|
|
|

|
کسپه‌ی
سووتان
• ره‌سوول سه‌فه‌ریانی(وه‌یلان)
|
|
ئه‌ڵێن
مردن یانی
خرمه‌ی دابڕانی
له‌ش و ره‌گی
ژیان له‌یه‌ک
کاتێ داسی
مه‌رگ ئهیدوورێ
که ژیانیش
لێت ده‌بێته
شووشه‌ی شکاو
لێوه‌ی تیژی
ماڵئاوایی
ئه‌ناسێنێ
به شلکایی
دڵی جووتی خۆشه‌ویستان
چه‌شنی شووتی
و زه‌بری چه‌قۆ
کرچه‌ی
بڕین و دابڕان
مردنێ وا ده‌خولقێنێ
که ته‌رمه‌که‌ی
به تابووتی
چ وشه‌یه‌ک
هه‌ڵناگیرێ
جه‌هه‌ننه‌می
ئه‌و مردنه
دوایین ساتی
سه‌ر لێواری
دابڕانه و
له ته‌نووری
ماچ و بوغز و
فرمێسکدا
ئه‌بێته
هه‌ڵم و
خه‌یاڵ ئه‌تبا
و..
له‌شه‌وێکی
چاوخنکێنا
که هه‌ناسه‌ی
گه‌رمی ژیان
له سپیایی
کفنی به‌فرا
قه‌تیس ده‌بێ
یه‌که‌م
گوڵه به‌فری
ئه‌تۆ
وه‌ک په‌پووله
له لێواری
په‌نجه‌ره‌که‌ی
ژووری خه‌ویان
به‌ئه‌سپایی
هه‌ڵئه‌نیشی
و
وه‌کو زه‌رده‌ی
لێوی ساوای
خه‌ولێکه‌وتوو
که‌م ته‌مه‌نی
و
به بروسکه‌ی
دیدارێکیان
وه‌ک کۆتری
تیر لێدراو
یه‌ک دوو
فرته و
سێ چوار په‌لی
با ههڵگرتووت
له چوار چێوه‌ی
بیره‌وه‌ری
په‌نجه‌ره‌که
تۆمار ده‌بێ
له ده‌سرێژی
رێژنه بارانی
به‌هاراندا
دڵۆپێکی فرمێسک
ئاسای
وه‌ک باڵنده‌ی
ترس هه‌ڵگرتوو
خۆ ده‌کوتی
به‌سه‌ر چاوه‌ی
شووشهیانا
و
وه‌ک رێبواری
وزه سووتاو
به‌هه‌ناسه‌ی
سووری هاوین
که ده‌گاته
ژێرسێبه‌ری
تاقه‌داری
گوێ شلکردوو
بۆ گۆرانی
کانیاوێکی
بچکۆلانه
ئارام وه‌کو
خزانی خه‌و
به‌جه‌سته‌دا
ئه‌خشی به‌سه‌ر
کوڵمی ساردی
په‌نجه‌ره‌دا
و
به پرشنگی
تاوی چاوی به‌ره‌و
رۆچنه‌ی چاوه‌ڕوانی
داکوتراویان
وه‌کو ئاوی
تکاوی سه‌ر
سۆپای به‌تاو
ته‌نیا کسپه‌ی
سووتانێک و
هێڵی شوێنه
گریانێکت
له‌سه‌ر گۆنای
شووشه‌ییان
جێ ده‌مێنێ
له‌گه‌ڵ سروه‌ی
به‌یانێکدا
ئه‌چیه سنگی
گڕکهیهکی
دێمه‌کار و
شان به‌شانی
کۆڕه میوه‌ی
ره‌شبه‌ڵه‌کی
نێو سهلهیان
به بێده‌نگی
خۆ ده‌که‌یتۆ
به درگادا
و
پڕ به پێستی
گشت ماڵه‌که
ده‌گه‌رێیت
و
به‌قه‌د تاسه‌ی
دیداریشیان
ئه‌چیه ناخی
سنگیانه‌وه.
به‌هارێک
و پاییزێک و
ساڵێتر و
چه‌ن ساڵی‌تر..
به قه‌یرایی
سه‌ده‌یه‌که
ئه‌م مردنهم
له‌گه‌ڵدایه
و
گه‌رد و لوولی
گه‌رده‌لوولم
له‌سه‌ردایه
و
هه‌مو رۆژێ
سه‌دان که‌ڕه‌ت
له سه‌دان
جێی له‌شی لهتلهت
کراومدا
ئه‌و کرچهیه
ده‌چێژم و
ئازارێکی
تیژتر له خوێ
زامه‌کانم
دێنێته سوێ
زستانی 2004
safaryani@yahoo.se
• • •
|
|
|