|
تا خوا حه‌ز
ده‌کا
خه‌فه‌تبار
و بێڕه‌نگم..
بۆ وام؟!
ها.. ئه‌وه‌تا
ڕه‌شه‌بایه‌کی
نامۆ
گۆرانییه‌کی
ناخۆش
هه‌واڵێکی تاڵ
کوندێکی
شووم..
ده‌گوێمدا ده‌خوێنێ!
تا خوا حه‌ز
ده‌کا
ده‌رده‌دار
و دڵته‌نگم..
بۆ وام؟!
ها.. ئه‌وه‌تا
له‌بری چپه‌چپ
و
چرپه‌چرپی جێ‌ژوان
ئێستا ئێواران
قشقه‌ڵه‌ی جودایی
له سه‌ر قه‌ڵای
عیشق ده‌قڕێنێ
ها.. ئه‌وه‌تا
ئێستا شه‌وانه
له‌بری كۆزیلكه‌ی
شادی
له سه‌ر هه‌یوانی
ماڵه‌که‌م
گورگی مه‌رگ
ده‌لوورێنێ!
تا خوا حه‌ز
ده‌کا
لێوبه‌بار
و بێده‌نگم..
بۆ وام؟!
ها.. ئه‌وه‌تا
له‌بری
ورشه‌ی ئه‌ستێره
تریفه‌ی
مانگ
تروسکه‌ی
خۆر..
پشیله‌ی
پرسه
له سه‌ر سوێگه‌ی
ئاسمانی دڵم
لێکدا
لێکدا ده‌میاوێنێ!
ئای چه‌ند
بێڕه‌نگم
وای
چه‌ند دڵته‌نگم
های چه‌ند
بێده‌نگم
بۆ وام؟!
ئاخ.. بۆ
چاوێک
هه‌ڵبێ به
ناز
بۆ گوێیه‌ک
ببیسێ خواز
بۆ زمانێک
هه‌ڵێنێ
ڕاز!
به ئه‌ستێره،
به مانگ، به
خۆر
به په‌لکه‌زێڕینه
به چیای خۆڕاگر
ده‌ریای بێ به‌ستێن
به هه‌رچییه‌ک
و به هه‌رکه‌س
که ڕۆژێ
له ڕۆژان
په‌ری ئه‌وینی
دواندووه
بڵێن با بێن:
هۆل هۆل پێبکه‌نن
بۆ ساته خۆشه‌کانی
ڕابردووم
قا قا بگرین
بۆ خۆم
و دڵی له ده‌ستچووم..!
31-07-2006
• • •
|