|
گه‌ر
ببمه حۆرییه‌ک
ئه‌مشه‌و
• سارا
عومه‌ر،
دانمارک
Xozga86@hotmail.com
گه‌ر
ته‌نها شه‌وێک
باڵم لێ
بڕوایه ئه‌بوومه
حۆری
له‌گه‌ڵ ته‌لیزمی
هه‌ورێکا به
گفتوگۆ ئه‌هاتم
له‌گه‌ڵ گێژه‌ڵووکه‌ی
هه‌ورێکا
به‌ره‌و
کوردستانێک
له حه‌ز ئه‌که‌وتمه
ڕێ
تا بمگه‌یه‌نێته
باوه‌شی خاک و
بگه‌ڕیم بۆت
بکه‌ومه‌ڕێ
به‌ره‌و
دوڕگه
خۆزگاوییه‌کانی
فیراق
به‌ره‌و ده‌روازه‌کانی
ته‌نیایی تا
بگه‌مه تۆ
ئه‌که‌وتمه
ڕێ وه‌ک
كێوییه‌ك خل
ئه‌بوومه‌وه
بۆ لات
وه‌ک
بولبولێک
باڵم ئه‌گرت
بۆ سه‌ر چڵێک
له چڵه‌کانت
وه‌ک هه‌نگێکی
عاشق ئه‌گه‌ڕام
بۆ گوڵێک له
گوڵه‌کانت
له گه‌یشتنم
پێم ئه‌وتیت
عه‌شق چییه
یان خواوه‌ندم،
تامی ماچت له
ده‌روونما
مانای چییه
پێم ئه‌وتیت
له کاتێکا
بیرت ئه‌که‌م
جوان گوێم
لێته
له
کاتێکاشێوه‌ت
ئه‌که‌م دڵ له
ڕێته
له‌و کاته‌یا
سه‌یرم ئه‌که‌یت
تک تک ئه‌بارێمه
ناو چاوانت له
ڕه‌نگی
فرمێسک
وه‌ک هه‌وایه‌ک
له گه‌رووت
ئه‌ئاڵێم
وه‌ک هه‌نسک
له ناو سینه‌ت
من هه‌ڵئه‌قوڵێم
له چاوانی مه‌حزوونیما
شێوه‌ت ئه‌که‌م
له په‌نا
چیرۆکی ئه‌وێنما
تێر بۆنت ئه‌که‌م
ئه‌بمه
دلۆپێک له
ئاره‌قی ماندوو
بوونت و
چۆڕ چۆڕ به‌گه‌ردنتا
جۆگه ئه‌که‌م
له‌سه‌ر لێوه
خوماره‌که‌ت
مه‌مله‌که‌تیک
له جه‌نگه‌ڵستانی
ئه‌وین دروست
ئه‌که‌م
به ناو دڵتا
ئه‌توێمه‌وه
و
ده‌سته‌کانم
له تیره‌ی
پشتت توند ئه‌که‌م
تۆش به نووکی
په‌نجه
له‌سه‌ر سنگم
که‌پریک له
خۆسه‌ویستیم
بۆ هه‌ڵده
به به‌ینی
دوو لێوی ئاڵت
شه‌فه‌قی ئه‌مشه‌وم
بۆ به‌یادکه
ده‌ستت له
زوڵفم عاسێكه و
پێم بڵی خۆشم ئه‌وێیت
ده‌مت له
لێوانم
توندکه و پێم
بڵێ
خۆشم ء ه و ێ ی
ت
پێشم بڵی..
پێشم بڵێ
له بارانی
چاوه‌کانی تۆ
زیاتر،
ڕێگه ناده‌م
بارانی که‌سی
تر ته‌ڕم کات
له تیشکه ئه‌به‌دییه‌که‌ی
تۆ زیاتر
ئاوڕ بۆ
ڕووناکی ناده‌مه‌وه
له ته‌لیسمی
ئامێزی شه‌ونمی
تۆ زیاتر
باوه‌ش بۆ که‌س
ناکه‌مه‌وه
له نهێنییه‌کانی
تۆ زیاتر
نهێنی تر
نادۆزمه‌وه
له خه‌راباتی
هه‌ناسه‌کانی
تۆ زیاتر
هه‌ناسه‌ی
تر نامژمه‌وه
پێم بڵێ.. پێم
بڵێ
خۆشم ئه‌وێیت
و هه‌تا هه‌م
من ئه‌یڵێمه‌وه
وه‌ک نۆته
جاویده‌یه‌ک
عه‌سفت ئه‌که‌م
و
له‌ناو
چیرۆکی
پیانۆیه‌کدا
ئه‌تخوێنمه‌وه
هه‌تا به‌یان
له‌گه‌ڵ سه‌ماکانتا
وه‌ک گوڵه
مێخه‌ک تێر
سوور ئه‌بم و
تێکه‌ڵ به ده‌نگی
هه‌ناسه‌کانی
ئاوێزانیت ئه‌بم
بیرت نه‌چێت
خۆشه‌ویستم...
بیرت نه‌چێت
پێش وه‌ئاگاهاتنم
ئه‌مشه‌و له
ده‌روازه‌ی
ناڵه‌کانتا
ئاوێته‌م که..
گه‌ر ببمه
حۆرییه‌ک ئه‌مشه‌و...
• • • |