1
به ده‌ستى
خۆت قژم ببڕه
من قژێکم
بۆچییه
تاڵه‌کانى
تاڵى ژێى که‌مانێک
بن
ئاوازى خه‌مم
بۆ لێده‌ن
من هه‌رگیز
ئه‌و قژه‌م
ناوێ
نه‌زانه‌کان
وه‌کو
گوریسێک،
بیهۆننه‌وه
بۆ ساتێ ئاسووده‌ییان
کۆرپه‌ى
رقیانى له ناودا
بخه‌وێنن
دڕنده‌کان
بیکه‌نه په‌تى
سێداره‌و
هه‌موو گه‌ردنه
بێ گه‌رده‌کان
بخنکێنن..
2
به ده‌ستى
خۆت قژم ببڕه
با شانه‌ى
په‌نجه‌کانى
تۆ، بۆم دابێنێ
با شنه‌باى
هه‌ناسه‌که‌ت
بینه‌خشێنێ
نه‌کا
دایکم
له ڕقێکى
ناوه‌ختا
ده‌ست
بنێته هه‌موو
قژم و
له ڕه‌گه‌وه
ده‌ریبێنێ!
3
هێزى هه‌موو
په‌نجه‌کانت
به‌کاربێنه
گرێى له‌چکه‌که‌م
بکه‌ره‌وه
ئه‌و په‌رده
پۆشه بشکێنه
جوانییه‌کانمى
ون کردووه
هه‌موو
تاڵه‌کانى
قژمى بۆ خۆى
زیندانى
کردووه..
4
به تاڵه‌کانى
قژت بڵێ
هێنده
بۆنى قژم نه‌کا
زۆر ئه‌ترسم
له گه‌ڕانه‌وه‌ى
ژوانێکا
باوکم بۆن
به قژمه‌وه
بکا
5
ده تۆ وه‌ره
قژم ببڕه
بیبه بۆ
خۆت
من دڵنیام
رۆژێ ئه‌بێ
ئاگر له‌جه‌سته‌م
به‌رئه‌ده‌ن
یه‌که‌یه‌که‌ى
تاڵه‌کانى
قژیشم
ده‌سووتێنن..
هه‌ر به‌ته‌نیا
خۆڵه‌مێشێ
له دواى
قژم جێده‌هێڵن!
6
تۆ باخێکى
پڕ له گوڵزار
هه‌ناسه‌که‌شت
شنه‌با
خه‌مه‌کانم
له کۆڵ
ده‌نێ
ده‌ڕوا و ده‌ڕوا
به دیارى
ده‌یدا به ده‌ریا
ده‌ریا گه‌لێ فراوانه
هه‌موو شتێ له گه‌رویدا
حه‌شارده‌دا
هه‌ر به ته‌نیا..
قژى من نا
7
ئه‌و
نیگارکێشه
زیره‌که
سنگى ژنێک
وێنه ناکا
نه‌زانه‌کان
تفى تێکه‌ن
ئه‌و نیگارکێشه
راست ئه‌کا
قژى ژنێک
دروست ناکا
پێنووسه‌کان
یارى پێ بکه‌ن
8
کراسێکت بۆ
کڕیوم
کچى
پیاوێکى ده‌وڵه‌مه‌ند
هات
دڕاندى
خه‌ونێکى
تۆم له باوه‌شما
شاردبۆوه،
دایکم دۆزییه‌وه
سووتاندى،
ئه‌ڵقه‌یه‌کت
کرده په‌نجه‌م
چاره‌نووس
خێرا ونی کرد
گوڵێکت
دابوو له قژم
هه‌ر زوو وه‌رى و بۆنم
نه‌کرد..
9
مه‌ڵێ
قژت زه‌رد بکه
جوانه
با هه‌ر ره‌نگى
خه‌نه‌یى بێ،
من ده‌مه‌وێ وه‌کو
قژى
هه‌موو ژنانى
وڵاته‌که‌م
ره‌نگى سوورى
خوێناوى بێ..!
• • •