بۆیه
خۆشم ئه‌وێی!

• كه‌ژاڵ ئیسماعیل
•
چه‌نده
خۆشه..
ئه‌و ساته‌ی
پێم ئه‌ڵێی
خۆشم ئه‌وێی
ئه‌زانم پێت
ناخۆشه..
كه لێت ئه‌پرسم
بۆ..؟
منیش وه‌ك
هه‌موو ژنێك
دوو چاو
و
دوو لێو و
یه‌ك دڵم هه‌یه..!
پێم ئه‌ڵێی
لێم مه‌پرسه
بۆ..؟!
خۆشم ئه‌وێیت
و بۆیه!
دوو
چاوی تۆ پڕن
له نهێنی
پڕن له ڕه‌نگی
تابلۆیه‌كی
سیحراوی و
دوو لێوت وه‌ك
بۆڵه‌كانی
هێشووه ترێیه‌كی
ته‌مووز
تامی شه‌راب
ئه‌ده‌ن و..
دڵیشت كۆشكی
میهره‌بانی یه
خۆشم ئه‌وێیت
و بۆیه!
لێت ئه‌پرسم..
هه‌موو ژنێك
چاوی جوانه و
لێوی ئاڵه و
دڵی میهره‌بانه
ئیتر بۆچی
خۆشت ئه‌وێم؟
پێم ئه‌ڵێی..
چاوه‌كانت
دوو ڕاوچین و
زۆر ده‌مێكه
دڵی منیان
پێكاوه
لێوه‌كانت
دوو كۆترن و
بانگی ئه‌شقی
لێوه‌كانم ئه‌كه‌ن
بۆ ماچ
دڵیشت به‌ندیخانه‌ی
ئه‌زه‌لی منه
ئیتر لێم مه‌پرسه..
بۆ..؟!
خۆشم ئه‌وێیت
و بۆیه!
هۆڵه‌ندا،
04-07-2006
• • •