که‌ی دێیته‌وه
شانه‌ی وشه‌ت
پرچی ئاڵۆزی
دڵم بۆ دابێنێ
و
گه‌لاوێژی
گڕ پرژێنت
ژووری ساردی
ته‌نیاییه‌که‌م
پڕ له باخی
خۆشه‌ویستی
و
بۆنی گه‌نمی
ئه‌وین بکا
و
لاسکی شادی‌م
به موسیقای
پێکه‌نینت
هه‌ڵپه‌ڕێت
و
زایه‌ڵه‌ی
ژین له کۆڵانی
ده‌مارمدا
درگاکانی به
ماته‌مین داخراوی
سلوله‌کان
بکاته‌وه
که‌ی
دێیته‌وه
ئاوازی پێت
کۆترێکه که
پێش له خۆت
له په‌نجه‌ره
ئاوه‌ڵاکه‌ی
رووه‌و کۆڵان
ئه‌خوشێته
نێو ژووره‌که‌م
و
به گمه گم
مزگێنی تۆ
وه‌کو بۆنی
گوڵه باخی
به‌ربه‌یانان
ئه‌ڕژێنێته
نێو ژینگه‌که‌م
ئه‌گه‌ر هاتی
به قووڵایی
هه‌ناسه‌یه‌ک
له ئینجانه‌ی
دڵی هه‌موو
ئازیزانم
بۆنی سه‌وزی
خۆشه‌ویستیم
بۆ هه‌ڵمژه
و
له باخه‌ڵی
سییه‌کانتا
بیشاره‌وه
و
له یه‌که‌مین
دیدارمانا
کاتێ لێوی
جامی ده‌ممان
له‌یه‌ک ئه‌ده‌ین
بیکه زارم
بیخۆمه‌وه
نه‌کو سه‌گی
پولیسه‌کان
پی بزانێ و
له سه‌رخۆشیی
چه‌ن ساته‌یه‌ک
بێ به‌ریم کات.
• • •
safaryani@yahoo.se