|
|
 |
دڵداری
و لاوه‌تی
• مامۆستا
هه‌ژار
|
|
وه‌ک باسم کرد
تازه ته‌مه‌نم
ده‌بوه یازده
ساڵ کێژیێکم
خۆش ده‌ویست.
به‌بێ ئه‌وه
هیچ له لای
دڵبه‌ر بدرکێنم،
ده‌پاڵ خۆمدا
ده‌سووتام
و پیاو هه‌ق
بڵێ ئه‌و دڵدارییه
زۆری دڵنه‌رم
کردم و هه‌ست
و بیری ناسکی
فێر کردم. دڵدارییه‌کی
زۆر پاک بوو.
هه‌رچه‌ند
دڵبه‌ره‌که‌م
له پاش زۆر
ساڵان هه‌ستی
پێ‌کرد و ڕووی
خۆشی نیشان
دام، به‌ڵام
فه‌رقی دارایی
ماڵی باوکی
و باوکی من نه‌یهێشت
پێک بگه‌ین
و به‌رهه‌می
هه‌موو گریان
و دڵ دۆڕاندن
له یه‌کدوو
ماچ تێنه‌په‌ڕی
و بۆ یه‌کجاری
لێک دیدار ئاخره‌ت
بووین و ئێستاش
به پیری تا
وه‌بیرم دێته‌وه،
ئاخێکی ساردی
به دوودا ده‌نێرم.
دووهه‌م جار
دڵم وه‌ک په‌پووله‌یه‌ک
به په‌ڕه‌ی
گوڵی ڕوومه‌تی
کیژێکی کچه
مه‌ڕداره‌وه
نیشته‌وه.
هه‌رچه‌نده
خه‌ڵک ده‌یانگوت
ده‌م و چاوی
ده‌نکه ده‌نکه
ئاوڵاوی یه
و سپیلکه‌یه‌کی
زۆر جوان نییه،
به‌ڵام له
به‌ر دڵی من
وینووسی خودای
جوانی بوو. ئه‌ویش
زۆری خۆش ده‌ویستم.
ڕه‌شماڵیان
له نزیک ڕه‌شماڵی
خانه‌خوێی
من بوو. هه‌ر
چیغێکمان نێوان
بوو.
ڕۆژانه که
پیاوان ده‌چوونه
کارێ و کاری
ماڵێ له سه‌ر
ئه‌و بوو، زۆر
ده‌رفه‌تمان
بۆ ده‌ره‌خسا
که یه‌کتر
ببینین و به
ڕاز و نیاز و
ورده‌ماچان
کوڵ و کۆی خه‌م
دامرکێنین.
شه‌وێک له
شه‌و شه‌قبووندا،
ئێستاش نازانم
چۆن توانیم
خۆم له سه‌گان
بدزمه‌وه
و چۆنم وێرا
وه‌ک دزی له‌زه‌بر
ده‌رگای چیغ
لاده‌م و بچم
له خه‌و خه‌به‌ری
که‌مه‌وه.
هاته‌ده‌ر
و له سه‌ر ورده
دڕووه‌گوێنییان
ده‌سته‌ملان
درێژ بووین...
ئه‌وه‌نده
کیژێکی پاک
و شه‌رم به‌خۆ
بوو که شه‌رمم
لێکرد و به
هیچ بارێک خه‌یاڵی
خراپم به دڵدا
نه‌هات. حه‌زی
ده‌کرد هه‌ڵیگرم،
به‌ڵام تارمایی
باوکم ده‌هاته
به‌رچاوم و
ده‌ترسام. له
پاش ماوه‌یه‌ک
له دڵی خۆمدا
بڕیارم دا که
بچم و هه‌ڵیگرم.
به‌ڵام هه‌یهوو،
گوتیان برایه‌کانی
زانیویانه
و پاسی ده‌دێرن
و تۆش ببینن
سێبه‌رت به
تیر ده‌نگێون. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م
توانی له ده‌رفه‌تێکدا
نیو ده‌قیقه‌یه‌ک
بیبینم و داخ
و عه‌زره‌ت
به یه‌کتر
بگۆڕینه‌وه.
ڕاستی برینێکی
تازه هاته
سه‌ر کۆنه
برینی قرتماغه
گرتووی دڵم...
له پاش ئه‌و
دوو جار ناهومێدبوونه‌م،
ئیتر دڵداری
ڕاسته‌قانیم
له بیر چۆوه.
بوومه په‌پووله‌یه‌ک
که له گوڵێکه‌وه
بۆ گوڵێک ده‌فڕێ
و له جیابوونه‌وه‌ش
ته‌م دای ناگرێ.
له هه‌ر دێیه‌کی
خوێندوومه.
له هه‌ر جێیه‌کی
پێیا ڕابردووم،
هه‌ر جوانێکم
دیوه، چاوی
بزم تێبڕیوه؛
جا یان به بۆڵه
جوێنیان پێ
داوم، یان بزه‌یان
هاتۆته سه‌ر
لێوان و جارناجار
به دوو قسه‌ی
خۆش به سه‌ریان
کردوومه‌وه
و گاگایه‌کیش
ماچ و مووچێکم
ده‌س که‌وتووه.
هێشتا لاوێکی
لووس و پووس
بووم. ژنه ئاغایه‌کی
زۆر جوان و به
سه‌روسیما
و که‌یخودا
و پیاوانه،
که له مه‌جلیسی
پیاوان داده‌نیشت
و له داکوژانی
کێشه‌ی خه‌ڵک
و گوندییاندا
قسه‌ی له سه‌رووی
پیاوانه‌وه
بوو. ته‌مه‌نیشی
له‌و دیو سی
ساڵ بوو، نازانم
چۆنی چاو دابوه
من؛ به هه‌زاران
نه‌رمه‌فێڵ
و لاواندنه‌وه‌ی
دایکانه کێشامیه
به‌ر که‌مه‌ندی
خۆی و به ته‌پکه‌یه‌وه
بووم. ماوه‌یه‌کی
زۆر وه‌ک دایکه‌که‌ی
ژان ژاک رۆسۆی
لێ هات. تا نه‌مرد
له‌و دڵدارییه
ده‌رنه‌چووم
و له ڕاستیشدا
مه‌رگی ئه‌و
داغێکی گه‌وره‌ی
به جه‌رگه‌وه
نام. ئیتر ئه‌و
دڵدارییه
ڕاست و درۆیانه،
گشتی به ژن
هێنانم دوایی
هات و له هه‌ر
دوو جاری ژن
هێنانمدا عاشقی
شه‌ریکی ژیانی
خۆم بووم و زۆریش
خۆم به به‌خته‌وه‌ر
زانیوه.
• • •
سه‌رچاوه:
هه‌ژار،
چێشتی مجێو‌ر،
خانی شه‌ره‌فکه‌ندی
ئاماده‌ی کردووه
و سه‌رپه‌رشتی
چاپی کردووه،
چاپی یه‌که‌م،
پاریس ــ 1997.
سه‌رنج: ئه‌و
نووسراوه‌یه
به ڕێنووسی
گزینگ ئاسته‌کراوه.
|
|
|