|
بمخوێنه‌وه
(شێعر)
• س. چ. هێرش
ورده‌وه،
ئـــــــــــــــــه‌ی
خوێنه‌ری
ئازادیخواز
با
له‌گه‌ڵ تۆدا
بكـــــــــــــــــــــــــه‌م
ڕاز و نیاز
ئه‌ی
ئه‌وه‌ی وه‌ک
من ئه‌تۆش ده‌ردت
هه‌یه
دوژمنێکی
ڕژد و نامه‌ردت
هــــــــــــــــــــــه‌یه
ئــــه‌ی ئه‌وه‌ی
به دزی له
سووچێکی
جیهان
ڕاده‌بوێری
دڵ بـــــــــــــــــــه‌خه‌م
کات و ژیان
ئــــــــــــــــــه‌ی ئه‌وه‌ی
لایه‌نگری
مافی ڕه‌وای
لاگــــــــــــــــــــری خه‌ڵکی
هه‌ژار و بێ
نه‌وای
ئــــــــــــــــه‌ی ئه‌وه‌ی
شه‌و تا به‌یانی
ناڵه‌ته
وا
لــــــــــــــــــــه ده‌ست
زۆرداری زاڵم
زاڵه‌ته
ئــــــــــــــــه‌ی ئه‌وه‌ی
چقڵت له چا‌وا
ڕۆچووه
كـــــــــــــــــــــــــۆشکی
ئاواتت له
ناوا ڕۆچووه
ئـــــــــــــه‌ی ئه‌وه‌ی
ئاسووده نه‌ژیاوی
ده‌مێ
غه‌یری
غه‌م نه‌تبووه‌شـــــــــه‌وانه
هاوده‌مێ
ئــــه‌ی ئه‌وه‌ی
تاسه‌ت به دڵ
ما چت نه‌دی
قه‌ت
لــــــــه لێوی شادی
یه‌ک ماچت نه‌دی
ئـــــــــــــه‌ی ئه‌وه‌ی
ئاواره بووی
لێره‌وله‌وێ
ئـــــه‌ی ئه‌وه‌ی
ئینسانی،
ژیانت خۆشده‌وێ
ئـــــــــــه‌ی ئه‌وه‌ی
کوردانه ده‌تچه‌وسێننه‌وه
ســــــــــــــــــــاتێ
ده‌تنێژن ده‌مێ
ده‌تژێننه‌وه
گـــــــــــه‌ر
برین لێم هه‌ڵده‌دا
زوو زوو چمه؟
بیری
یه‌کسانی لـــــــــــــــــــه ژیانا
سووچمه
تۆ
بڵێی ده‌ردم
بــــــــــــــــــــه مه‌ردم
ڕابگا؟!
لــــــــــــــهم
جیهانه که‌س
به ده‌ردم
ڕابگا؟!
من
هه‌مه پرسێک
و تۆ جوابم
بـــــــــــــــه‌رێ
تاڵی
غه‌یری تاڵی
کوا دێنێ
بــــــــــــــــه‌رێ
باغی
ژینم گـــــــــــه‌ر
دڕووی غه‌م ده‌رده‌کا
گوڵڕنی
یاغیم
لـــــــــــــه به‌ر
ده‌م ده‌ر ده‌کا
فه‌رموو
بۆ تۆ وازه، ئـــــــــــــــــــــازادی
وه‌ره
سه‌یری
كــــــــــه،
گه‌ر تاڵه یا
شیرین به‌ره
دوای
ته‌ماشــــــــا،
بگره پاشان
ڕه‌خنه لێم
ڕه‌نگ
و بۆنی چۆنــــــــــه وردورد
بێژه پێم
شێعره
یا هــــــــــــــــه‌روا
قسه‌ی بێ مایه‌یه
یــــــــــــــــــــــــا نه،
له‌حنی دڵگری
لایلایه‌یه
شێعره
یا هه‌ر پچ
پچی ســــــــــه‌ر
سفره‌یه
یـــــــــــــــــا،
خوناوی خه‌مڕه‌وێنی
خومره‌یه
شێعره
یا ڕه‌نگی هــــــــــــــه‌ژاری
برسی یه
یـــا نه ده‌نگی
ڕه‌نجه‌ڕۆی
ژێر کورسی یه
شێعره
یــــــــــــــــاغه‌وری
دڵی چه‌وساوه‌یه
یا
ده‌نــــــــــــــا، قینی
له خه‌و هه‌ڵساوه‌یه
شێعره
یا تک تک خــــــــــه‌ناوی
په‌نجه‌یه
یــــــــــــــا
زوخاوی لاوی
ژێر ئه‌شکه‌نجه‌یه
شێعره
یا هــــــــــــه‌ر برک و
ژان و ناڵه‌یه
ژانی
شانی كــــــــــــــــــــــــارگه‌ر
یا پاڵه‌یه
شێعره
یــــــــــا
ئاخر نیگای سه‌ر
ده‌رگه‌یه
یـــــــــــا نه
فینگه‌ی
گولله‌ی
پێشمه‌رگه‌یه
شێعره
یــــــــــــا
تۆڵه‌ی گه‌لێکی
بێ به‌شه
یــــــــــــــا نه
گفتی
شاعیرێکی سه‌رکه‌شه
شێعره
یـــــــــــا
ناسۆر و کوان
و وه‌رهه‌مه
یـــا نه
هێندێک دێڕی
ده‌رهه‌م به‌رهه‌مه
شێعره
یـــــــــا
پشکۆی به
تینی سه‌ر دڵه
یـــــــــــا نه
نه‌غمه‌ی
بولبولێکی سه‌ر
چڵه
شێعره
یـــــــــا چرپه و
چپه‌ی
جێژوانه دێ
یا
نه، خشپه‌ی
په‌نجه‌یی
دۆی جوانه دێ
شێعره
یــــــــــا
هاڵاوی گـــــــه‌رمی
سینه‌یه
یا
نه هه‌ستی هـــــــــــــــاوده‌می
دێرینه‌یه
پێم
بڵێ، ئاخۆ له
مانه كــــــــــــــــــــامه‌یه
شه‌ونمه؟
یا ئاوی چاوی خــــــــــــــــــامه‌یه
گیانه‌که‌م
نــــــــــــــا.. پاکی ئاخ
و داخمن
بـــــــــــهرههمی
نوێی باخی
شینی ناخمن
نوخته
نوخته، خه‌ت
به خت
بمخوێنه‌وه
قه‌تره‌قه‌تره
خوێنه لێم ده‌تكــــــــــــــێنه‌وه
بــــــه‌م
هه‌موو
خوێنانه دێم
شادی‌م ده‌وێ
بۆ
گــــــــــــــــــه‌لی
ژێردسته
ئازادیم ده‌وێ
مه‌رگه‌وه‌ڕۆک،
به‌هاری 1365(1986)
• • •
|