(دڵنیام که..
تا منیش سه‌رپشکت
بکه‌م)
•
سارا عومه‌ر،
دانمارك
Xozga86@hotmail.com
ئه‌ی ریشه‌ی
په‌لهاوێژی
ئه‌وین
دڵنیام که
دڵنیام
که
که
ببیته
تاقانه‌ترین
گه‌ڵایه‌ک
له هه‌زاران
هه‌زار گه‌ڵای
خۆزگه‌کانم
وه چرۆی
باخچه‌ی
نیشتمانێکم
به وێنه‌ی
موفه‌رک بۆ سه‌وز
بکه‌یت
...
دڵنیام
که
که ببیته ئه‌و
دڵداره
جوانپه‌رسته‌ی
که سات نا
ساتێک له
پێنووسه‌که‌م
بئاڵێیت و
به سۆزه‌وه
باوه‌شی حه‌زه
بێگه‌رده‌کانتم
بۆ واڵاکه‌ی
...
دڵنیام
که
که به به‌رۆکی
شیعره‌کانمه‌وه
جۆلانه‌یه‌ك
له بڵندی هه‌ڵده‌یت
و
پاڵه‌وانی داستانێک
له داستانه‌کانی
نامۆبوونم
بیت و
به فرمێسكی
خۆشه‌ویستیت
زه‌ریایه‌ک
له گوڵاوی
بۆنتم پێببه‌خشیت!
...
دڵنیام
که
نیگاکانت له
گه‌رمی هه‌ناسه‌کانم
بئاڵێنیت و
به لێواری ئه‌وینتا
شۆڕم که‌یته‌وه
به‌ره‌و
قووڵایی دڵت
...
دڵنیام
که و
به سیله‌ی
چاوه حه‌زینه‌کانت
لێم بڕوانه
ساباتی چاوه‌ڕوانیم
بێ ئه‌درێس مه‌که!
...
دڵنیام که
که دڵۆپێك
خوێنی دڵتم بۆ
بهێنیت
له ڕه‌نگی
گوڵاله
سووره
له سه‌ربانی
هه‌سته‌کانته‌وه
به‌قه‌د
مشتێک له
ئازاره‌کانتم
بۆ ڕه‌وانه‌که‌یت
تا له‌گه‌ڵیان
تێر تێر
بگریم!
...
دڵنیام
که
تا ببیته له‌تێک
له جه‌سته‌م
له‌گه‌ڵ
شادییه‌کانما
وه‌ک بلوێرژه‌نێک
سه‌ما بکه‌یت
که ده‌وارێک
بیت بۆ شیوه‌نه‌کانم
و
له کۆڕی پرسه‌کانما
چه‌پکێک گوڵی
سه‌ره‌خۆشیم
پێشکه‌ش بکه‌یت!
...
دڵنیام
که
که ساته ڕه‌شه‌کانی
ته‌مه‌نم ڕه‌نگاو
ڕه‌نگ بکه‌یت
و
حه‌زه ئه‌نفال
کراوه‌کانم
ڕابچڵه‌کێنیت
و
په‌لیان
بگریت به‌ره‌و
دونیایه‌ک له
زیندوبوونه‌وه!
...
دڵنیام
که
که بمبه‌یته
ئاسمانێك له
ئه‌وین و
په‌لكه‌زێڕینه‌یه‌كی
هیوا له هه‌ناوما
هه‌ڵده‌یت!
...
دڵنیام
که
تا منیش سه‌رپشکت
بکه‌م و
له شه‌وێکی
یه‌ڵدادا
بۆت ببمه
ڤینۆسێکی
پرشنگ و
له ئامێزی خه‌ونێکی
په‌مه‌ییدا
له ده‌ڤه‌رێکی
په‌مه‌ییدا
وه‌ک فریشته‌یه‌کی
په‌مه‌یی
تروسکه‌یه‌ک
بم بۆ چوارچێوه‌ی
خه‌ونه په‌مه‌ییه‌کانت!!
ده سا ئازیز
وه‌ک گوڵێکی
ناو ئاگردان
به وێنه‌ی شه‌وقی
پشکۆکانت
ڕۆشنم بکه‌ره‌وه!
27/ 8 / 2006
• • • |