فه‌رموو
وه‌ره
پرچی خۆم ده‌که‌م
به شنه
تا گه‌رده‌لوولت
ڕاماڵێ
چاوم ده‌که‌م
به گۆزه‌یه‌ک
بۆ ڕێگای
کانیاوه‌کانت
دڵم ده‌که‌م
به هه‌نارێک
بۆ گه‌نجانی نیشتمانت
هه‌ناسه‌م ده‌که‌م
به هه‌ور و
فرمێسکم ده‌که‌م
به باران
ببارێنێ هه‌موو
ساڵێ...
تاکه‌ی ئاوا
گۆشه‌گیری
خه‌م
دایگرتووی
پێ ناکه‌نی..
چی هه‌یه تۆ لێی
بترسی
بۆ چی هێنده
ڕاده‌چه‌نی...
ئه‌ی نیشتمانه
جوانه‌که‌م
ئه‌ی خه‌ونی
به‌یانیانم
تۆ هه‌موو
هیوا و ئاواته‌کانی
تۆ هه‌موو
ڕۆژه‌کانی
ڕۆژێک
له سێبه‌ری
شاخت
شه‌وێک
له ژێر شه‌ونمی
پڕ سروه‌ی
باخت
گوێم گرتبوو
له مێژووی
زامی پڕ داخت
نیشتمانم
ئه‌ی مێژووی
گه‌وره و سه‌روه‌رم
ئه‌ی
ڕابردووی پڕ
له سه‌ختی و
ئه‌ی
جوانترین گه‌وهه‌رم
من به
خوێنی چاوه‌کانم
تینوێتی زامت
ده‌شکێنم
گوڵی شادی و
سه‌ربه‌رزی
تۆ
له هه‌ر کوێ بێ
بۆت ده‌هێنم..!
• • •