|
دوو کورتیله
چیرۆک
• ئاسۆ
بایزیدی
سام
به
زۆر هه‌نگاوه‌کانی
به دوای خۆی‌دا
راده‌کێشا.
جگه له زڕه‌ی
زنجیره‌که‌ی
پێی، ده‌نگێکی
دی نه‌ده‌بیست.
ده‌ستێکی به
دیوارکه‌دا
کێشا. بۆنی
خۆێن ده‌هات.
به یارمه‌تی
دیواره‌که له
پلیکانه‌کان
ده‌هاته‌سه‌ر. هه‌موو
جارێ ده‌ی
بژاردن. دروست
چل و یه‌ک
پلیکانه بوون.
ئازاری
له‌شی مه‌ودای
نه‌ده‌دا
بزانێ به چه‌ن
چرکه ده‌گاته
ژووری
لێپرسین.
چاوبه‌سته‌که‌یان
له چاو کرده‌وه.
وه‌ک جاران
ژوورێکی به
ئاسن دروست‌کراو
و نێوچاوانی
کرژی لێپرس. لێپرس
پرسی:
نێوت
چییه؟
-
قادر...
نێوی
بابت چ بوو ؟
-
قادر...
دایکت
نێوی چییه سه‌گباب؟
-
قادر...
که
جه‌ناب سه‌روان
هات چی پێ ده‌ڵیی؟
-
ده‌ڵێم ئه‌تو
منت به‌رده‌ست
کردووه، هه‌وڵیشم
داوه هه‌ڵێم.
ئه‌گه‌ر
به جه‌ناب سه‌روان
بڵێی بۆ
خۆم، خۆم
ناساندووه به
پۆلیس چ ده‌بێ؟
-
سێ رۆژ‌ی تر
سه‌ره‌وبن هه‌ڵم‌ده‌واسی...
لێپرس مژێکی
له جگه‌ره‌که‌ی
دا و هه‌میسان
پرسی:
نێوت چییه؟
-
قادر..
دڵته‌نگی
باڵنج و
په‌تووه بۆگه‌نیوه‌که‌ی
له بن هه‌نگڵی
نا و سه‌رپایه
دڕاوه‌کانیشی
سه‌ر پێ‌خست،
له‌گه‌ڵ ده‌وریه
قوپاوه‌که و
که‌وچکێکی
فافۆن که بیان
داته‌وه به ئه‌نبارداری
به‌ندیخانه‌که.
هاورێکانی ده‌وریان
گرتبوو که بۆ
دوایین جار
ماڵئاوایی له‌گه‌ڵ
بکه‌ن. چاوه‌کانی
پڕ ببوون له
فرمێسک. یه‌کێ
له هاورێکانی
ده‌ستێکی له
سه‌ر شانی
دانا و به بزه‌یه‌کی
تاڵه‌وه گوتی:
"برۆ، دڵته‌نگ
مه‌به. ئێمه‌ش
هه‌ر ئازاد ده‌بین،
بۆ کوێ ده‌چێ؟"
هێواش لێوه‌کانی
لێک کرده‌وه
که چه‌ن قسه‌یه‌ک
بدرکێنێ، به‌ڵام
غه‌ریبایه‌تی
گریان مه‌ودای
نه‌ده‌دا. ده‌ستی
له گیرفانی نا
و وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی
"حه‌مزه"ی
هێنایه ده‌ر
که ده رۆژ له‌وه
پێش له سێداره
درابوو.
• • •
ashna_b2002@yahoo.com |