|
له ئێواره‌یه‌کی
بوومه‌لێڵی
خه‌فه‌تبار
گه‌ردنه‌کان،
هه‌راسان
زیندوو
زیندوو
ئه‌خرێنه
سه‌ر دار
وشه‌کان
به ئه‌ندازه‌ی
گڵمهته ڕه‌شه‌کان
به‌زۆره‌ملی
له گه‌رووی
«ئێراندۆخت»،
ئه‌و دایکه
زیندانییه،
ئه‌و ژنه به
مه‌رگ
سزادراوه،
ئاڵاون و
بوونهتهبهرد...
وه نیگاره‌کانی
من
که کۆڵهبارێکن
له خهونهناخۆشهکانی
هه‌ستم،
چرایه‌ک ڕاده‌کێشن
وه فرمێسکه‌کانی
باوکم
که له چاوگه‌وه
ویشک هه‌ڵاتوون
ده‌گرمه ده‌ستم،
ئاخ! ئه‌و
دڵۆپه به‌ستووانه
چ بارانێکی ڕه‌شی
گرانن...
چاوه
زراوچووهکان
مهلاومهلن
له ڕازه نه‌درکاوه‌کان.
ئه‌و، که سه‌مای
داوهڵهکانی
له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی
واقیعه تاڵه‌کان
به چاو بینیوه،
ڕه‌نگه دووراودوور
ئاواتی ناره‌ناری
گوڵی مینای
له سه‌ردا
هه‌بووبێ.
ئاخ! ئاهی
ژیانێکی خه‌فه‌تباری
چاوه‌ڕوانی
له سه‌ر
گڵکۆی بێ
ناوونیشان
دای ئه‌مرێنێ...
وای! هێژ..
ئێواره‌ی
جۆخهی
ئیعدام
هه‌ر درێژه‌ی
هه‌بوو...
• • •
وه‌رگێڕانه‌وه
و ئاماده‌کردن:
ک. ئه‌رده‌ڵان
Kaklan.ardelan@hotmail.com
|