|
ماڵئاواییت
نه‌کرد له
هه‌ور
که جاروبار
نم نم
بۆ خه‌زانی پاییز
و
دڵۆپ دڵۆپ بۆ
زستانت ئه‌گری
له‌بیرته چه‌ند
چاوه‌ڕێت بوو
ئه‌ستێره‌ی
بابرده‌ڵه‌ی
شه‌و
پێش ئه‌م سه‌فه‌ره
کورته
نوورت لێ ده‌باری
و
نوورم لێ ده‌باری
وه‌ک نوورهاوێژێک
ئه‌دره‌وشامه‌وه
به‌ڵام حه‌زره‌تی
خۆف من و تۆی
به‌ره‌و سه‌ده‌یه‌ک
به‌ر له ئستا
گه‌ڕانده‌وه
هه‌رچه‌ند له
لای ئێمه ترس
هه‌ر باوه
که‌چی
من ماسییه‌کی
وێڵ بووم
چه‌ندین جار
به دوای میهره‌بانیتدا
ڕووباره‌کانم
یه‌ک به یه‌ک
تاقی کرده‌وه
پووڵه‌که‌یه‌کی
سه‌ر باڵم ئه‌و
کات
به وێنه‌ی زێو
ئه‌تروسکایه‌وه
به تاسه‌ی دیداری
په‌لکه‌زیڕینه‌یه‌ک
که هێشتا
له نزیکه‌وه
نه‌مبینیوه.
ئه‌ی خودا ئه‌م
شه‌و
چ سه‌هۆڵبه‌ندانێکه
و
تاریکی ئه‌م
ساته
چۆنچۆنی به‌ڕێ
که‌م
ساردی ئه‌و به‌فره
زۆره
چۆن له ئامێز
بگرم
نازانم
بۆ بیروباوه‌ڕه
په‌ڕاکه‌نده‌کانت
بۆنی ته‌سک و
تاریکیی وڵاتیان
لێ دێ
وه‌ک منی شاراوه
له خۆم
که هه‌ر
ئێستا
دڕکی نائۆمیدیم
له ده‌رووندا
ئه‌ڕوێ
چاره‌م چییه
که مانگی پووشپه‌ڕه
وا سینه‌م هه‌ر
گڕ ئه‌گرێ و
هه‌ناسه‌کانم
بۆنی ئاگر و دووکه‌ڵی
گوناهیان لێ
دێ
که‌چی
مانگیش ئه‌ڕوا
بێ ماڵئاوایی
هه‌وره‌کانیش
ئه‌ڕۆن بێ ماڵئاوایی
تۆش به لای دارستانی
گۆڕی مندا
تێده‌په‌ڕی
بێ ماڵئاوایی...
22-05-2006،
سیدنی ــ
ئوستڕالیا
• • •
|