|
من
مرۆڤێکم له
ره‌گه‌زی
ئێوه. نامه‌وێ
بمرم. به‌ڵام
ئێسته جه‌سته‌یه‌کی
بێ روحم که
ترسی ته‌نافی
دار، پێکه‌نین
و شادی له
بیر بردوومه‌ته‌وه.
زۆرکه‌س
به من ئێژن
تۆ که ئه‌وه‌نده
به‌ناوباگی
چۆنه هێشتا
له زیندان
دای؟ له
زیندانیش سه‌ختتر،
به هه‌موویان
بڵێن من دیسان
له یه‌که‌م
هه‌نگاوی مه‌رگدا
ڕاوه‌ستاوم.
من وه‌ک هه‌مووی
ئێوه له مه‌رگ
ده‌ترسم.
یارمه‌تیم
بده‌ن تا ئه‌وه
ئاخرین نامه‌ی
من نه‌بێ.
هاونه‌وعان،
مرۆڤدۆستان!
باوک
و دایکی ئازیزم
و برا نه‌قوستانه‌که‌م
که زۆر نیگه‌رانی
منن، هه‌میشه
دڵیان به پشتیوانی
ئێوه خۆش بووه.
من زۆر جاران
له‌گه‌ڵ خۆم
فکرده‌که‌مه‌وه،
خۆزیا ژیانی
من جۆرێکی تر
بووبایه. خۆزیا
ده‌متوانی،
ده‌رس و وانه‌کانی
پێش دانیشگام
ته‌واو کردبایه.
خۆزیا ناچار
نه‌بووبام
کار بکه‌م و
بووبامه کاره‌که‌ری
بنه‌ماڵه‌ی
مێرده‌که‌م.
خۆزیا نه‌گه‌یبامه
ڕاده‌ی شێتایه‌تی.
به‌ڵام من زۆرم
عه‌زاب کێشا
و گه‌لێکم زه‌جر
بینی. من به
ڕاستی بوومه‌ته
قوربانی. وه
ئێسته هه‌ر
ئه‌و قوربانییه
ده‌به‌ن تا
به ته‌نافی
دار ئیعدامی
بکه‌ن. ئه‌و
چاره‌نووسه
شیاوی من نه‌بووه
و نییه.
من
له‌م ڕۆژانی
وه‌حشه‌ت و
ترسه‌دا، دووباره
ده‌ستی یارمه‌تی
و کومه‌گ بۆ
لای ئێوه درێژ
ده‌که‌م. له
هه‌موو چاپه‌مه‌نی
و ڕاگه‌یێنه‌ره‌کان
و ته‌واوی ئه‌و
که‌سانه‌ی
له منیان پشتیوانی
کردووه و گوتوویانه
نابێ کوبڕا ئیعدام
بکرێ سوپاس
ده‌که‌م.
ئه‌وجار
ڕه‌نگه بۆ
ئاخرین جار
بمه‌وێ، دواهه‌مین
هه‌وڵه پێویسته‌کانی
خۆتان به ئیعدام
نه‌کردنم وه‌گه‌ڕبخه‌ن
و هاکا ئازاد
ببم. من ئازادیم
خۆشده‌وێ. له
خه‌یاڵی خۆمدا
به ئازادبوون
و ژیانی خۆشی
دوای زیندان
فکرده‌که‌مه‌وه.
من
به ئه‌ندازه‌ی
پێویست ڕه‌نجم
کێشاوه، یارمه‌تیم
بده‌ن تا دێوه‌زمه‌ی
زراوبه‌ر{ی
مه‌رگ} که زۆرجاران
دێته خه‌وم
و له زه‌نده‌قانی
ده‌قیژێنم
و له خه‌وم
ڕاده‌په‌ڕێنێ، وه‌ڕاست
نه‌گه‌ڕێ. کومه‌گم
بکه‌ن له مه‌رگ
قوتارم ببێ.
هه‌رچی ده‌توانن
بیکه‌ن، وه‌خت
زۆر ناسکه
و ڕۆژه‌کان
یه‌ک له دوای
یه‌ک تێده‌په‌ڕن
و هه‌ر کرته‌کرتێکی
سه‌عات، بۆ
من ده‌نگی نزیکبوونه‌وه
له ته‌نافی
داره.
تکاتان
لێ ده‌که‌م
یارمه‌تیم
بده‌ن! من له
مه‌رگ و ته‌نافی
دار ده‌ترسم.
من له ته‌نافی
دار و جه‌ڕیسه‌قیل
نیفڕه‌تم هه‌س.
من گه‌ره‌کمه
زیندوو بمێنمه‌وه.
ته‌واوی ڕێگاکانی
تر به ڕووم
دا داخراوه.
که‌س ده هانامه‌وه
نایه. ته‌نیا
هومێدی من خه‌ڵک
و هاونه‌وعانی
خۆمن. دڵم ده‌یه‌وێ
باوک و دایکم
له ئامێز بگرم.
له کۆتاییدا
له زحمه‌ته‌گه‌لی
بنه‌ماڵه‌که‌م
و ته‌واوی ئه‌و
که‌سانه‌ی
بۆ نه‌جاتی
گیانی من تێده‌کۆشن
سوپاس ده‌که‌م.
کوبڕا ڕه‌حمانپوور،
زیندانی ئه‌وین
خه‌رمانانی
1385{2006}
• • •
|