|
1
له
نێوان په‌نجه
ته‌ڕه‌کانی
من و
په‌نجه‌کانی
ئه‌ودا
په‌نجه‌ی
ئه‌و بۆ شایه‌دی
ته‌حیات و
هی
منیش بۆ شیعر
و ئه‌ڤین
2
خه‌وی
په‌نجه‌کانی
ئه‌و
له
سه‌ر شابه‌ردی
نوێژ،
یان
به‌رماڵی خودایه
هی
من له سه‌ر
په‌ڕه‌ی سپی
یا
ڕوومه‌تی کچێک
3
په‌نجه
هه‌یه
له
دنیای ژیانی
ئێمه‌دا
له
گه‌رووی مرۆڤ
ده‌ئاڵێ و ده‌یخنکێنێ
په‌نجه‌ش
هه‌یه
پارووه
نانێک ئه‌خاته
گه‌رووی برسییه‌ک
و
مردنی
لێ ئه‌ستێنێ
4
په‌نجه‌کانم
له په‌نجه‌کانی
ئه‌و ناچێ
په‌نجه‌ی
ئه‌ویش له
هی من ناکات
ئه‌وانه‌ی
ئه‌و دزی له
من و
له
ماڵی خوا و له
ژیان ده‌که‌ن
هی
من پارێزه‌ری
ژن و
شیعر
و ژیانن،
فریشته‌ی
باخچه‌کانی
ئازادی و
که‌ناری
سه‌ر دره‌خته‌کانی
ئه‌ڤینن
5
په‌نجه‌ی
کرێکارێک وشک
وشک
نانێکی
ڕه‌قی له نێو
ده‌سته
هی
گه‌دایه‌ک
چاره‌نووسی
ژیانی من و
کرێکارێک
و برسییه‌کی
ئه‌وق کردووه
ئه‌وه‌ی
یه‌که‌م
خه‌ون
به ئاڵای نانه‌وه
ده‌بینێ
تا
توند له ده‌سته‌کانی
بگرێ و
هی
دووه‌م بیری
له خه‌زێنه‌ی
خوێن و
نانی
منه
6
گه‌ر
په‌نجه فریشته‌ییه‌کانی
تۆ
هێنده‌ی
په‌نجه‌ی شێخه‌کانی
هه‌موو دنیا
پیرۆز
نه‌بێ
هێنده‌ی
خه‌ونی مناڵێکی
هه‌ورامانم
قه‌شه‌نگ
نه‌بێ
وه‌ک
گوڵی سه‌ر گڵکۆی
شه‌هیدێک
بۆنی
پڕ له عه‌تری
ئه‌وین نه‌بێ
ڕۆژێ
سێ جار
ته‌وقه
ناکه‌م، بۆنی
ناکه‌م، ماچی
ناکه‌م
7
په‌نجه‌کانی
مۆسیقارێک
ئاوازێک
بۆ رۆح ده‌ژه‌نێ
په‌نجه‌کانی
نیگارکێشێک
وێنه‌یه‌ک
بۆ چاو ئه‌نه‌خشێنێ
په‌نجه‌کانی
هونه‌رمه‌ندێک
هونه‌ر
بۆ دڵمان و له
نێو دڵمان ئه‌چێنێ
ئاخ
له په‌نجه‌ی
تیرۆریستێک
په‌نجه‌ی
من و
په‌نجه‌ی
مۆسیقار ونیگارکێش
و
هونه‌رمه‌ندێک
ئه‌قرتێنێ
8
په‌نجه‌کانی
دیکتاتۆر
له
په‌نجه‌کانی
من ناچێ
هی
ئه‌و له سه‌ر
په‌له‌پیتکه‌ی
تفه‌نگ و
فڕۆکه
و زرێپۆش
هی
من له سه‌ر
ڕووپه‌ڕ و،
قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست
هی
ئه‌و
میحنه‌تی
هه‌ڵه‌بجه
چێ ده‌کا و
دۆزه‌خی
ئه‌نفال ئه‌خوڵقێنێ
هی
منیش شیعر و
زامی هه‌ڵه‌بجه
و
خه‌می
ئه‌نفال.
Kazhal_3@hotmail.com
• • •
|