|
|
|
(وه‌کو
به‌رسیله
عاشقم)
•
که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
|
|
|
چه‌ند
عاشقم...
هه‌ر ئه‌ڵێى
پرچى کچێکم
که ته‌ڕ و
بڕ، هه‌میشه
ئاوى لێ بتكێ و
هه‌رگیز وشک
نه‌بێته‌وه.
یان وه‌کو
لێوى ئه‌ستوورى
ئه‌فریقییه‌ک
ئه‌و کاته‌ى
ماچێ به هه‌وا
ئه‌به‌خشێت.
چه‌ند عاشقم...
عه‌یامێکه
شه‌وان له‌رز و
تا ئه‌مگرێ و
رۆژانیش
وڕێنه‌ئه‌که‌م
به‌خوا کۆنه
ته‌مه‌نى ئه‌وینم
و
تازه‌یه
دڵداریم
هه‌میشه
تازه‌یه
ئه‌وه‌تا من،
به هه‌زاران
هه‌زار جار له
ناو بینینتا
مردووم و
که‌چى هه‌رده‌م
وا ئه‌زانم یه‌که‌مجاره
ئه‌تبینم!
چه‌نده شه‌یدام...
هه‌ر خۆم بووم،
به‌ته‌نیا
که سه‌رم کرد
به نێو ماڵى
بێسه‌مه‌رى
ئه‌م دنیا حول
حولییه‌دا
به‌ڵام ده‌سته‌کانم
پڕبوون له قیژه
و شیوه‌نێ
بۆ خۆمم ئه‌کردن.
هه‌رخۆشم به‌ته‌نیام
که ئه‌ڕۆم بۆ
مردن
ده‌ستم به‌تاڵ
دڵم چۆڵ و
سه‌رم خاڵیى
له هه‌موو شت
عه‌شق نه‌بێت.
چه‌نده
گومڕام...
وا ئه‌زانم،
ژیانم له نێوان
لێوى عه‌شقدا
پیتێکه
مه‌حاڵه
ناوترێت
ئه‌م دڵه‌م
پڕیه‌تى له ته‌رمى
که‌سانێ
به هه‌ڵه
وامزانى مه‌عشوقن
که‌چى ئێستاش
پێم وا نییه
ده‌روونم
تابووته.
چه‌ند عاشقم...
به وێنه‌ى ده‌نووکى
سوورى باڵنده‌یه‌ک
له‌ناو ده‌مى
بێچووه‌که‌یدا
به چه‌شنى ئه‌و
په‌ڕى تووڕه‌بوون
له‌ناو چاوى
ڕه‌شى مندا
که شێتانه
غیره ئه‌که‌م
وه‌کو به‌رسیله
عاشقم
کاتێ ده‌مت
پڕئه‌کات له ئاو
و
ئه‌شک به برژانگه‌کانتا
هه‌ڵئه‌خات.
عاشقم وه‌کو
عه‌شق خۆى
که ئاگرێ له‌ناو
رۆحدا ئه‌کاته‌وه
و
به پووش و په‌ڵاشى
ئازار
به‌رده‌وامیى
پێئه‌دات.
عاشقم وه‌کو
عاشق خۆى
شێتووێت و سه‌رگه‌ردان
چى له‌وه
جوانتره؟!
چى بێ له تۆ
شیرین‌تر و
نازدارتر و سه‌ختتربێ
ئه‌ى عه‌شق
خۆشترین به‌ڵا
چه‌ند عاشقم
چه‌نده
گومڕام.
•
• •
|
|
|