به
گوێره‌ی گریمانه‌ی
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک،
له‌وانه‌یه
زۆر هه‌ساره‌ی
تری وه‌ک گۆی
زه‌وی که تا
ئێسته فه‌رزده‌کران
هه‌بن.
به پێی ئه‌و
شێوازه باوه‌ی
ده‌ڕوانینه
ئه‌و گه‌ڕۆکانه‌ی
به ده‌وری
هه‌ساره‌کاندا
ده‌خولێنه‌وه،
زۆربه‌یان
له چه‌شنی
کۆگه گازێکی
زه‌به‌لاحی
وه‌ک ژوپیتێر(مشتری)
و که‌یوان وان
که دۆزراونه‌ته‌وه.
به‌ڵام یه‌ک
له سێی ئه‌و
کۆره‌گانه‌ی
ده‌به‌رگری
ئه‌و گه‌ڕۆکه
زه‌به‌لاحانه‌ن،
به گوێره‌ی
لیکۆڵینه‌وه‌ی
زانایانی ئه‌مریکا،
له‌وانه‌یه
ده‌به‌رگری
زۆرێک
له گۆگه‌ل(تۆپه‌ڵ)ی
وه‌ک گۆی زه‌وی
بن.
جزمگه‌لی
ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه
له ئاخرین
ژماره‌ی گۆڤاری
«ساینس(زانست)»دا
بڵاوکراوه‌ته‌وه.
ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه
له سه‌ر کۆره‌گه‌گه‌لێک
داوه‌ستاوه
که ده‌به‌رگری
بابڵێین«ژوپیتێری
دا‌غ»ن. ئه‌و قه‌باره
زه‌به‌لاحانه
له مه‌ودایه‌کی
زۆر که‌می هه‌ساره‌ی
ناوه‌ندیدا
ــ له زۆر حاڵه‌تاندا
ته‌نانه‌ت
نزیکتر له
گۆی تیر(مێرکۆری)
به‌نیسبه‌ت
گۆی خۆر(هه‌تاو)
ــ ده‌خولێنه‌وه.
ئه‌و تێکنیکه
باوه‌ی که
بۆ دۆزینه‌وه‌ی
گه‌ڕۆکه دورده‌سته‌کان
که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرن
له‌راستیدا
هه‌ر هێزی ڕاکێشه‌ری
خودی گه‌ڕۆکه(هه‌ساره)که‌یه.
که‌وابوو دۆزینه‌وه‌ی
قه‌باره زه‌به‌لاحه‌کان
به هۆی نزیکیان له «خۆر»(هه‌ساره‌ی
ماکه) و کارتێکه‌ری
هێزی ڕاکێشان
زۆر به‌رچاوتره.
واوێده‌چوو
که ئه‌و «ژوپیتێره‌داغ»انه
له کاتی پێکهاتنی
کۆره‌گه،
به‌ره‌و هه‌ساره‌ی
ناوه‌ندی ڕاکێشرابن.
ورده مه‌یدانه‌کان
له‌و قۆناغه‌دا
کۆره‌گه‌یه‌ک
که له بواری
په‌ره‌گرتن
دایه، زیاتر
له شێوه‌ی
هورده‌قه‌باره،
کۆماسه‌هۆل
و گاشه‌به‌رد
و کۆگه‌گاز
دایه له ناو
«جه‌غزێکی ئاماڵ
هه‌ساره‌یی»دا.
هه‌ر قه‌باره‌یه‌کی
گازی که له
ناو ئه‌و جه‌غزه‌دا
هه‌بێ، هه‌ژان
و ڕاتڵه‌کانێکی
زۆری تێدا به‌دی
دێنێ. به‌ڵام
ئه‌وه‌یکه
ئه‌م دیارده‌یه
چۆن له سه‌ر
په‌ره‌گرتنی
ئه‌و کۆره‌گه‌یه
به وردی ته‌ئسیر
داده‌نێ جێی
قسه و باسه.
له ڕابردوودا،
لێکۆڵه‌ره‌وان
پێیان وابووه
که ڕاخوشانی
ئه‌و کۆگه
گازییانه
به‌ره‌و هه‌ساره‌ی
ناوه‌ندی یا
بۆته هۆی ئه‌وه
که پێکهاته‌کان
له ناو جه‌غزه‌که‌دا
بتوێنه‌وه
یان به‌ره‌و
فه‌زا و بۆشایی
ده‌ره‌وه‌ی
جه‌غزه‌که
ده‌رباویژرێن.
«ئاڤی ماندێل»
نووسه‌ری بابه‌ته‌که،
له زانستگای
پێنسیلڤانیای
ئه‌مریکا ده‌ڵێ:
«دیاره پڕژوبڵاوی
هه‌یه، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی تائێسته
حیسابی بۆ نه‌ده‌کرا،
گازێکی په‌ستاو
بوو که له
ناو ئه‌و «جه‌غزه
ئاماڵ هه‌ساره‌یی»ه‌دا
هه‌بوو.
«ئه‌و گازه
پێکهێنه‌ری
هێزێکه که
ده‌بێته هۆی
بزوونی هه‌ساره‌گه‌لێکی
زه‌به‌لاح
به‌ره‌و ناوه‌ندی
کۆره‌گه و، له هه‌مان
کاتیش‌دا له
پڕژوبڵاوی
نه‌ختۆڵه‌کان
که‌مده‌کاته‌وه
و ده‌بێته
هۆی مانه‌وه‌ی
هورده‌به‌رد
و گڵمه‌ت له
ناو سه‌رهێڵی
هه‌ساره‌ی
ناوه‌ندیدا.»
«ئه‌وان له
ناو سه‌رهێڵه
هه‌ژاوه‌کان
و ئه‌غڵه‌ب
زۆر پان ده‌مێننه‌وه؛
به‌ڵام خۆئاسایی
ئه‌گه‌ر بۆ
میلیۆنان ساڵ
له کۆره‌گه‌دا
بمێننه‌وه،
ئارام و
هێورده‌بنه‌وه
و بۆ لای سه‌رهێڵێکی
خڕ که تێیدا
بتوانن ده‌گه‌ڵ
قه‌باره‌کانی
تر ئاوێته‌ببن
ده‌گه‌ڕێنه‌وه
و ئاخرسه‌ر
ده‌بنه هه‌ساره‌گه‌لێکی
ئاوێته‌بوو
و په‌ره‌سه‌ندوو.»
ناوچه‌ی نیشته‌مه‌نی
«شۆن رایمۆند»
به‌رپرسی لێکۆڵه‌ره‌وان
له زانستگای
کلۆرادۆی بوڵدێر،
ده‌ردانی ئه‌و
کۆگه گازییانه‌ی
ناو کۆره‌گه‌ی
له حاڵی شکڵ‌گرتنی
به وێچووسازیی
کامپیۆتێر
به‌راورد کرد.
ئه‌وانه چالاکی
خۆیان به زیاتر
له هه‌زار
قه‌باره‌ی
وه‌ک مانگ له
جنسی وردکه‌به‌رد
و سه‌هۆڵ ده‌ست
پێ‌کرد و، نزیکه‌ی
200 میلیۆن ساڵ
په‌ره‌گرتنی
هه‌ساره‌ییان
وێچووسازی
کرد.
ئه‌و گروپه
له سه‌ر ئه‌و
ڕایه‌ن که
له هه‌ر سێ
کۆره‌گه‌ی
ناسراو، یه‌کیان
ده‌توانێ له
ناوچه‌ی شیاوی
نیشته‌مه‌نی
کۆره‌گه‌دا
ده‌به‌رگری
هه‌ساره‌گه‌لی
وه‌ک گۆی زه‌وی
ــ واته له
سه‌رهێڵه‌کانی
دوورتر له
ژوپیتێری دا‌غ
ــ بێ.
ناوچه‌ی شیاوی
نیشته‌مه‌نی
شوێنێکی نه
زۆر دا‌غ و نه
زۆریش ساردی
کۆره‌گه‌یه
که ئاو تێیدا
نه ده‌بێته
هه‌ڵم و نه
ده‌شیبه‌ستێ،
به‌ڵکه به
شێوه‌ی ئاوه‌کی(شله‌مه‌نی)
ده‌مێنێته‌وه.
«ئاڤی ماندێڵ»
به سایتی هه‌واڵنێریی
بی بی سی گوت:
«وێچووسازییه‌کانی
ئێمه نیشانی
ده‌دا که ده‌توانن
هه‌ساره‌یه‌کی
زه‌به‌لاح
هه‌ر له‌م شوێنه‌ی
ژوپیتێر(مشتری)
له کۆره‌گه‌ی
ئێمه‌دا ئاقاری
گرتووه سازبکه‌ن
و ئه‌وی به‌ره‌و
به‌شه‌کانی
ناوه‌وه‌ی
کۆره‌گه ببزوێنن.
هه‌ساره‌گه‌لی
وه‌ک گۆی زه‌وی
ئێستاش ده‌توانن
له ده‌ره‌وه‌ی
وی شکڵ بگرن
ــ به مه‌رجێک
له گه‌ڕۆکه
زه‌به‌لاحه‌کان
نزیک نه‌بنه‌وه».
«ئه‌گه‌ر زۆر
نزیک ببنه‌وه،
کۆگه گازییه‌کان
ده‌توانن وردکه‌به‌رد
به‌ره‌و ده‌ره‌وه
بپڕژێنن. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر نه‌ختاڵێک
دوور بن، هورده‌شته‌کان
ده‌توانن ببنه
گۆگه‌ل(تۆپه‌ڵ).»
به گوێره‌ی
گریمانه‌ی
لێکۆڵه‌ره‌وان،
هه‌ساره‌گه‌لی
وه‌ک گۆی زه‌وی
له ناوچه‌ی
نیشته‌مه‌نیدا
سه‌لمێنه‌ری
هه‌بوونی ئاوه.
جا ئه‌گه‌ر
وابێ و هه‌ساره‌ی
وه‌ک گۆی زه‌وی
ئێمه له ناوچه‌ی
نیشته‌مه‌نیدا
هه‌بێ ده‌توانێ
شوێنی له ئارادابوونی
گه‌لێک ئوقیانوس
بێ ــ که خۆی
ماکه و کلیلێکه
بۆ به‌دیهاتنی
ژیان.
دوکتور رایمۆند
گوتی: «ئێمه
ئێسته وای
بۆده‌چین ده‌سته‌یه‌کی
تازه له هه‌ساره‌گه‌لی
خاوه‌ن ئوقیانووس
و ــ گریمان
شیاوی نیشته‌مه‌نی
ــ له
کۆره‌گه هه‌تاوییه‌کانی
ناوێکچوو ده‌گه‌ڵ
کۆره‌گه‌ی
ئێمه له ئارادا
هه‌ن».
هه‌روه‌ها
وێچووسازییه‌کان
نیشانیان داوه
که کۆگه‌ل(تۆپه‌ڵ)ی
وردکه‌به‌رد
ناسراو به
«زه‌وی دا‌غ» ئه‌غڵه‌ب
له ناو سه‌رهێله‌کانی
ژوپیتێره
داغه‌کاندا
شکڵ ده‌گرن.
گروپێک له
زانستگای کالیفۆرنیای
بێرکلای پێشتر
نموونه‌یه‌کی
وایان دۆزیوه‌ته‌وه،
که مه‌وداکه‌ی
له هه‌ساره‌ی
ناوه‌ندییه‌وه
2 میلیۆن مایل
بووه.
وه‌رگێڕانه‌وه:
س. چ. هێرش
• • •
سه‌رچاوه: http://news.bbc.co.uk/1/hi/sci/tech/5325476.stm