|
له خه‌یابانێ
ده‌مدی هه‌ر
دوودوو و سێ
سێ سه‌ربازی
تفه‌نگ به‌ده‌ست
ده‌هاتن و ده‌ڕۆیین.
لام وا بوو ده‌یانویست
خۆیان بنوێنن
و ده‌راوان
به تاقی بکه‌نه‌وه.
به پێش شاره‌داری
ئێستادا تێپه‌ڕیم.
مه‌حکه‌مه‌ی
قازی وه‌ک له
بیرم مابێ،
له به‌رامبه‌ر
باشگای ئه‌فسه‌رانی
ئه‌وکات و دادگای
ئێستا، له‌به‌ری
جنووبییه‌وه
له سه‌ر بستوو
و بڵیندایه‌کی
بوو. که بۆی
وه‌سه‌ر ده‌که‌وتی،
جێ جێ پلیکانی
لێ هه‌ڵبه‌سترابوو
و جێ جێش پێگۆڕکه
بوو هه‌تا ده‌گه‌یشته
مه‌حکه‌مه‌ی
قازی. له ژێڵڵا
که وه‌سه‌رده‌که‌وتم،
به‌فری باریوی
دۆیشه‌و شه‌قڵی
نه‌شکابوو
و شوێنه‌وارێکی
لێ دیار نه‌بوو.
پلیکانه‌کانم
بڕی، پێگۆڕکه‌کانیشم
به دووی یه‌کدا
پێوا و گه‌یشتمه
ده‌رکی مه‌حکه‌مه.
ده‌رکی پێشه‌وه‌م
کرده‌وه،
وه‌تاغێکی
چکۆڵه که
جێی چاپه‌ز
و سه‌ماوه‌ر
و چا بوو، دیتم
کاک «محه‌مه‌دی
عه‌زیز میرزا»
که کاربه‌ده‌ستی
له‌مێژینه‌ی
بنه‌ماڵه‌ی
قازی بوو و به
کاری مڵک و دێیه‌کانی
«قارنجه» و «سه‌وزی»
ڕاده‌گه‌یی،
له بن سه‌ماوه‌ره‌که
دانیشتبوو.
کاک محه‌مه‌د
زۆرجاران ده‌هاته
شێخاڵی و میوانی
من ده‌بوو،
زۆرم خۆش ده‌ویست.
پیاوێکی تێگه‌یشتوو
و ئاقڵ و له‌سه‌ره‌خۆ
بوو، هه‌ر بۆیه‌شه
پێشه‌وا زیاتر
له لای خۆی
ده‌یهێشته‌وه.
که ئه‌منی
دی، دیاربوو
سه‌ری سووڕمابوو،
له‌و ده‌مانه‌دا
ئه‌من و ئێره؟
له به‌رم هه‌ستا
و دوای به‌خێرهێنان،
چه‌کمه‌کانی
کێشام و دایکه‌ندن.
ده‌ی چۆنی و
چۆن نی و ئه‌تۆ
و ئێره؟ کوتم
کاکه محه‌مه‌د
سه‌رسووڕمان
و پرسیار له
جێی خۆی و بۆ
دوایه. جارێ
پێم بڵێ پێشه‌وا
له کوێیه
و چۆنی زیاره‌ت
بکه‌م؟
ده‌رکی مه‌حکه‌مه‌ی
پێشاندام و
کوتی: «لێره‌یه
و هه‌ر به ته‌نیایه
و که‌سی لا نییه
و کاتێکی باش
هاتووی بۆ زیاره‌تی.
له ژوورێ به
ته‌نێ قه‌ده‌مان
لێده‌دا». گریان
له ئه‌وکی
گیرابوو، دیاربوو
ڕۆژگاری ناله‌بار
په‌رۆشی کردبوو.
بێ هه‌ستێکی
ده‌رکی مه‌حکه‌مه‌ی
بۆ کردمه‌وه.
ده‌رکه ده‌نگی
نه‌هات. پێشه‌وا
له حاستی ده‌رکه‌که‌وه
ده‌گه‌ڕاوه
بۆ ئه‌وسه‌ری
هۆده‌که. لام
وایه 12 میتر
زیاتر درێژایی
ژووری مه‌حکه‌مه
بوو. سه‌ری به‌ردابۆوه
و هه‌نگاوی
به ئه‌سپایی
ده‌هاویشت
و له پشته‌وه
به هه‌ردوو
ده‌ستی کایه‌ی
به ده‌نکی
ته‌سبیحه‌که‌ی
ده‌کرد و ده‌یهاویشتن.
له لای ده‌رکه‌وه
له حاستی خۆم
ڕاوه‌ستام
هه‌تا وه‌رسووڕێ
و بگه‌ڕێته‌وه.
گه‌یشته ئه‌وسه‌ری
ساڵۆنه‌که
و گه‌ڕایه‌وه.
ئه‌منی دی که
به ده‌رکه‌وه
ڕاوه‌ستابووم،
زه‌رده‌یه‌کی
هاته سه‌ر
لێوی. ئه‌وه
سێهه‌مین جار
بوو که ئه‌منی
ده‌دی. ناسیمییه‌وه.
چوومه پێشێ،
چه‌ند هه‌نگاو
هاتبوه‌خوارێ.
له نێوه‌ڕاستی
ساڵۆنه‌که
گه‌یشتمێ. ده‌ستیم
ماچ کرد. ئه‌ولاو
ئه‌ولای ماچ
کردم، ده‌ستی
به‌رنه‌دام،
کوتی: «عه‌تری
گڵۆڵانی له‌م
کاتانه‌دا
بۆ هاتوویه
ئێره؟». کوتم:
جه‌نابی پێشه‌وا
بۆ خۆشم ئاواتی
زیاره‌تم بوو،
به‌ڵان حاجی
حه‌مه‌دئاغای
شێخاڵی به
پێوسیتی زانی
بێمه خزمه‌تت،
له خۆی نیگه‌رانه،
ده‌یه‌وێ بزانێ
داهاتوو چی
لێدێ؟ ده‌وڵه‌ت
چ له خه‌ڵکی
ده‌کا؟ ده‌وڵه‌ت
چی لێدێ؟ پێشه‌وا
کوتی:
«سه‌درولئیسلام
بۆی گێڕامه‌وه
که هاتبوه
سه‌قز، سه‌رتیپ
هومایوونی،
حاجی حه‌مه‌د
ئاغا و هه‌ژاری
ئازاد کردبوون.
ئه‌وه حاجی
ئاغا هاتۆته‌وه.
ئه‌دی هه‌ژار
چی لێهاتووه؟»
کوتم: حاجی ئاغا
فه‌رمووی که
به هاتنی جه‌نابی
سه‌در ئازاد
کراین، هه‌ژار
وا هه‌ڵات که
نه‌مزانی چی
لێهات و بۆ کوێ
چوو.
پێشه‌وا به
ناڕه‌حه‌تی
و په‌ژاره‌وه
کوتی: «هه‌ژار
چاکی کردووه
هه‌ڵاتووه.
عه‌تری ئه‌تۆ
و هێمن و ئه‌وانی
دیکه‌ش که
هۆنراوه و
نووسراوه‌کانتان
له ڕۆژنامه‌ی
کوردستان یان
گۆڤار و په‌رتووکه‌کاندا
بڵاوبۆته‌وه،
ده‌بێ به چاکی
خۆتان بپارێزن،
جارێ له ڕووی
ده‌وڵه‌ت بێ
ڕه‌واڵه‌ت
بن».
کوتم: جه‌نابی
پێشه‌وا، ئه‌وه‌ی
ئه‌تۆ ده‌یفه‌رمووی،
له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی
جه‌نابی حاجی
بابه‌شێخ و
حه‌مه‌حوسێنخان
و خۆشبینییه‌کی
ئه‌وان هه‌یانه
یه‌کتر ناگرێته‌وه
و نێوانیان
ئه‌رز و ئاسمانه؟!
ئه‌وان پێیان
وایه له نه‌بوونی
ده‌وڵه‌ت له
ناوچه‌دا کار
و خزمه‌تی گه‌وره‌یان
به ئێران کردووه.
ده‌ڵێن: کاتێک
ده‌وڵه‌ت هێزی
وه‌رگرتنه‌وه‌ی
له ده‌س داگیرکاران
هاته‌وه به‌رێ،
ئێمه بێ ده‌رده‌سه‌ر،
به ئامێزی
ئاواڵه‌وه
به پیریانه‌وه
چووین، بێ کێشه
و هه‌را و هه‌ڵڵا
مه‌ڵبه‌ندمان
خسته‌وه باوه‌شیان!

پێشه‌وا ده‌ستی
هه‌ر به‌رنه‌دابووم
که ئه‌م قسانه‌م
بۆ ده‌گێڕایه‌وه.
هه‌ناسه‌یه‌کی
قووڵی هه‌ڵکێشا،
بڕێک پێشی خوارده‌وه.
له سه‌ر به‌راوردی
ئه‌وان (حاجی
بابه‌شێخ و
حه‌مه حوسێنخان)
نه‌دوا که
وایه یان وا
نییه. باسکی
گرتم کێشامی
بۆ لای په‌نجه‌ره‌یه‌کی
که به‌ره‌و
شانی ڕاستی
خوار ببایه‌وه
ده‌یڕوانییه
جه‌مسه‌ری
مه‌یدانی چوارچرایه؛
نه‌مده‌زانی
ده‌یهه‌وێ
بڵێ چی و چی له
دڵدایه بیدرکێنێ؟
له پێش په‌نجه‌ره‌که
بڕێک خوار بۆوه
بۆ لای مه‌یدانی
چوارچرا. کوتی:
«کوڕم عه‌تری،
مه‌یدانی چوارچرا
ده‌زانی؟» کوتم:
به‌ڵێ. کوتی:
«ئێوه ده‌بینن
قازی محه‌مه‌د
له‌و مه‌یدانه
ئیعدام ده‌کرێ.
بۆیه ئه‌وه
ده‌ڵێم هه‌تا
کوردستان،
هه‌تا نه‌ته‌وه‌ی
کورد پێ بزانن
که قازی محه‌مه‌د
فریوی نه‌خوارد،
هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوی
واده‌ی بێ جێ
نه‌بوو. ئه‌وه‌ی
به ئێوه ده‌ڵێم
بۆ تاریخ و وڵاته‌کانی
بگێڕنه‌وه.
بنووسن که
قازی نه فریوی
خوارد، نه
هه‌ڵخه‌ڵه‌تا،
به‌ڵکوو ویستی
خۆی فیدای ئاڕمانی
نه‌ته‌وه‌ی
کورد بکا، ئه‌و ئاڕمانانه‌ی
که کۆمه‌ڵه‌ی
(ژ. ک) و حیزبی
دێمۆکراتی
کوردستان بناغه‌ی
داڕشت و شووره‌ی کێشا. ئه‌من
نامێنم. به‌ڵان
ئه‌و ئوقیانووسه
ئیراده و ئاواته
گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ی
کورد، کوا به
خاکه‌نازێک
خۆڵه‌مێش و
زیله‌مۆی ناڕه‌وای
نه‌یاران خاپوور
ده‌کرێ؟ ئه‌وانه
بۆیه به تۆ
ده‌ڵێم، ئێوه
نه‌سلی داهاتوون،
ئه‌و نه‌سله‌ی
که باری داخوازی
ئێمه‌ی ڕابردوو
و له ده‌ستان
چوو ده‌که‌وێته
سه‌ر شانی ئێوه،
سه‌ر ئه‌ستۆی
ئێوه».
بیری لێ بکه‌وه
ئه‌من لاوێکی
که‌متر له
بیست ساڵ ته‌مه‌ن
که ته‌واوی
هۆمێد و ئاواتی
داهاتووی خۆی
و نه‌ته‌وه‌ی
کورد له دیمه‌نی
ئینسانێکی
وه‌ک پێشه‌وادا
په‌ره‌ی گرتبێ،
پشکووتبێ و
گه‌شابێته‌وه،
له‌پڕ و له‌نه‌کاو،
نه‌وایه‌کی
وا دڵته‌زێن
و نیدایه‌کی
وا هه‌ستبزوێن
به گوێ و دڵ
و ڕووحی ئاشنا
بێ، ده‌بێ چ
حاڵێکی بێ و
چ په‌ژاره‌یه‌ک
ڕوو له ڕه‌وانی
ناکاوی بکا؟!
کوتم: جه‌نابی
پێشه‌وا، کاتێک
درۆ و ده‌له‌سه
و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی
نه‌یاران و
به‌دخوازان
ئاوا بۆ تۆ ڕوون
و ئاشکرایه،
بۆچی وه‌کوو
«پیشه‌وه‌ری»
و «غوڵام یه‌حیا»
و ئه‌وانی دیکه،
مه‌ڵبه‌ندت
به جێ نه‌هێشت
و نه‌ڕۆیشتی؟
فه‌رمووی: «کوڕم،
ئه‌وه زۆر
جوان دیاره
که تێبگه‌ی
و لێم وه‌رگری
و بیگه‌یه‌نیته
هاوڕاز و هاواڵ
و هاوبازه‌کانت،
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه،
مه‌سه‌له‌ی
نیشتمان و کۆمه‌ڵه‌ی
(ژ. ک) و حیزبی
دێمۆکراتی
کوردستان،
شتێک بوون به
ته‌واوی ڕایه‌ڵوپۆی،
ده‌ستکردی
بنه‌ماڵه‌ی
قازی و شه‌خسی
خۆم بوو و هه‌ر
خانه‌واده‌ی
قازیش ده‌بێ
تاوانی غه‌رامه‌ت
و که‌فاره‌تی
ئه‌و غائیله
ببژێرن. ئه‌گه‌ر
ئه‌من ڕۆیبام
و مه‌ڵبه‌ندم
به‌جێهێشتبا،
سه‌دان که‌س
و ئه‌شخاس به‌و
تاوانه سزا
ده‌دران و ئیعدام
ده‌کران، به‌ڵان
ئێستا ئه‌من
ماومه‌وه
که ته‌واوی
ئه‌و تاوانانه
وه‌ئه‌ستۆی
خۆم گرم. عه‌تری،
ئێستا لاتان
وانه‌بێ ناتوانم
بڕۆم و خۆم ده‌رباز
بکه‌م، بارزانی
ئه‌وه له
دێی «دریاز» کۆبوونه‌وه
و هه‌ر ئه‌وشۆ
«مه‌لا مسته‌فا
بارزانی» پیاوی
ناردبوو ئه‌گه‌ر
حازره له
گه‌ڵمان بێ،
ده‌نێرم بیهێنن
بۆ نێو عێلی
بارزانی. جوابم
بۆ نارده‌وه
و کوتم جه‌نابی
مه‌لا مسته‌فا،
ئه‌تۆ عێل و
ته‌باری خۆت
خڕوپڕ له‌گه‌ڵه،
یان پێکه‌وه
ده‌ژین، یان
پێکه‌وه ده‌مرن.
به‌ڵان ئه‌منی
سه‌د سه‌ر و
هه‌زار به‌ره،
کێ بێنم و کێ
به‌جێ بێڵم؟!
ئه‌وه‌ی ده‌کرێ
له‌گه‌ڵ خۆمی
بخه‌م، ته‌نیا
گیانێکی نه‌حه‌ساوه‌ی
له سه‌ر لێوانه،
ئه‌وه‌ی ده‌بێ
به‌جێیان بێڵم،
گه‌له، نه‌ته‌وه‌یه،
ئاو و گڵی نیشتمانه،
نیشتمانێکی
که په‌یمانی
پێناوداریم
هه‌تا ئاخرین
نه‌فه‌س له‌گه‌ڵ
به‌ستووه.
«من هماندم که
وضو ساختم از
چشمه عشق
چار تکبیر زدم
یکسره بر هر
چه که هست»
دیمه‌ن و سیمای
پێشه‌وا له
پێش چاوم گۆڕا،
گلێنه‌ی چاوه‌کانم
پڕ بوون له
فرمێسکی گه‌ش.
له نێو گۆلاوی
فرمێسکاندا.
ڕواڵه‌تی پێشه‌وا
ده‌بوو به
خه‌رمانه‌یه‌کی
ڕووناک و به‌ربڵاو،
پێم وابوو ڕووحێکه،
ڕه‌وانێکه،
له قالبی ریساڵه‌تێکی
پێ ئه‌سپێردراو
هاتۆته دیمه‌نه‌وه.
ده‌یهه‌وێ
ژیان و گیانی
خۆی له پێناوی
ئه‌سپارده‌که‌یدا
بسووتێنێ و
بیتاوێنێته‌وه.
نازانم به
چاوی فرمێسکاوییه‌وه
له چ حاڵێکدا
بووم. پێشه‌وا
تێی ڕوانیم،
تێمگه‌یشت
که واته‌کانی،
منی ڕاداوه‌ته
دنیایه‌کی
دیکه. بۆ ئه‌وه‌ی
چلۆنیه‌تی
باسه‌که‌ی
بگۆڕێ، فه‌رمووی:
«عه‌تری به
حاجی حه‌مه‌دئاغای
بڵێ، ئه‌و له
خۆی نیگه‌ران
نه‌بێ، قه‌زا
و به‌ڵاگیڕه‌وه‌ی
هه‌موان ئه‌منم
و خانه‌واده‌ی
قازی. به‌ڵان
شووره‌ی قه‌ڵایه‌کی
که ئه‌من دامڕشتووه،
وه‌ک شوێنه‌واری
له‌مێژینه،
ئه‌گه‌ر چه‌رخ و خولی زه‌مانیش
تێکی بڕووخێنێ،
بناغه و ئاسه‌واری
هه‌ر ده‌مێنێ
و زه‌ین و سه‌رنجی
نه‌ته‌وه‌ی
کات و داهاتوو
بۆ لای خۆی هه‌ر
ڕاده‌کێشێ
و هه‌ست و خۆستیان
ته‌کان ده‌دا».
ئه‌من قسه‌م
بۆ نه‌ده‌کرا،
هێرشی گڕپه‌ی
گریان، ئه‌وک
و گه‌رووی به‌ستبووم.
وته‌یه‌کم
نه‌مابوو بیڵێم.
ده‌ستیم گرت
ماچی بکه‌م،
نه‌یهێشت. ئه‌و
ماچی کردم. گه‌رمای
لێوی و سڕی فرمێسک
که به سه‌روڕوومه‌تم
دا ده‌ڕژا و
ئه‌وه 57 ساڵ
له‌و ڕۆژه
تێده‌په‌ڕێ،
ئێستاش که
ته‌مه‌نم بۆته
77 ساڵ، تین و
بڵێسه‌ی لێوی
پێشه‌وا و سڕی
فرمێسکه‌کانم،
له سه‌ر ڕووکار‌ی
چرچ و چه‌وێڵی
خۆم هه‌ر هه‌ست
ده‌که‌م. قسه‌م
بۆ نه‌ده‌کرا،
لێوم ده‌له‌رزی
و ده‌بزووت.
به‌ڵان
نه بۆ وته
و وتار، گڕ و
کڵپه‌ی ده‌روون
هرووژمی هێنابوه
سه‌ر لێواری
زار و زمانم.
وه‌ک که‌سیره‌ی
نێو کڕێوه‌ی
کوێستان ددانم
چفت کردبوو،
هه‌تا لێک نه‌درێن
و نه‌بێته
ددانه‌ته‌قه.
پێشه‌وا له
دیمه‌نی دژ
و داماو و داته‌کیوم
ڕا، زانی له
وه‌ی په‌رۆشترم
که به لاواندنه‌وه
بێمه‌وه سه‌ره‌خۆ.
هاته‌پێشێ
و ده‌ستی له
سه‌ر شانم دانا
و کوتی: «کاک عه‌تری،
ئه‌وانه‌ی
له سه‌ری دواوم،
به شاعیران
و ڕووناکبیرانی
وڵاتی ڕابگه‌یه‌نه،
بڵێ نه‌مان
و فه‌وتانم
له‌م ئاو و خاکه‌ی
نیشتماندا،
زۆر جاویدانتره
له وه‌ی بڕۆم
و هه‌ڵێم و
ببه‌زم و هه‌رێم
به‌جێبهێڵم.
ڕۆینی من، وه‌ک
له داوای خۆم
و گه‌لی کوردستان
تۆرابم ئاوایه.
ئێوه بزانن
نه‌ته‌وه‌ی
داهاتوو بزانێ!
قازی محه‌مه‌د
ده‌یهه‌وێ
له ڕێی نیشتماندا
بمرێ و بکوژرێ،
نه‌وه‌ک هه‌ڵاتووی
هه‌ڵڵای دوژمنان
بێ و وه‌ک هێندێکان
نه‌ته‌وه
و نیشتمان به‌جێبهێڵێ».
له پاشان بۆ
ئه‌وه‌ی به‌رێم
بکا، هه‌نگاوه‌کانی
به‌ره‌و ده‌رکه‌که
هه‌ڵێنا و ده‌رگای
کرده‌وه. محه‌مه‌دی
عه‌زیز میرزا،
کارداری به‌وه‌فای
پێشه‌وا، هه‌ستا
سه‌ر پێ، که
ڕواڵه‌تی ئه‌منی
دی وه‌ک مێرمنداڵێک
ده‌چووم که
له سه‌ر مه‌یتی
بابی هه‌ڵیپچڕن
و دووری بخه‌نه‌وه،
چاوی پڕ بوو
له ئاو و فرمێسکی
هاته‌خوارێ.
پێشه‌وا ده‌ستی
له سه‌ر شانی
لابردم و کوتی:
«محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ
ئاغای عه‌تری
برۆ هه‌تا سه‌ر
خه‌یابانێ
نه‌وه‌ک سه‌ربازێک
ڕێی پێ بگرێ».
دیسان ده‌ستم
ماچ کرد و چۆوه
ژوورێ. ئه‌منیش
له دوایه
چه‌کمه‌کانم
له پێ کرد و
به دنیایه‌ک
په‌ژاره‌وه
وه‌ده‌ر که‌وتم.
کاک محه‌مه‌د
هه‌تا سه‌ر
خه‌یابان له‌گه‌ڵم
هات و وه‌ک من
به چاوی فرمێسکاوییه‌وه
گه‌ڕاوه بۆ
لای مه‌حکه‌مه.
وه خه‌یابان
پێوانێ که‌وتم
هه‌تا کاروانسه‌رایه،
ئه‌سپه‌که‌م
هه‌ر به زینه‌وه
بوو، بێ ڕاوه‌ستان
هێنامه‌ده‌رێ
و سوار بووم
و به‌ره‌و «دۆستاڵی»
ڕکێفم لێدا.
•
• •
سه‌رچاوه: گۆڤاری
مه‌هاباد،
ژماره 64 .
----------------
سه‌رنج:
بۆ زانیاری
زیاتر له سه‌ر
مامۆستا «محه‌مه‌د
نووری(عه‌تری
گڵۆڵانی)» ئه‌و
بابه‌ته بخوێننه‌وه:
شاعیرانی
سه‌رده‌می
کۆماری کوردستان
(1946)
|