|
برای
به‌رێز و خۆشه‌ویستم
کاک سوله‌یمان،
ڕۆژباش
به
گه‌رمی ده‌سته‌کانت
ده‌گوشم. ساخی
و سڵامه‌تیتان
ئاواته‌خوازم.
داوای لێبوردن
ده‌که‌م که
وه‌ڵامی نامه‌که‌تان
وه‌ده‌رنگی
که‌وتووه.
له سه‌ر سه‌فه‌ر
بووم نامه‌که
هات و له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی چاوم
پێی ڕوون بۆوه،
زۆریش ناره‌حه‌ت
بووم که تاڵان
کراون. به‌ڵام
نازانم که
هاتبوویه
به‌رلین بۆ
خه‌به‌ری منت
نه‌دابوو که
بێم و به دیدارتان
شاد بم. خۆ سه‌فه‌ر
بۆ من وه‌ک ئاوخواردنه‌وه‌یه.
ده‌ی وات پێ
مه‌سڵه‌حه‌ت
بووه، به
قه‌ولی کاک
حه‌مه‌ده‌مینی
سیراجی: شێخ
سڵامه‌ت.
که
چوومه‌وه
بوڵغارستان
پێم وابوو،
نامه‌که‌ی
تۆم له لایه
و ده‌مویست
جه‌وابی بنووسمه‌وه،
دیتم له بیرم
چووه. دیاره
پیری و هه‌زار
عه‌یب. له گه‌ڕانه‌وه‌دا
خه‌به‌ری مردنی
دۆست و هاوڕێ
و براده‌ری
قه‌دیم و هاوخه‌بات
و خه‌زووریشم
کاک «ئه‌حمه‌د
حاجی مسته‌فای
پیرمه‌ندی»
له نه‌غه‌ده‌م-م
بۆ هات. له ڕاده‌به‌ده‌ر
تێکچووم. له
ساڵۆنێک سه‌ره‌خۆشیم
دانا و چه‌ند
رۆژیش ئاوا
به ناڕه‌حه‌تی
گوزه‌را. یه‌کدوو
ڕۆژیش خه‌ریکی
ژماره 37ی ڕۆژنامه{سه‌رده‌می
نوێ} کوێت بووم،
ناردم بۆ چاپخانه،
جا نازانم که‌نگێ
ده‌گاته ده‌ست
ئێوه، چونکه
شێعری (نیشتمان)ی
هێرشی تێدایه.
جا ئه‌و هه‌موو
به‌ڵگه و ده‌لیله
بۆ خودا‌ش بینیه‌وه
لێت خۆش ده‌بێ!
ئه‌ورۆ
ده‌ستم که‌وتۆته‌وه
به‌رخۆ، ئه‌وا
ئه‌و چه‌ند
دێڕه‌ت بۆ ده‌نووسم.
له
لای ئێمه دنیا
کپ و
بێده‌نگه.
کوردستانه‌که
هه‌ر وه‌ک خۆی
له چاره‌ڕه‌شی
دایه. رادیۆی
حیزبه‌کان
خه‌ریکی شه‌ڕه‌جنێون.
له ئوڕووپا
له نێو هینه‌که‌ی
ئێوه هه‌ڵبه‌ز
هه‌ڵبه‌ز زۆره.
به‌تایبه‌ت
له لای کورده‌کانه‌وه.
نامه‌ی ئه‌وتۆم
بۆ دێن پیاو
سه‌ری سووڕده‌مێنێ.
ئاخری خێر بێ.
نووسیوته
بۆ شته‌کان
«ته‌واو قه‌ولت
پێ ناده‌م» کاکه
لام وایه فۆتۆکۆپی
و وه‌گیرخستنی
ئه‌و شتانه
له‌وێ زۆر زه‌حمه‌ت
نییه. چونکه
وه‌ک ده‌ڵێن
له قڕانێکیش
به‌ندن. ڕه‌نگه
میواندارییه‌ک
کاری خۆی بکا
به‌و شه‌رته‌ی
کونه‌که بدۆزرێته‌وه.
به ته‌ما دوکتوریش
مه‌به.
به
داخه‌وه ئه‌و
شێعره‌ی مامۆستا
هێمنم لا نییه.
زۆر سه‌یره
ته‌نیا سروه‌ی
ژماره 3م له
لا نییه. له
باره‌ی کۆمه‌ڵه
شێعره‌که‌ت.
به‌داخه‌وه
لێره ئه‌مجاره
کورده حه‌یاته‌که
بووبه هۆی
ئه‌وه که
یارمه‌تی چاپی
به‌رگی سێیه‌می
بیره‌وه‌رییه‌کانم
نه‌ده‌ن، هه‌رچی
هه‌مبوو له
سه‌رم دانا
و چاپم کرد. نافرۆشرێ،
کورده‌که
کتێب ناخوێنێته‌وه.
ئه‌گه‌ر یارمه‌تیان
دابا وه‌ک به‌رگی
دووه‌م، به‌شی
چاپی زۆر کۆمه‌ڵه
شێعریشی ده‌کرد.
به‌ڵام دیسان
هه‌ر بیاننێره،
به‌ڵکوو هه‌ڵکه‌وێ
چاپی بکه‌ین.
«ته‌واو قه‌ولت
پێ ناده‌م».
کاکه
هه‌رچی هه‌ته
بینێره، خۆ
به‌و خوایه
له‌وێ هیچ شتێک
چاپ نابێ، لێره
هومێدێک هه‌ر
هه‌یه. چاپیش
نه‌بێ ده‌پارێزرێن
و وه‌به‌ر تاڵان
ناکه‌ون.
زۆر
سوپاس بۆ ڕێنوێنییه‌کانت.
ڕاسته شێعر
بۆ ڕۆژنامه
به‌کار دێ. به‌ڵام
له ترسی «مێعران»
پیاو ناوێرێ
شێعریش چاپ
کا. دیسان هه‌وڵ
ده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر
شێعری چاک هه‌بێ
چاپی بکه‌ین.
داخوا ناکرێ
بۆ مانگی ئاوریل
به بۆنه‌ی
وه‌فاتی هێمن
مه‌قاله‌یه‌کمان
بۆ بنێری؟ پێنج
خشته‌کییه‌که
ماوه، هیوادارم
به‌و بۆنه‌وه
چاپی بکه‌ین.
ئیشه‌ڵا
ئه‌و ژماره‌یه‌تان
پێ گه‌یشتووه
که میتینگ
و نامه و وتار
و بڕیاره‌کانی
باکۆی تێدابوو.
له سه‌ر ئیعدامه‌کانیش
موڕه‌ته‌ب
نووسیومانه
و به ئه‌رکی
خۆمانی ده‌زانین.
سه‌رم
یه‌شاندی،
به‌ڵام هه‌ر
خۆشه و من به‌ش
به حاڵی خۆم
به نامه‌نووسین
بۆ هاوڕێیان
و به نامه
خوێندنه‌وه‌یان
فره شاد ده‌بم.
سڵاو له براژنم،
جا با نه‌شی
ناسم.
ئیتر
خۆشیتان، برات
که‌ریم 2|3|89
• • •
|