Start

هێرك
پێڕك
تێڕك
كۆوێژ
ڕاوێژ
تێبێژ
وێژگ
چێژگ
مێژگ
ڕاڕه‌و
ڕۆژه‌و
گێژه‌و
2006-08-01

ده‌ریا
• دوکتور ئه‌سعه‌د ره‌شیدی

   

چ ئه‌سته‌م بکرێ
په‌رده‌کان هه‌ڵدرێنه‌وه‌ و
ڕوخساری ده‌ریایه‌كی شینداگه‌‌ڕاو
له‌ ئاوێنه‌یه‌کدا ببیندرێ
که‌ له‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
تروسکه‌ی تیشکی که‌مڕه‌نگ
نواندنی جه‌سته‌ی جوانی
ڕه‌شداده‌گێڕێ
له‌ ته‌ک ئاهه‌نگی به‌کاوه‌خۆی شه‌پۆلگه‌لێک
که‌ له‌ دوای
له‌رینه‌وه‌ی ئارامی با
چاوه‌ڕوانی هه‌تاوێکی بێڕه‌مه‌ق بن
تا به‌ستێن
که‌فه‌ مشکییه‌کانی
به‌ره‌و ده‌ریا وه‌گێڕێ.

چ هیورییه‌ک
له‌ هاتوهاواری تۆفان
چ ڕه‌نجێک
له‌ گۆنای گه‌شی مانگ!

ئاخ.. ده‌ریا
چ ئه‌سته‌م بکرێ
ڕوخساری شینداگه‌‌ڕاوت
ببیندرێ
له‌ نێوان په‌رده‌یه‌ک
پڕ له‌ په‌ڵه‌ی خوێن و
بۆنێک له‌ ئه‌رخه‌وان.

• • •

وه‌رگێڕانه‌وه‌ له‌ زمانی فارسی: س. چ. هێرش

سه‌رچاوه‌: اخبارروز www.akhbar-rooz.com

 


شێعروئه‌ده‌ب
مێژوویی
گفتوگۆ
ڕۆژه‌و
زانست و تێكنیك
كولتوور
ڕاوێژ
جۆراوجۆر
مۆسیقا و ده‌نگ
ئارشیو
گزینگ
فۆنتی کوردی1 - 2

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

Webmaster: Chia Madani