|
نووسه‌ر
و ژۆرنالیستی
به‌ناوبانگی
تورک «ئۆرهان
پاموک» له‌لایه‌ن
ئاکادێمی سوێده‌وه
خه‌ڵاتی نۆبێلی
ساڵی 2006ی له
ئه‌ده‌ب(وێژه)دا
پێ به‌خشرا.
رۆژی
پێنجشه‌مه
12ی ئۆکتۆبر،
سه‌عات 1ی نیوه‌رۆ،
سکرتێری دایمی
ئاکادێمی سوێد
«هۆراس ئێنگداڵ»
ڕایگه‌یاند:
خه‌ڵاتی نۆبێلی
ئه‌ده‌بیی
ساڵی 2006، به
خاتری «دۆزینه‌وه‌ی
سیمبۆلی نوێ
بۆ ده‌ربڕینی
به‌ره‌نگاربوونه‌وه
و تێکه‌ڵاویی
کولتووره
جیاوازه‌کان»
به نووسه‌ری
تورک «ئۆرهان
پاموک» پێشکێش
ده‌کرێ. دیاره،
ڕاگه‌یاندنی
ئه‌و هه‌واڵه
به پێچه‌وانه‌ی
بیروبۆچوونی
گه‌لێک له
چاودێران و
شاره‌زایانی
بواری دابه‌شکردنی
خه‌ڵاتی نۆبێلی
ئه‌ده‌بی بوو،
که پێیان وابوو
«عه‌لی ئه‌حمه‌د
سه‌عید(ئه‌دۆنێس)»
شاعیری ناوداری
خه‌ڵکی سووریا
شیاوی وه‌رگرتنی
ئه‌و خه‌ڵاته‌یه!
ئۆرهان
پاموک که له
کاتی ڕاگه‌یاندن
و بڵاوبوونه‌وه‌ی
هه‌واڵه‌که، له وڵاته
یه‌کگرتوه‌کانی
ئه‌مریکا بوو،
له وتووێژێکی
چاپه‌مه‌نی
دوای نیوه‌رۆی
رۆژی پێنجشه‌مه(12ی
ئۆکتۆبر)، له زانستگای
کلۆمبیای شاری
نیۆیۆرک، به‌مجۆره
هاته قسه
و گوتی: «به هۆی
ده‌نگی ته‌له‌فۆنه‌که‌م
له خه‌و ڕاپه‌ڕیم.
من که به‌م
دواییانه
مۆبایلێکی
نوێم کڕیبوو،
لای خۆم پێموابوو
ده‌بێ چ هه‌ڵه‌یه‌ک
ڕوویدابێ به‌م
نیوه شه‌وه
زه‌نگم بۆ لێده‌درێ؟
به‌ڵام که
وه‌ڵامم دایه‌وه
و گوێم ڕاگرت
که‌سێک پێی
گوتم که به
زوویی له‌لایه‌ن
ئاکادێمی سوێدوه
قسه‌ت له‌گه‌ڵ
ده‌کرێ، جا
ئه‌وجار زانیم
که خه‌ڵاتی
نۆبێل به نێوی
منه‌وه ده‌رچووه».
ئۆرهان
پاموک له 7ی
ژوئێنی ساڵی
1952 له شاری ئه‌سته‌مبووڵی
تورکیا، له
بنه‌ماڵه‌یه‌کی
مامناونجی
و ده‌ستڕۆیشتووی
سێکۆلار چاوی
به‌ژیان هه‌ڵێناوه.
دوای ته‌واوکردنی
پله‌کانی خوێندنی
سه‌ره‌تایی
و دواناوه‌ندنی
له ژێر گوشاری
باوک و مامی
که هه‌ردووک
ئه‌ندازیاری
سه‌نعه‌تی
بوون له
کالێجی رابێرت،
رشته‌ی ئارشیتێکت
هه‌ڵده‌بژێرێ،
به‌ڵام دوای
ماوه‌یه‌ک
ئه‌و ڕشته‌یه
به نیوه‌چڵی
به‌جێدێلێ
و له ڕشته‌ی
ڕۆژنامه‌وانیدا
درێژه به
خوێندن ده‌دا.
ئه‌و، له ساڵی
1985 تا ساڵی 1988 له
وڵاتی ئه‌مریکا
ماوه‌ته‌وه
و وه‌ک لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌کی
میوان له زانستگای
کۆلۆمبیای
نیۆیۆرک خه‌ریکی
نووسین و توێژینه‌وه
بووه.
ئۆرهان
پاموک، به
نووسینی رۆمانی(جه‌وده‌ت
بای و ئوغڵوله‌ر)
که له ساڵی
1982دا چاپ و بڵاوکرایه‌وه،
هاته ناو دونیای
ئه‌ده‌به‌وه
و توانی نێوێکی
شیاوی سه‌رنج
له‌و بواره‌دا
بۆ خۆی تۆمار
بکا.
به
بیروبۆچوونی
گه‌لێک له
شاره‌زایان،
ڕۆمانه‌کانی
ئۆرهان پاموک،
ئاڵقه‌ی پێوه‌ندی
له نێوان ڕۆژهه‌ڵات
و ڕۆژئاوان، واته دابونه‌ریتی
ئه‌و ڕۆژهه‌ڵاته‌ی
که به هۆی
شاری ئه‌سته‌مبووڵ
ده‌گه‌ڵ کولتورری
ئوڕووپایی
که ده‌ورانی
ڕوشنگه‌ری
تێپه‌ڕکردووه لێک گرێ
ده‌درێ. وه
به‌تایبه‌ت
ڕۆمانی (Beyaz kale|قه‌ڵای
سپی) باشترین
نموونه‌یه
بۆ نواندنی
ئه‌و پێوه‌ندی
و تێکه‌ڵاوییه.
ئه‌و ڕۆمانه
مێژووییه،
که جاری یه‌که‌م
له ساڵی 1985 و
جاری دووهه‌م
له ساڵی 1992دا
چاپ و بڵاوکراوه‌ته‌وه،
چیرۆک و به‌سه‌رهاتی
دوو که‌سان
له ساڵه‌کانی
سه‌ده‌ی 16ی شاری
ئه‌سته‌مبووڵ
وه‌ک پردێک
له نێوان ڕۆژهه‌ڵات
و ڕۆژئاوا ده‌گێڕێته‌وه
که تێیدا لاوێکی
خوێنده‌وار
و به‌فه‌رهه‌نگی
خه‌ڵکی شاری
«ڤێنیز» وه‌ک
دیل و به‌رده
به کابرایه‌کی
خه‌ڵکی ئه‌سته‌مبوول
به نێوی «Hodja|خۆجه،
خاجه»ده‌فرۆشرێ.
ئه‌و دووکه‌سه
که مێژوو
و چیرۆکی ژیانی
خۆیان بۆ یه‌کتر
باس ده‌که‌ن
وه‌ها تێکه‌ڵاو
و هۆگری یه‌کتری
ده‌بن که ئاخرسه‌ر
لایه‌نی ئه‌وه‌یکه
کام به‌رده‌یه
و کام خاوه‌ن
به‌رده، گرینگی
خۆی له ده‌ست
ده‌دا وبه فه‌رامۆشی
ده‌سپێردرێ.
ئۆرهان
پاموک، به‌پێچه‌وانه‌ی
ڕوانگه‌ی ژه‌نه‌راڵه‌کانی
ئه‌رته‌ش و
سیاسه‌تمه‌داره
که‌ماڵیسته‌کانی
تورکیا که
هه‌رگیز چاره‌یان
نه‌ویستووه،
له‌لایه‌ن
خه‌ڵکه‌وه
به نووسه‌رێکی
ئه‌مه‌گدار
و خۆشه‌ویست
له قه‌ڵه‌م
ده‌درێ و، ده‌کرێ
بگوترێ که له تورکیا
هیچ ماڵێک نییه
که کتێبێکی
ئه‌و نووسه‌ره‌یان
نه‌بێ و نه‌یانخوێندبێته‌وه.
بۆ
نموونه، یه‌کێک
له‌و هه‌ڵوێسته
جوامێرانه‌ی
که ئه‌و نووسه‌ره‌ی،
خاوه‌ن قه‌در
و خۆشه‌ویست
کردووه، ئه‌و
کاته بوو که
له ساڵی 1999،
خه‌ڵات و عینوانی
«هونه‌رمه‌ندی
ده‌وڵه‌تی»
ڕه‌تکرده‌وه
که له لایه‌ن
ده‌وڵه‌ت و
سه‌رۆک وه‌زیرانی
ئه‌وکاته‌ی
تورکیا«سوله‌یمان
دێمیرێل»، بۆی
له‌به‌رچاوگیرابوو.
هه‌رئه‌وکاته،
پاموک له چاوپێکه‌وتنێکدا
ڕاگه‌یاند
که نایه‌وێ
عینوانێکی
وه‌ها له ده‌وڵه‌تێکی
ده‌ستپیس وه‌ربگرێ،
ده‌وڵه‌تێک
که به درێژایی
ساڵان سه‌باره‌ت
به بۆچوونی
له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی
کورد، له‌به‌ر
سه‌رنه‌که‌وتنی
له هه‌نگاوهه‌ڵێنانه‌وه
به‌ره‌و دیمۆکراسی
واقیعی، له‌به‌ر
پێشێلکردنی
مافی مرۆڤ و قه‌ده‌غه‌کردنی
کتێب ڕه‌خنه‌ی
لێ گرتووه.
ئه‌وه‌یکه
ئۆرهان پاموک،
تا چ ڕاده‌یه‌ک
ده‌توانێ له‌م
ناوبانگ و عینوانه
له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی
ڕێژیمی که‌ماڵیستیی
تورک و کۆمه‌ڵگه‌ی
تورکیا که‌ڵک
وه‌رگرێ و، تای ته‌رازووی
ئه‌م دوو لایه‌نه
ده پێوه‌ندی
ده‌گه‌ڵ سیاسه‌تی
ڕێکخراوی یه‌کێتی
ئوڕووپادا
لاسه‌نگ بکا
و هه‌ڵکبێشێ،
به داهاتووی
ده‌سپێرین،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
زۆر گرینگه
و هه‌ق نییه
چاوی لێ بپۆشرێ
ئه‌وه‌یه
که ئه‌و نووسه‌ره
تا ئێستا له
زۆربه‌ی هه‌ڵویست
و نووسینه‌کانیدا
ڕه‌خنه‌ی زۆر
توند وتیژی
ئاراسته‌ی
ده‌وڵه‌ت و
ڕێژیمی که‌ماڵیستیی
تورکیا کردووه.
ئه‌و، له یه‌کێک
له ڕۆژنامه‌کانی
پڕتیراژی ئوڕووپاییدا،
هه‌م کوشتاری
به‌کۆمه‌ڵی
هه‌رمه‌نییه‌کانی
تورکیای له
شه‌ڕی یه‌که‌می
جیهانی و هه‌میش
کوژرانی 30 هه‌زار
خه‌ڵکی کوردی
به ده‌ست هێزه‌کانی
ئه‌رته‌شی
تورکیا مه‌حکووم
و شه‌رمه‌زار
کرد. هه‌ر بۆیه‌ش،
له ساڵی 2005،
له‌لایه‌ن
نه‌ته‌وه‌خواز
و که‌ماڵیسته‌کان
به تاوانبار
ناسرا و داوای
سزادان و زیندانی
بۆ کرا، که
له مانگی ژانڤییه‌ی
ساڵی 2006 دا، له
ژێر ته‌ئسیری
ڕێکخراوی یه‌کێتی
ئوڕووپا و ڕێکخراوی
قه‌ڵه‌م(پێن)ی
جیهانی، ده‌وسییه‌ی
به‌دواداچوونی
ڕاگیرا و په‌روه‌نده‌که‌ی
به‌سترا.
وه‌ک
ده‌زانین،
ڕێوڕه‌سمی
به‌خشینی خه‌ڵاتی
نۆبێلی ئه‌ده‌بی، هه‌موو ساڵێک
له ڕۆژی 10ی دێسامبر
له شاری ستۆکهۆڵم(سوێد)
به به‌شداری
مێوانانێکی
زۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێ
و خه‌ڵاته‌که
(که بایی 10 میلیۆن
کرۆن|1.400000 دۆڵاره)
له‌لایه‌ن
پادشای سوێده‌وه
پێشکێش ده‌کرێ.
ئۆرهان پاموک
که ئێستا له
ئه‌مریکایه
و خه‌ریکی نووسینی
ڕۆمانه تازه‌که‌یه‌تی، بڕیاره
له ڕۆژی به‌خشینی
خه‌ڵاته‌که‌دا
بگه‌ڕێته‌وه
و وێڕای کچه
تاقانه‌که‌ی
له‌م ڕێوه‌ڕه‌سمه‌دا
به‌شدار بێ.
س.
چ. هێرش، 12-10-2006
• • •
سه‌رنج: بۆ نووسینی
ئه‌و باسه،
له‌م سه‌رچاوانه‌ی
خواره‌وه
که‌ڵک وه‌رگیراوه:
ــ
سایتی ڕۆژنامه‌کانی
SvB و D.nyheter.
ــ
سایتی فارسیی
بی
بی سی.
ــ
گۆڤاری گزینگ
ژماره 22، زستانی
1999 (ل36).
|