|
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان
چاكسازی
یه، با
ئاوڕێک له‌وه‌ی
تێپه‌ڕیوه بده‌ینه‌وه
• فاتمه
عومه‌ر ڕێشاوی
Fatima1964_1@hotmail.com
ئه‌وا
چه‌ند ساڵێكه دوای
قوربانییه‌کی زۆر،
ده‌سه‌ڵاتی
- کورد - یشمان
دی، هه‌ر نه‌ک
ئه‌وه‌ش به‌ڵكو کورد بووه سه‌رۆکی
وڵاتێکیش
که خۆشمان
به هی خۆمان
نه‌ده‌زانی.
پیرۆزه، به‌ڵام
چیمان ده‌سکه‌وت
چۆڕێ ئازادی
و چۆڕێ سه‌ربه‌خۆیی،
که ئه‌گه‌ر
خه‌می نه‌خۆین
زۆر به ئاسانی
وه‌ک چۆڕێ
ئاو ده‌بێ به هه‌ڵم و له به‌رچاو
ون ده‌بێ.
دیاره
له‌م چۆڕه
ئازادییه‌دا نووسه‌ران و ڕۆشنبیران
له ڕه‌خنه‌گرتن
پشکی شێریان
به‌ر ده‌که‌وێ، جا به هه‌ر
بارێک‌دا بێ،
کۆمه‌ڵایه‌تی،
ئایینی، سیاسی
بێ، گرنگ نییه،
فریاکه‌ون
ئازادی یه!!
ئه‌وه‌نده‌ش
جام پڕبووه که‌س
گوێ به لایه‌نی
وێژه‌یی و زمانه‌وانی
نووسینه‌که‌ی
نادا (که یه‌کێک
له‌وانه خۆمم)
و هه‌روا به
هه‌ڕه‌مه‌کی
چی له ناخیدا
په‌نگی خواردۆته‌وه
له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی، بێدادی،
بێ ویژدانی،
په‌ڕپووتی ده‌زگا
و پڕۆژه و ڕێگه‌وبانه‌کان، لاپه‌ڕه‌یه‌کی
سپی پێ ڕه‌شکاته‌وه.
داخۆ سوودی ده‌بێ
و به‌رپرسان
به خه‌به‌ر
دێنێته‌وه؟! ئه‌وه پرسیارێکه
له‌و کاته‌دا
ئه‌و نووسه‌ره
وه‌ڵامه‌که‌ی
زۆر به‌لاوه
گرنگ نییه،
گرنگ ئه‌وه‌یه
ئه‌و داخی دڵی هه‌ڵڕێژێ.
چۆڕێ
ئازادی له
سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
کوردی‌دا خه‌ریکه
هه‌موو ئه‌و
نه‌هامه‌تی
و قوربانییانه‌ی که
به‌سه‌رمان
هات له بیر
ده‌باته‌وه.
هه‌رچه‌ند
ده‌سه‌ڵات
زوو زوو له
بۆنه‌کاندا
ده‌یه‌وێ بیرمان
بخاته‌وه
و برینمان بکولێنێته‌وه
تا نه‌ڵێین بۆ ئاو
نییه بۆ کاره‌با
نییه بۆ نادادی
کۆمه‌ڵایه‌تی
هه‌یه، به‌ڵام بێ هوده‌یه.
ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی
که به ئاواتی
ده‌سه‌ڵاتێکی
کوردییه‌وه بوو
ئێسته خه‌ریکه
له‌سه‌ر بێ
ئاوی و بێ کاره‌بایی
به گژی‌دا ده‌چێته‌وه.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌شی
که هه‌میشه
گۆرانی به باڵای جه‌ماوه‌ره‌که‌یدا
ده‌گوت، ئه‌مڕۆ
که ناتوانێ
داواکارییه‌کانیان
جێبه‌جێ بکات،
به گژیاندا
ده‌چێ و به‌رد
بارانیان ده‌کات.
به‌ڕێوه‌به‌ری
کاره‌با داوا
له دانیشتوانی
شاری سلێمانی
ده‌کات گلۆپی
زیاده‌ی ماڵه‌کانتان
بکوژێننه‌وه،
تا کاره‌با
به‌شی هه‌موان
بکات، داخۆ
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره
خۆی و مناڵه‌کانی
له ماڵ و ژیانی
ئاسایی خۆیان
چه‌ند پابه‌ندن
به‌م بانگه‌وازه
و خۆی تا چه‌ند
پراکتیزه‌ی
ده‌کات؟!
به‌رپرسێکی
تر گله‌یی له
خه‌ڵك ده‌کات
و ده‌ڵێ لێره بۆ
ئه‌وێ به سه‌یاره
نه‌بێ ناڕۆن،
داخۆ خۆی له
ماڵه‌و چه‌ند
سه‌یاره‌یان
ڕاگرتبێ ؟!
پێم
ناڵێن ئه‌و
به‌ڕێزانه‌ی
ئه‌مڕۆ له
ده‌سه‌ڵاتدان، تا دوێنێ
سوارچاکی مه‌یدان
و فریشته‌ی
شاخه‌کان نه‌بوون؟
پێش مه‌رگ و
پاش ژیان نه‌بوون؟ هیوا
و ئاواتی ئه‌م
گه‌له نه‌بوون؟ ئه‌مڕۆ بۆ
له خۆیان گۆڕان،
بۆ هه‌ر وه‌ک
بڵێی ده‌یانه‌وێ
هه‌قی ئه‌و
چه‌ند ساڵانه بکه‌نه‌وه؟
چونکه ئه‌وان
وایان ده‌زانی
هه‌ر به‌عس
نه‌مێنێ ئیتر
جه‌ماوه‌ر
به هه‌موو
شێوه‌یه به‌وان
ڕازی یه، ئه‌وان
وایان ده‌زانی
هه‌موو ئه‌و
دووبه‌ره‌كییه‌ی له‌و
کات و شوێنه
سه‌ختانه
له نێوانیاندا
چه‌که‌ره‌ی
کردووه، چاره‌ی
ناوێ. ئه‌وان
چاوپۆشیان
کرد له‌و هه‌موو
تاوانباره
کورده‌ی که
پێش له‌شکری
به‌عس ده‌که‌وت
به ناوی برایه‌تی
و لێ‌خۆش بوونه‌وه،
به‌ڵام نه‌یاتوانی
به‌ر له شه‌ڕی
براکوژی بگرن،
یان هیچ نه‌بێ
ئاشتبوونه‌وه‌یه‌کی
ڕاسته‌قینه
به‌رپا بکه‌ن
و دان به هه‌ڵه‌کانی
خۆیاندا بنێنن،
نه‌یانزانی
ئه‌وانه هه‌مووی
ئه‌مڕۆ له‌ناوماندا
ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه.
من
لێره‌وه هاوار
له هه‌موو
پارته‌کان
ده‌که‌م: ده‌ڵێم
وه‌ک چۆن له
ئاستی سه‌رکردایه‌تیدا
کۆک و جۆرن و
موجامه‌له‌ی
یه‌کتر ده‌که‌ن،
ئه‌گه‌ر هه‌ر
گله‌ییه‌کیشتان
هه‌بێ له یه‌کتر
له سنووری نوکته
و سووکه گله‌ییه‌ک
تێپه‌ڕ نابێ.
به‌ڵام هه‌موو
ئه‌ندام و لایه‌نگیره‌کانتان
دڵیان له‌و په‌رله‌مان
و ده‌زگا حکوومییانه‌ی که
ئێوه پێکه‌وه
پێکتان هێناوه
پڕ بووه له
ڕق و قین. گرفتی
سووته‌مه‌نی لایه‌نگر
و جه‌ماوه‌ری
هه‌ر پارتێک،
لێپرسراوانی
پارته‌که‌ی
تر تاوانبار
ده‌کات که
هه‌ر هه‌مان
پارته‌که‌ی
خۆشی به‌شداره
له‌و سیسته‌مه
فه‌رمانڕه‌وایه‌دا.
چونکه ئێوه
ئه‌و گوتاره‌ی
که له بنکه‌دا به‌کاری
دێنن بۆ ئه‌ندامه‌کانتان،
جیاوازه له‌و
گوتاره‌ی که
بۆ خۆتان وه‌ک
سه‌رکردایه‌تی
هه‌ندێکیش
به‌ره‌و خواره‌وه
به کاری دێنن.
ئێوه زیاتر
له کۆمه‌ڵێ کاسبکار
و بازرگان ده‌چن
پێکه‌وه،
که ته‌نها
گوێ به قازانج
ئه‌ده‌ن، ئه‌مه
ترسناکترین
سیفه‌ت و سیمایه
که ئێوه هه‌تانه.
ئه‌گه‌ر وا نییه
بۆ یه‌کێکتان
له‌و پارته
گه‌ورانه
یان چه‌ند پارتێکی بچووک پێکه‌وه
نه‌بوونه ئۆپۆزسیۆن.
لادێکان
ته‌نها په‌ناگا
و نیشتمانی
ئه‌وان نه‌بوون؟ ئه‌مڕۆ
بۆ وه‌ک پێویست
ئاوڕێ له لادێکان
نادرێته‌وه.
له بری هه‌موو
ئه‌و پاره‌یه‌ی
که ده‌چێته
ته‌لار و باڵه‌خانه
و ئوتێلی
ئه‌ستێره‌یی
و کۆمپانیا
و پارکه‌کانه‌وه،
له شاره‌کاندا،
بۆ دوو
لادێی نموونه‌یی
دروست ناکه‌ن تا خه‌ڵك فێری زیندووکردنه‌وه‌ی
زه‌وی بکه‌ن،
فێری کشتوکاڵ و خۆشه‌ویستی
سروشت و به‌خێوکردنی
مه‌ڕوماڵاتیان
بکه‌ن(به‌ڵام
دیاره خۆتان
ده‌بێ نموونه بن)
لێره‌دایه
به‌های خاک.
لێره‌دایه
خۆشه‌ویستی
نیشتمان. چی
له خاک و زه‌وی
وشکوبرنگ بکه‌م
و هه‌زاران
مرۆڤی بۆ بکه‌مه
قوربانی. مرۆڤه
زه‌وی دروست
ده‌کات، زه‌وی
مرۆڤ دروست
ناکات. پێش ئه‌وه‌ی
پارک و باخچه‌ی
گشتی بکرێته‌وه،
نه‌ده‌بوو
ڕێگه‌وبان
و کۆڵانه‌کان،
جوانکرێن و
ڕێک‌بخرێن،
پێش ئه‌وه‌ی
لێره‌وله‌وێ
زانکۆی بێ ناوه‌ڕۆک
بکرێته‌وه
نه‌ده‌بوو
قوتابخانه
سه‌ره‌تاییه‌کان ڕووناک بکرێنه‌وه،
هه‌ر هیچ نه‌بێ
زانکۆ کۆنه‌کان،
گیانیان به
به‌ردا بکرێنه‌وه.. به‌رپرسانی
کوردستان ئه‌مڕۆ
قه‌باڵ ده‌گرن
له پڕۆژه‌ی
وا که به قوڕگیاندا
ناچێته خواره‌وه،
پڕۆژه‌ی شاری
خه‌ونه‌کان
بۆچییه؟! خه‌ڵكی خه‌ون
به سووته‌مه‌نی
و ئاو و کاره‌باوه
ده‌بینێ.
ئه‌وان
کاسبی ده‌که‌ن
به پڕۆژه‌کانه‌وه،
ته‌واو ده‌بێ
یان نابێ، ئه‌وله‌ویه‌ت
له کوێدایه،
له کوێدا نییه،
خه‌ڵك چه‌ند
سوودی لێده‌بینێ
و چه‌ند له
ئاوی دوعاکه‌ی
ده‌خواته‌وه.. کاری ئه‌وان
نییه و بیری
لێ ناکه‌نه‌وه.
دیاره
هه‌موومان
گله‌یی زۆر
و زه‌به‌ند
له ده‌سه‌ڵات
ده‌که‌ین،
به‌ڵام ئایا
جارێکیش گله‌ییمان
له‌خۆمان کردووه، دیاره
من خۆم چونکه
له هه‌نده‌ران
ده‌ژیم به
مافی خۆمی نازانم
گله‌یی له
خه‌ڵكانێک
بکه‌م که له
بێ سووته‌مه‌نی و
بێ کاره‌بایی
و بێ ئاویدا
ده‌ژین.. سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی ناتوانم
بحه‌وێمه‌وه
له ئه‌نجامی
ئه‌و جیاوازییه‌گه‌وره‌یه‌ی
له خزمه‌تگوزارییه‌کاندا لێره
له هه‌نده‌ران
و له‌وێ له
وڵاتی خۆمان
ده‌یبینم،
به‌ڵام هه‌ر
ئه‌قڵم به‌سه‌رمدا
زاڵ ده‌بێ و سۆز
ده‌خه‌مه
لاوه و هه‌ندێ
ڕه‌خنه‌ش ئاراسته‌ی
جه‌ماوه‌ر
ده‌که‌م. چونکه
ده‌بینم له‌م
وڵاته که چه‌ند
ئاو و کاره‌با
هه‌میشه به‌رده‌وامه
به‌ڵام نه‌بۆته هۆی ئه‌وه‌ی
قه‌دری نه‌زانرێ،
یان هه‌رچه‌ند
سووته‌مه‌نی گران
بێ به‌ڵام هه‌میشه
به‌نزینخانه‌کان
تاکه شوێنن
که سووته‌مه‌نی
لێ ده‌ست که‌وێ. هه‌رچه‌ن
خواردن هه‌رزانه
به‌ڵام که‌م
که‌س زیاده‌ڕه‌وی
له دروستکردنی
خواردن ده‌که‌ن
و دڵیان بێت خواردن
فڕێ بده‌ن، چونکه
هیچ شتێک له‌مانه
به ئاسانی
په‌یدا ناکرێن.
ده‌مه‌وێ
لێره‌وه بیری
نووسه‌ران
و ڕۆشنبیرانی
بخه‌مه‌وه،
هه‌رکات ویستمان
ده‌سه‌ڵات
ڕاست بکه‌ینه‌وه،
ده‌بێ شان به
شانی ئه‌و کاره،
جه‌ماوه‌ریش
ڕاست بکه‌ینه‌وه.
وه‌ک چۆن ڕه‌خنه
له ده‌سه‌ڵات
ده‌گرین، ده‌بێ
ڕه‌خنه له
جه‌ماوه‌ریش
بگرین. ئه‌گه‌ر
وا نه‌که‌ین
دیسانه‌وه
ئه‌وه دووباره
ده‌که‌ینه‌وه
که ئاوات بۆ
ده‌سه‌ڵاتێکی
تری جیا له‌مه‌ی
ئێسته ده‌خوازین
و قوربانییه‌کی
زۆر ده‌ده‌ین
و.. دوایی هه‌ر
ئه‌وه ده‌رده‌چێته‌وه
که دژی هه‌ستاوین.
با وا نه‌زانین
هه‌موو ناحه‌قییه‌ک لای
ده‌سه‌ڵاته
و هه‌موو حه‌قێک
لای جه‌ماوه‌ره.
ناکرێ هه‌ر
سه‌رزه‌نشتی
ده‌سه‌ڵات
بکرێ و ستایشی
جه‌ماوه‌ر
بکرێ و ڕۆلی
قوربانی ببینێ،
چما هه‌ر جه‌ماوه‌ر
نییه ده‌سه‌ڵاتی
لێ په‌یدا ده‌بێ!
ده‌بێ
خه‌ڵكی له‌وه
هۆشیار بکه‌ینه‌وه
که ئێوه خۆتان
به بێ ده‌سه‌ڵات
مه‌زانن، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵات
ده‌نگ و ڕه‌نگی
ئێوه‌یه،
به ده‌نگی
ئێوه ده‌سه‌ڵات
پێکدێ. بۆیه
هه‌رچه‌ن تا
کوێ پێت ده‌کرێ
خه‌می وڵاته‌که‌ت،
زه‌وییه‌که‌ت، گه‌ڕه‌که‌که‌ت،
کاره‌باکه‌ت،
ئاوه‌که‌ت
بخۆ. تۆی جه‌ماوه‌ر
کاتێ ده‌بینی
گڵۆپ و سپلیتی
ماڵی وه‌زیر
هه‌میشه ئه‌گڕێ،
خۆت مه‌لاس
مه‌ده بۆ ئه‌وه‌ی
له‌و کاته
دیاری کراوه‌ی
که کاره‌بات
هه‌یه، تۆش
له ڕقی ئه‌و
هه‌موو گلۆپه‌کانت
داگرسێنی. چونکه
هه‌ر دیسانه‌وه
زیان به خۆت
ده‌گه‌یه‌نی. ئێمه‌ی جه‌ماوه‌ر
ده‌بێ له‌وێدا
نه‌ست و هه‌ستمان
وا پاک ڕاگرین
به ڕاستی دژی
گه‌نده‌ڵی بین، نه‌ک
دژی گه‌نده‌ڵی بین له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی بۆ
ئێمه‌ش ئه‌و
هه‌له هه‌ڵنه‌که‌وتووه.
واته
دژی گه‌نده‌ڵی به له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی یه،
نه‌ک له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ده‌ستت
پێناگات! چونکه
له مێژوودا
ئه‌وه زۆر
دووباره
بۆته‌وه،
ئه‌وه‌ی که
دژی گه‌نده‌ڵی خه‌بات
ده‌کات، دوایی
خۆی گه‌نده‌ڵ ده‌بێ یان له
هه‌مان کاتدا
له ڕوویه‌کی
تره‌وه گه‌نده‌ڵی ده‌کات
و به‌خۆی نازانێ.
گه‌وره‌ترین
گرفتی ئێمه (جه‌ماوه‌ر)
ئه‌وه‌یه
که به ده‌سه‌ڵات
ده‌ڵێین: (بۆ واده‌که‌ی؟)
ناڵێین (وا مه‌که،
ئاوا بکه)! کێ بوو
ئه‌و پسپۆڕه
ئابوورییه‌ی که
به یارمه‌تی
زانسته‌که‌ی
خۆی، به‌و پڕۆژانه‌ی
ئه‌مڕۆ له
کوردستان ده‌کرێ
که زۆربه‌یان
ئه‌وله‌ویه‌تیان
نییه، بڵێ ئه‌مه
نابێ؟ کێ مان
هه‌بوو له‌و
پیاوماقووڵانه‌ی له لادێکانه‌وه
به ده‌ستی
به‌عس ڕاگوێزی
ناو شار کران،
هه‌ستاو وه‌ک
باوکێکی ڕوحی
گه‌نجه‌کانی
له خۆی کۆكرده‌وه
و گوتی
ئێمه کۆمپانیا
و باڵه‌خانه‌مان
ناوێ ئێمه
زه‌ویمان ده‌وێ
بیكێڵین، ئامێری
کشتوکاڵی پێشکه‌وتوومان
ده‌وێ
له بری سۆپه‌ر
و لاندرۆڤه‌ر،
لادێکانمان
بۆ ئاوه‌دان
که‌نه‌وه، له بری
زانکۆی ماڵی
گه‌وره و دێی
وێران، قوتابخانه‌ی
لادێکان ئاوه‌دان که‌نه‌وه. کێ
بوو ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی
سه‌رمایه‌ی
خۆی له بری
ئه‌وه‌ی بیخاته
پڕۆژه‌ی ناوه‌خت،
خستیه پڕۆژه‌ی
کشتوکاڵ و باخ و باخاتی
وێرانکراوی
ئه‌و وڵاته؟
هێشتا کوردستان
وێرانه بوو،
پارته‌کان
پێشبڕکێیان
ده‌کرد له‌سه‌ر
که‌ناڵی ئاسمانی،
تا به دنیا
بڵێن سه‌یرکه‌ن
کورد چی کردووه و به‌کوێ
گه‌شتووه! هێنده
خه‌می ئه‌وه‌یان
بوو به
دنیا ڕاگه‌یه‌نن
کورد چی کردووه هێنده
خه‌می نه‌بوونی و بێ ده‌رامه‌تی
جه‌ماوه‌ریان
نه‌بوو. به‌ڵام جه‌ماوه‌ریش
چه‌پڵه‌یان بۆ لێدا
و بۆی هه‌ڵپه‌ڕین!!
له‌سه‌روو
هه‌موو ئه‌مانه‌وه
کامانه بوون
له‌وانه‌ی
که خۆیان به
سه‌ربه‌خۆ
و پسپۆڕی سیاسی
له قه‌ڵه‌م ده‌دا،
ده‌رکیان به‌و
پڕۆسه سیاسییه هه‌ڵه‌یه کرد،
که سه‌رکرده‌کانی
کورد تێیدا،
باروبارگه‌یان
پێچایه‌وه
و چوونه به‌غدا،
ماڵی وێرانی
خۆیان به‌جێهێڵا و چوون
ماڵی خه‌ڵك
ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه،
که پێشیان ناکرێ.
باشه
له‌وه تێگه‌شتین
که بارودۆخی
ناوچه‌یی و
نێوده‌وڵه‌تی ڕێگه
به‌وه نادا،
داوای سه‌ربه‌خۆیی
بکه‌ین و ده‌بێ
واقعی بین و
ڕازی بین به‌وه‌ی
هه‌یه. به‌ڵام
ئه‌و هه‌موو
ئاهه‌نگ و هه‌ڵپه‌ڕکێیه
بۆ چی بوو؟ وه‌کوو نه‌ماتوانی
سه‌ربه‌خۆ
بین، بۆ ئێمه
چووینه‌وه بن
ده‌ستیان، عێراقێکی
پڕ له کێشه‌ی
هه‌ر وه‌کوو دیوارێکی
ڕماو، بۆ ده‌چینه
په‌نای تا به‌سه‌رماندا
بڕمێ؟! هه‌رچه‌ن
دڵخۆشم
به‌م بار و دۆخه
به گشتی چونکه
جووڵه‌ی تێدایه، به‌ڵام هیوادارم
ئاراسته‌ی
جووڵه‌که به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی
ڕووناک بێ. هه‌ڵبه‌ت دڵخۆشتر ده‌بووم ئه‌گه‌ر
سه‌رکرده‌کانی
کورد له‌م پارچه‌ی
کوردستاندا، گوێیان
به کورسی و
ده‌سه‌ڵات
نه‌دایه و
پێکه‌وه هه‌ڵیانکردایه
و ماڵی خۆیان
کۆکردایه‌ته‌وه
و وه‌ک باوکێک
ده‌ستیان به سه‌ر ڕۆڵه‌کانیاندا
بهێنایه.
• • • |