جگه‌ره
هه‌مو شه‌وێ
یاده‌كانت یه‌خه‌م
ده‌گرن
یادگارییه‌كان
یه‌كه یه‌كه
له تۆ ده‌دوێن
هه‌مو شه‌وێ
یادێكی تۆ و
جگه‌ره‌یه‌ك
جگه‌رێك و
یادێكی تۆ
ته‌ربووی
خه‌یاڵی كۆچی
تۆم
هه‌ر ئێواره
بڵێی كه‌سێك
وه‌ڵامێكتم
بۆ بهێنێ
یان ئه‌وه‌ی..
نا،
نایه‌یته‌وه
تا دووكه‌ڵی
جگه‌ره‌كان
ده‌مخنكێنێ.
* * *
مێژوو
له لای یه‌كه‌م
كانی و
سه‌ره‌وه‌ی
یه‌كه‌م نیسێ
باپیرم
راوه‌ستاوه
ده‌س به ئه‌ژنۆ
خوارتر
له گۆشه‌یه‌كی
په‌رێزی
سووتاو
نه‌نكم و چوار
چراكه‌ی
داگیرساون
له سه‌ر سفره‌ی
خه‌ڵكی مزگه‌وت
وركه نانی
نوێژ ده‌بیندرێ
مووچه‌ی گه‌نم
ده‌گری و
نه‌مامی ژان
ئارام ده‌روێ
له سه‌ر
دیواری ماڵی
خوا
وا نووسراوه:
سه‌ربه‌خۆیی
سواڵێ ده‌كا...!!
• • •