|
سه‌رم
قورسه و پێده‌چێت
پێده‌چێت غه‌مه‌كانم
سه‌رڕێژ بووبن
بۆ ئه‌بێ هه‌میشه
غه‌مه‌كان
سه‌رڕێژبن؟
له‌وه‌ته‌ی
هه‌ین.. هه‌رهه‌موومان
پڕین له‌قه‌هر
پڕ.. پڕین له‌غه‌م
پڕین له‌ئاخ
قه‌هر به گریانه‌كانمان
پێئه‌كه‌نێت
غه‌م به‌مردنمان
خۆش ئه‌بێت
ئه‌وه‌تانێ..
هه‌ر هه‌موومان
سیخناخه بووین
له‌ئاخ و
ئاخ په‌یكه‌ری
مردن
له په‌راسووه‌كانمان
دا ئه‌تاشێت
هه‌موو شه‌وێك
چارۆكه‌یه‌كی
گوڵ په‌مه‌یی
پڕ له ئێسكی
ڕه‌شه‌وه‌بوو
به بیابانه‌كانی
گومانا
وه‌ك ده‌روێش
زیكر ئه‌كات
پرچی پاكیزه‌كان
ئه‌ڕنێته‌وه
ئه‌وه‌تا.. هه‌رهه‌موومان
گوێمان لێیه
چ زیكرێكه،
چ حه‌شرێكه..
ده‌نگی هاواری
پرسیاری سه‌ربڕاو
عه‌ردوبه‌ردی
پڕ كردووه و
ژیان گوێی ئاخنیوه
گه‌ردون وا
له شوێنی خۆی
من نازانم..
من نازانم بۆ
ئه‌بێ هه‌ر
ئێمه
بوركانی ڕقمان
په‌نگ بخواته‌وه‌و
غه‌م وه‌ك شێرپه‌نجه
هه‌ناومان
بكرۆژێت!؟
ئای.. ئای چیمان
نه‌دی
ژیان چی پێنه‌كردین
ئه‌وه‌تا.. هه‌رهه‌موومان
سه‌رڕێژین
له‌ئاخ
ئاخ وه‌كو كابووس
له شیرینی
خه‌ومان ئه‌كات
زاكیره‌مان
ئه‌گرێ به‌ژه‌نگ
سه‌رم
قورسه و
به‌ته‌نها
خۆم نیم
هه‌موومان
هێنده كه‌لله‌سه‌رمان
قورسه
به‌ملاوبه‌ولادا
ئه‌كه‌وین
و
ئاخ، پێمان
پێئه‌كه‌نێت
ئاخ، كردینی
به گۆڵمه‌ز
ئای.. چ گۆڵمه‌زێكین
به‌ده‌ست قه‌هری
ژیانه‌وه
ئێمه هه‌موومان
قه‌هر كردینی
به نووسه‌ر
ته‌نها چیرۆكی
خۆمان نازانین
بنووسین
كردووینی به‌شاعیر
ته‌نها به
باڵای نائومێدی
خۆمانا وشه‌هه‌ڵئه‌واسین
كردووینی به‌نامه‌به‌ر
ته‌نها به‌ریدی
خۆمان نازانین
چ گۆڵمه‌زێكین..
حه‌ز له‌خۆمان
ئه‌كه‌ین
ڕقمان له‌خۆمانه
نامه‌بۆخۆمان
ئه‌نێرین
دواجاریش به‌دڵمان
نییه
هه‌مووی ئه‌دڕێنین
و
ئه‌بینه‌وه
به‌كۆیله‌ی
غه‌م
به كه‌نیزه‌كی
قه‌هره‌كانمان!
ئای.. ئای چیمان
نه‌دی و
ژیان چی پێنه‌كردین
ئه‌وه‌تا..
ئێستاش
زاكیره‌مان
قه‌وزه گرتوویه‌تی
و
پێش نووستنمان
بیرمان نییه
تێر بڕوانینه
نیشتمان
كه‌مێ ده‌ستبازی
له‌گه‌ڵ كانی
و بنارا بكه‌ین
خۆمان پڕكه‌ین
له‌بۆنی سه‌حه‌ر
دایمه شانه‌و
ئاوێنه هه‌ڵگرین
و پێش نووستنمان
تێر دار‌و به‌رد
ماچ بكه‌ین
نه‌با له‌خه‌وا
بمانپێچنه‌وه..
نه‌با له‌خه‌وا
ئێمه‌ش ئه‌نفال
كه‌ن!
ئه‌وه‌ئێمه‌ین
هه‌ر هه‌موومان
پڕین له‌چیرۆك
كه‌چی نازانین
بیانگێڕینه‌وه
پڕین له ئه‌شق
و ناوێرین لای
كه‌س بیدركێنین
شه‌ویش پێش
نووستنمان
ده‌سماڵ فڕێئه‌ده‌ین
نه‌با..
له گه‌ردنمانی
بئاڵێنن!
ئای.. خوایه گیان
ئه‌وه‌تاین
.. هه‌ر هه‌موومان
پڕین له‌قه‌هر
پڕ.. پڕین له‌غه‌می
ده‌هرو
سه‌رڕێژین
له نائومێدی
ئای
هه‌موومان
چه‌ن ماندووین
ئه‌ڵێی له‌باغی
پاشا سێ‌و و هه‌نارمان
ڕنیوه
ئای كه‌ماندووین
ئه‌ڵێی سه‌گی
ماڵی پاشا ڕاوی
ناوین و
ئه‌ڵێی له‌ده‌م
زریان به‌ربووینه‌ته‌وه
بۆیه.. بۆیه
له‌بۆنی سێ‌و
و هه‌نار ئه‌ترسین
سه‌گ ڕاناگرین
ڕقمان له پاشایه
و
ڕقمان له‌خۆمانه..
ئه‌وه ئێمه‌ین
ڕقمان له‌خۆمانه
باشه .. خۆ هه‌موومان
ئه‌زانین
دارا داری نه‌دی؟
داری دارا سووتا
ماڵی دارا سووتا
ئێسكی دارا
له بیابان
به‌جێما و
ئێمه هه‌ر قه‌هرمان
خوارد
دۆی داده ڕژا
ماڵی داده ڕووخا
و
كچی داده هه‌تك
كرا
داده هه‌رخۆی
بۆ مه‌ینه‌تی
دانیا و
لایه‌لایه
و هۆره‌ی حه‌زین
هه‌رخۆی ما
و
ئێمه هیچمان
پێنه‌كرا
ئای چیمان نه‌دی
و ژیان چی پێنه‌كردین
له‌م هه‌موو
ده‌رد و قه‌هره‌دا
ڕقمان له‌خۆمانه
و
به‌خوێنی خۆمان
تینووین و
دان له‌خۆمان
چیڕ ئه‌كه‌ینه‌وه
ئه‌وه‌تاین..
هه‌رهه‌موومان
پڕین له كتێنی
به‌تاڵ و
پڕ.. پڕین له رۆژنامه
و
پڕ.. پڕین له نامیلكه‌ی
خوێناوی
كه‌چی حه‌زی
موتاله‌عه‌مان
نییه و
ئێمه هه‌موومان
یه‌ك حه‌رف
ناناسین
ته‌نانه‌ت
ناوی نیشتمانمان
پێ حونجه ناكرێت
قه‌هر بیری
بردووینه‌وه
و
ئێمه هه‌ر هه‌موومان
بووینه نه‌خوێنده‌وار
ئای
ئه‌وه‌تانێ..
ئه‌وه‌نییه؟
هه‌موو به‌یانییه‌ك
شمشاڵێك به
سۆزی لاوك
و حه‌یران
شوانه‌كان
خه‌به‌ر ئه‌كاته‌وه
كچان به ئاگادێنێ
بۆ ژوان
بۆ لای حه‌مه‌شوانه‌كان
له‌سه‌ر كانییه
سه‌رابییه‌كان
گورگ و مه‌ڕ
پێكه‌وه ئاو
ده‌خۆنه‌وه
و
له‌ناو به‌هه‌شته
سووتاوه‌كاندا
مناڵان یاری
ئه‌كه‌ن
هه‌موومان
ئاگامان لێیه
و قه‌هر ئه‌خۆین
خۆمان ئه‌خوین
ئای خوایه گیان،
ئه‌وه‌ئێمه‌ین..
قه‌هر، خۆمان
ده‌رخواردی
خۆمان ئه‌دات
ئای چیمان نه‌دی..
ژیان چی پێنه‌كردین
هه‌ر هه‌موومان
دروست بووی
دوای ساتێك
له‌زه‌تین
و
كه‌چی.. له‌زه‌تمان
له‌مردن نه‌بینی
بۆ نازانن مردنیش
له‌زه‌تی هه‌یه!؟
ئای خۆمان ئه‌خۆین
ئاخ، ئێسكه‌كانمان
ئه‌لێسێته‌وه
ئازار، گۆڕ‌و
شارمان ئه‌داو
بیابان ئه‌مانشارێته‌وه
هه‌موومان
سه‌رمان قورسه
بێزارین.. غه‌مبارین
له‌وه‌ته‌ی
هه‌ین
برسی ژیانین
تینووی هاوارین
به‌ڵام چونكه
فێره‌گریانین!
قه‌هر ئه‌مانگرێنێت
چونكه ڕقمان
له‌خۆمانه
ژیان ژیرمان
ناكاته‌وه
چونكه له‌ژیان
هه‌ڵاتین
نیشتمان ئاشتمان
ناكاته‌وه
و
هه‌ر هه‌موومان
ئه‌زانین
دروست بووی
دوای ساتێك
له‌زه‌تین
و
كه‌چی.. له‌زه‌تی
ژیان نازانین.
• • • |