کاک حه‌سه‌نی
قازی سه‌باره‌ت
به ده‌سته‌ی
نووسه‌رانی
گۆڤاری گزینگ و سه‌رنجێك
• س. چ. هێرش

حه‌سه‌نی
قازی
به‌ر
له خوێندنه‌وه‌ی
ئه‌و دوو پارچه
شێعره‌ی خواره‌وه،
به پێویستی
ده‌زانم چه‌ند
سه‌رنجێک سه‌باره‌ت
به شێعری «به‌خێرهێنانی
دۆستان» بخه‌مه‌ڕوو.
هه‌روه‌ک
خوێنه‌ره‌وان
و دۆستان ئاگادارن،
گۆڤاری گزینگ
له پاییزی
ساڵی 1993 یه‌که‌م
ژماره‌ی له
سه‌ر ئه‌رک
و به‌رپرسێتی
خۆم (س. چ. هێرش)
چاوی به ژیانی
ڕۆژنامه‌گه‌ریی
کوردی له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات هه‌ڵێنا
و تا هاوین و
پاییزی ساڵی
2003، 40 ژماره‌ی
لێده‌رچوو.
له
کاتی ده‌رچوونی
گۆڤاری گزینگ،
من ماڵم له
هودیکسڤاڵ
و کاک «حه‌سه‌نی
قازی»یش له
شاری سندوسڤاڵ
ده‌ژیا. شیاوی
گوتنه، کاک
حه‌سه‌ن، هه‌ر
له‌سه‌ره‌تای
ده‌رچوونی
گۆڤاره‌که‌وه
یه‌کێک له‌و
که‌سانه بوو
که به ته‌واوی
توانایه‌وه
پشتی گرتم و، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا که
زۆر جار دمه‌قاڵه
و شه‌ڕه‌دندووکه‌ی
زۆر خۆشیشمان
ده‌بوو، تا
ژماره‌کانی
ئاخر وه‌ک هاوکارێکی
دڵسۆز هه‌ر
یارمه‌تی دام.
وه‌ک
ده‌زانین،
فکری پێکهێنانی
ده‌سته‌ی نووسه‌ران
که له به‌رنامه‌یه‌کی
ته‌له‌ڤیزیۆنی
(مه‌دتێڤی)ی
به ئاماده‌بوونی
من و کاک حه‌سه‌ن(به‌ڕێوه‌به‌ری
به‌رنامه)
جاڕدرا، به
شێوه‌ی ڕه‌سمی
له سه‌روتاری
ژماره15ی گزینگ
ڕاگه‌یێندرا، که بریتی
بوون له : حه‌سه‌نی
قازی، د. ئه‌میری
حه‌سه‌نپوور،
د. عه‌بباسی
وه‌لی، د. هاشمی
ئه‌حمه‌دزاده(ئه‌وکات
خوێندکاری
دوكتورا بوو)
و عه‌لی که‌ریمی
(ڕاوێژکار).
له
دوای ده‌رچوونی
ژماره16، به
گوێره‌ی پێشنیاری
د. عه‌بباسی
وه‌لی که ده‌بوایه
یه‌ک دوو که‌س
به‌تایبه‌ت
ژن که بتوانێ
گۆشه‌یه‌ک
سه‌باره‌ت
به مه‌سه‌له‌ی
ژنان له گۆڤاره‌که‌دا
به‌ڕێوه‌به‌رێ
زیاد بکرێ. وابوو
به‌ڕێز د. نه‌زه‌ند
به‌گیخانی
که ئه‌وکات
له فه‌رانسه
ده‌ژیا(ئێستا
نیشه‌جێی ئیگلستانه)،
بۆ ئه‌و ئه‌رکه
نێودێر کرا.
هه‌روه‌ک له
شێعره‌که‌شدا
ئاماژه‌ی پێکراوه،
ده‌سته‌ی نووسه‌ران
ده‌بوایه
له یه‌که‌می
مانگی ئاغستوس(ئووت)
کۆببێته‌وه
و له‌و باره‌یه‌وه
بڕیاربدا،
که به زۆربه‌ی
ده‌نگ بڕیاره‌که
په‌سند کرا.
هه‌ڵبه‌ت
ده‌سته‌ی نووسه‌رانی
پێکهاتوو،
هه‌ر هه‌تا
ژماره 22 درێژه‌ی
کێشا و، به‌داخه‌وه
به گوێره‌ی
گه‌لێک هۆ که
له هه‌لێکی
تردا باسی لێوه‌ده‌کرێ،
هه‌ڵوه‌شاوه
و سه‌رله‌نوێ
گۆڤاره‌که
تا ئاخرین ژماره‌ی
خۆی به شێوه‌ی
به‌رپه‌رسێتی
تاکه‌که‌سیی
به‌ڕێوه‌برا.
به
کورتی، به‌ر
له‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی
گۆرین ببه‌سترێ،
کاک حه‌سه‌ن
ته‌شریفی هاتبوه
ماڵی ئێمه
و. وه‌ک زۆرجار
که دووبه‌دوو
داده‌نیشتین
و پێکه‌وه
ده‌ردی دڵمان
ده‌کرد، له
سه‌ر ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه
و کاروباری
داهاتووی گۆڤاره‌که
قسه‌مان کرد.
وابوو،
له نێوان
قسه‌کانماندا
کاک حه‌سه‌ن
په‌ڕه‌کاغه‌زێکی
هێنا و له ماوه‌یه‌کی
زۆر کورت‌دا
به بێ ئه‌وه‌ی
هیچ قسه‌یه‌ک
بکا، ئه‌و
دوو پارچه
شێعره‌ی نووسی
که یه‌که‌میان
باسی هاتنی
ئه‌ندامان
و که‌سوکاری
ده‌سته‌ی نووسه‌ران
و خۆمانه و،
دووهه‌میشیان
که نێوه‌رۆکێکی
ئه‌ویندارانه‌ی
هه‌یه له
زمان منه‌وه‌ی
گوتووه و وه‌زعی
روحی ئه‌و شه‌وه‌ی
منی ده‌ربڕیوه.
ڕاسته
کاک حه‌سه‌نی
قازی، زۆر خۆی
ده شێعره‌وه
نه‌گلاندووه
و قه‌ت خۆی به
شاعیر نه‌زانیوه،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا
له‌و باره‌یه‌وه
هیچ نه‌بێ به‌هره‌یه‌کی
بچووکی له
باپیری خۆی
واته «سه‌یفولقوزات»
به‌میرات پێ بڕاوه
و، جار جار
ئه‌سپی ته‌بع
و زه‌وقی خۆی
له‌و بواره‌وه
تاوداوه،
که ئه‌م دوو
پارچه شێعره
نموونه‌یه‌کن
له‌م به‌هره‌یه.
لێره‌دا
هه‌ردوو پارچه
شێعره‌که،
هه‌م وه‌ک یادێک
له وی
و له دۆستان
و هه‌م وه‌ک
بیره‌وه‌رییه‌کی
زۆر خۆشی ئه‌و
سه‌رده‌مه
تاڵ و شیرینه‌ی
پڕ له شه‌ڕه‌دندووکه
پێشکێش ده‌کرێ،
ئه‌وه‌ش بڵێم
شێعره‌کان
ــ جگه
له یه‌کدوو
سووکه گۆڕانکاریی
قافییه‌یی
نه‌بێ، وه‌ک خۆیان
خراونه‌ته‌ڕوو.
س. چ. هێرش
سه‌رنج: كاك
حه‌سه‌نی قازی،
ئیسته وه‌ك
ڕۆژنامه‌نووس
و به‌ڕێوه‌به‌ری
به‌رنامه
له بنكه‌ی
ناوه‌ندیی
(ROJ TV) كار ده‌كا.
• • •
به خێرهێنانی
دۆستان
مـــــــــــــــــــــــــانگی
ئاغستوس ده‌ڵێن
به‌خێره
بۆ
کۆڕی دۆستان
هه‌روه‌ک ئـــــــــــــــــــه‌ستێره
كـــــــــــــــــــــــــــــــــوردی
ئاواره چاو
له ڕێگانه
زۆرت
بیر ده‌که‌ن
هــــــــــــــــــه‌ر سوێی
تۆیانه
له بریتانیـــــــــــــــــــــــــــــــــــــا، مه‌زنی
وڵاتان
لــــــــــــه «سوانزی»ی
جوان جێگه‌ی
قه‌ڵاتان
«عه‌بباسی
وه‌لی» قــــــــــــــــــــه‌ده‌م
مباره‌ک
هــــــــــــــــــــهموو
ئاماده‌ین
کار به ته‌داره‌ک
«که‌یت»
و عــــــــــــه‌بباس
و «ڤیانی وه‌لی»
قه‌ت
نه‌بن نـــــــــــــــــــه‌وی،
وا له‌گه‌ڵ
عه‌لی
گڵه زه‌رده‌یـــــــــــــــــــــــــه ئووردڤوێرانده‌مان
بانگی
حه‌ق درا لــــــــــــه شــــــــــار و کۆڵان
«عه‌لی»
گیان چاوم لــــــــــــــه ڕێگای
تۆیه
هــــــــــــــــــــــــهودای
قسه‌مان به
تان و پۆیه
لـــــــــــــــــــه (ساری)
ده‌ژی، گه‌ڕه‌ک
ته‌ماوی
«پڕشنگ»ی
مـــــــاڵت،
چرای پێـــــــــــــــداوی
«برژانگ»و
«هه‌ڵگورد» هه‌رساغ
بن یاخوا
«عه‌تای
که‌ریمی» وه‌ک
مــــــــــــــــام و برا!
لــــــــــــه (هودیکسڤاڵ)،
گزینگ خانه
خوێ
غه‌می دڵ
زۆرن به‌كــــــــــــــــــــوڵ و به‌سوێ
چاومـــــــــــــــان ڕوون
ده‌بێ به هاتنی
ئێوه
حــــــــــــــــــــــــــــهجمینم
نییه وه‌رن
له ڕێوه
شه‌ڕه دندووکمان
هــــــــــــــــــه‌ر به‌رده‌وامه
قسه‌ی
رێداکسیۆن
ئاخر كـــــــــــــــــــــــه‌لامه
«نه‌زه‌ند»
به‌خێر بێ بـــــــــۆ رێداکسیۆنێ
«چیره»
تووڕه بێ، جێی خۆی ده‌ده‌ینێ
وڵامی فاکسی
كـــــــــــــــــــــــــــــانادا
نه‌هات
بۆم
«موجاب» نابێ
«ئه‌میر» چی لێهات
«هاشم»
و ته‌له‌فون
کوجا مــــــــــــــه‌رحابا
قه‌ت
لــــــــــــــــــه ماڵ
نییه لاوی
بێ په‌روا!
«حه‌سه‌ن»
ده‌س به‌رده
له شێعری کوردی
تا
ده‌وڵه‌ت نه‌بێ،
نه‌ماوی، هـــــــــــــــوردی
27-07-1997
په‌راوێزه‌کان:
سوانزی: شارێکه
له بریتانیا
و شوێنی ژیانی
د. عه‌بباسی
وه‌لی و، هه‌روه‌ها
خاوه‌نی زانکۆیه‌کیشه
به‌م نێوه
که کاک عه‌بباس،
ده‌رسی تێدا
ده‌گوته‌وه.
ئووردڤوێرانده: به‌رپرس،
به‌ڕێوه‌به‌ر.
که‌یت: هاوسه‌ری
کاک عه‌بباس
و مامۆستای
زانکۆ.
ڤیان: کچی کاک
عه‌بباس.
ساری: گه‌ڕه‌کێکه
له له‌نده‌ن
و شوێنی ژیانی
عه‌لی که‌ریمی.
پڕشه‌نگ
بلووری: هاسه‌ری
کاک عه‌لی.
برژانگ
و هه‌ڵگورد: منداڵه‌کانی
کاک عه‌لی.
عه‌تای
که‌ریمی: ئامۆزای
کاک عه‌لی و
نیشته‌جێی
ئینگلیس.
نه‌زه‌ند:
د. نه‌زه‌ند
به‌گیخانی،
نووسه‌ر و شاعیر
و چا‌لاكڤان
له بواری مه‌سه‌له‌ی
ژنان.
موجاب: د. شه‌هرزاد
موجاب، هاوسه‌ری
کاک ئه‌میری
حه‌سه‌نپوور
و مامۆستای
زانکۆ.
• • •
كۆتری
دڵ
«شه‌وان نیــــــــــــــوه شه‌و
شین و ڕۆڕۆمه»
ته‌له‌فون
ده‌كـــــــــــــــــــــه‌م چاوه‌رێی
تۆمه
مــــــــــــــــــــــــــاوه‌یه‌ک
ده‌بێ ده‌نگت
بڕاوه
بۆ
وا بێده‌نگی
مه‌یلت نــــــــــــــــــــــه‌ماوه؟
گـــــــــــــــــــــریان
و شینم به بانگ
و سه‌ڵا
دڵت
ســـــــــــــــــــــــــووتاندم
به‌ڵای لا
به
لا
به
شێعری «سۆهراب»
ئاورت تێبه‌ردام
ئه‌منت
سووتاندووه
هه‌رخۆم بێ
فه‌ردام
نه ده‌ستم ده‌چێ
بــــــــــــۆ داتای مــــاڵم
نه
شێعرم بۆ دێ،
هـــــــــــــــــاوار
به ماڵم
برژانگی تیژت
جـــــــــــــــــــــــــه‌رگمی
بڕی
کۆتری
دڵ ده‌گــــــــــــــــــــری، له
ماڵم فڕی
27-07-1997
• • •
تێبینی: سه‌ردێڕی
شێعره‌كه له
لایه‌ن گزینگه‌وه
داندراوه.
|