|
|
|
|
کۆچى لاوان..
هێمایه‌ک بۆ
نائومێدى
کاوه
حسێن •
|
|
هه‌رکه باس
له کۆچ
ده‌کرێ زۆربه‌ى
ئه‌وانه‌ى که به
خه‌یاڵماندا
دێت چینى لاوان
و به‌تایبه‌ت
تر نه‌وه‌ى
دواى ڕاپه‌ڕینه..
ئه‌مه‌ش
خۆى له‌خۆیدا له‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێ که
چینى پێشتر
یاخود نه‌وه‌ى
به‌ر له ڕاپه‌ڕین نه‌وه‌یه‌ک
بوون ڕه‌نگه
سه‌رده‌مى
دواى ڕاپه‌ڕین به سه‌رده‌مێکى
باش و گونجاو
بزانن.
ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ندێكیان ڕه‌نگه
ڕاست بێت، چونکه
پێشتر به هۆى
ئه‌و باره
سیاسییه‌ی که
ڕ‌ژێمى به‌عس
به‌ڕیوه‌ى ده‌برد،
بۆ به‌شیک
له‌م چینه نه‌گونجاو بووه، بۆیه
به بینینى
ئه‌م بارودۆخه‌ى
که ئێستا
هه‌یه لاى
به‌شێک له مان تا
ڕاده‌یک ڕه‌زامه‌ندى
دروست کردووه، بۆیه
ئه‌و به‌شه
زۆره‌ى که ئه‌مێنێته‌وه
چینى لاون که
به زۆرى
له شته‌کان
ڕ‌ازى نین. هه‌میشه‌ش
وه‌ک کائینێکى
تووڕه‌ى نێو
کۆمه‌ڵ ده‌بینرێن.
ئه‌مه‌ش
واى کردووه
که کۆى ده‌نگه
تووڕه‌کان
زیاتر چینى
لاو بن، له به‌رامبه‌ریشدا
ئومێدێکى
هێمن که‌ره‌وه‌ى
هیوا نییه ئه‌م
ده‌نگه تووڕه‌یه‌یان
کپکاته‌وه. چونکه
ئه‌و ئومێدانه‌ى
که ده‌خرێنه به‌ر ده‌میان
له ئاستى
به‌شێکى زۆرکه‌میش
له
داواکانیاندا
نییه. بۆیه که
لاو له له‌حزه‌یه‌کى
وادا خۆى ده‌بینێ
که
هیچ وه‌ڵامێکى
جدى بۆ
داواکانى
نابینێته‌وه
و هه‌روه‌ها
هیچ نرخ و به‌هایه‌کیش
بۆ ئه‌و
وزه و
توانایه‌ى
دانانرێت.
بۆیه هێور.. هێور
ئومێده‌کانى
به‌ره‌و بێ هێوابوون
شۆرده‌بێته‌وه. لێره‌شه‌وه
هیچ
ئینتیمایه‌کى
نامێنێ بۆ
هاووڵاتى
بوون و خۆشه‌ویستى
نیشتیمانیشی ته‌واو
لا کاڵ ده‌بێته‌وه. بۆیه
کۆچ ده‌بێته
دوا فریادڕه‌سى
ئه‌م مڕۆڤه
تا شوێنێکى تر و جێگایه‌کى تر بدۆزێته‌وه، به‌دواى
کۆى ئه‌و شتانه‌دا
بگه‌ڕێت که
خۆى به دوایدا
وێڵه.
نه‌وه‌ى
ئه‌مڕۆ به هۆى ئه‌و کرانه‌وه
گه‌وره‌یه‌ى
به ڕووى
جیهاندا هه‌یه ئاماده‌ى
ژیان نییه له نێو وڵاتێکى
ته‌واو داخراودا. بۆیه تووشى
به‌راورکردن
ده‌بێت له نێوان
دوو جیاوازى
زۆر لێک جیاوازدا
ئه‌ویش (کوردوستان
و هه‌نده‌ران)ه، که زه‌وى
و ئاسمانیان
فه‌رقه و بگره
زیاتریش، بۆیه
کۆچى به‌لێشاوى
ئه‌مڕۆى لاوان
هێمایه‌کى
زۆر دیار و ئاشکرایه
بۆ ئه‌وپه‌رى
بێ
ئومێدبوون.
kawahussen@yahoo.com
• • • |
|
|