که سبه‌ینان
له‌گه‌ڵ تروسکه‌ی
شنه‌ی به‌یاندا
به‌ره‌و
لای خۆت ڕاپێچم
ده‌که‌یت
که
ده‌ستم ده‌گریت
به‌ره‌و سه‌رابێک
له
هه‌ناسه له
دایک نه‌بووه‌کانت
و
به
نیگایه‌کی
پڕ له زه‌رده‌خه‌نه‌وه
ده‌ست
له ملم ده‌که‌یت
به‌ره‌و
جێژوانێکی
هه‌رگیزاو
هه‌رگیز نه‌بینراو
له‌گه‌ڵ
جریوه‌ی بولبوله
به تاسه‌کانی
به‌یانیاندا
کۆم ده‌که‌یته‌وه
له‌و
کاته‌دا به‌یانیت
پڕ ئه‌وین،
سۆزه‌که‌م!
هه‌ناسه
نامۆکه‌ی من..
خۆزگه
به‌یانییه‌ک
تێده‌گه‌یشتیت
که تۆ شاکارێکیت
له خه‌ون
داستانێکیت
له به‌رائه‌ت
وه‌رزێکیت
له نێرگز
بیابانێکیت
له ته‌نهایی
پایزێکیت
له جودا بوون
و
زستانێکیت
له کلووی سپی
ڕۆحت!
به‌یانیان
تۆ ده‌خۆمه‌وه
له‌باتی زوخاوی
غه‌ریبی
به
کۆمه‌ڵێک
حه‌سره‌تی
جێماوه‌وه
تۆ
هه‌ڵده‌مژم
له‌بری
هه‌ناسه بۆنت
پێوه ده‌که‌م
له‌بری
گوڵاو
شووشه‌ی
سۆزم
پڕ له بۆن و
به‌رامی په‌مه‌یی
تۆ ده‌که‌م
تا
بۆ هه‌تا هه‌تایه
بۆنی
تۆ له‌سنگ و
مه‌مکه‌کانم
بێت
تێهه‌ڵکێشی
خۆمت ده‌که‌م!
تا
دوا ساته‌کانی
ژیانم
به
پێنووسی ئاسمانی
چرپه‌کانت
کلی چاوم ده‌ده‌م
ڕه‌ش
ڕه‌شیان ده‌که‌م
له وێنه‌ی
خه‌ڵووز
خۆ
گه‌ر هاتو کوێریش
بووم
هه‌رگیز
ده‌ستت لێ به‌رناده‌م!
ده‌سته
خه‌یاڵییه‌که‌ت
به سه‌رو سیما
حه‌زینه‌که‌مدا
ده‌هێنم و
خۆم تووڕ ده‌ده‌مه
سه‌ر باڵه
کۆترینه خه‌یاڵییه‌کانت
تا منیش وه‌ک
تۆ بفڕ‌م ..
له سه‌ر پشته
ڕه‌نگ گه‌نمییه‌که‌ت
خه‌ونه‌کانم
ئاوێزانی ئاسمانی
جوانیت ده‌که‌م
ڕاپێچمکه
به‌ره‌و ده‌ڤه‌رێک
دوور له مرۆڤ
دوور له درۆ...
دوور له خیانه‌ت!
بمبه به‌ره‌و
کووچه‌یه‌ک
له کۆڵانه‌کانی
دڵت
تکا ده‌که‌م
به‌م ناوه‌خته
ئۆغر مه‌که
جارێ زۆر زووه
بۆ ڕۆیشتن
جارێ فرێسکی
یه‌که‌مت وشک
نه‌بۆته‌وه
ته‌ماشابکه
نازدار.. نازدار
به کوڵمه
ئاڵه‌کانتدا
جۆگه‌له‌یه‌کیان
لێداوه
له ڕه‌نگی
من
جارێ زۆر زوووووه...
بڕوانه
له‌م خه‌ونه
سا‌رد و سڕه
وه‌خته له
سه‌رمانا ببمه
ته‌رزه و
به‌سه‌ر پێخه‌فه
زێڕینه‌که‌تدا
ببارێم
ببمه
کچه ده‌روێش
و
له قاپییه‌کانی
خودادا سه‌مات
بۆ بکه‌م
پرچم به‌رده‌مه‌وه
و بڵێم
وه‌ره و به
ئاره‌زووی
خۆت بۆنی بکه
بۆنی تازه
حه‌مامی لێدێت
بۆنی ئه‌و شامپۆیه‌ی
که خۆت حه‌زت
لێی بوو
دڵنیام دڵم
ناشکێنیت
دڵنیام به
دڵشکاوی جێم
ناهێڵیت ئه‌مجاره‌یان!
شێته
گیان.. بیرت چوو،
تۆ تا شێت نه‌بوویت
نه‌هاتیته
خه‌ونم
منیش... تا تۆی
مه‌جنوونم
نه‌دی
ماچه‌کانم
نه‌کرده بریسکه‌ی
شه‌وانت!
په‌نجه نه‌رمه‌کانم
نه‌نایه سه‌ر
لێوه شه‌ق
بردووه‌کانت
و
به شه‌رمه‌وه...
به سه‌یرکردنی
چاوه پڕ له
نازه‌کانت
نه‌مده‌کردیته
فه‌رهه‌نگی
ژیانم!
له‌دیوانی
هه‌سته‌کانمدا
به‌فرمێسک
و هه‌نسکی ساوایه‌تیم
به‌ڵێنم نه
ده‌دا
شنه‌بایه‌کبم
تا هه‌ناسه‌بده‌م
حه‌یزه‌رانێک
بم تا بڵندتر
ببم
له ئامێزی
شه‌وه ئه‌فسوناوییه‌کانتدا
لێوێک بم تا
بیمژیت
مه‌مکێک بم
تا هه‌ڵم گڵۆفیت
و
جه‌سته‌یه‌ک
بم
له چوار وه‌رزی
عه‌شقتدا
سه‌وز بم
به وێنه‌ی
سبه‌ینانی
لووتکه‌ی به‌خته‌وه‌ریت!
له‌گه‌ڵ
تۆمه.. ئاوریشمی
ئه‌وینم،
دڵنیابه... له‌گه‌ڵ
به‌خه‌به‌ر
هاتنت سبه‌ینێ
بۆت ڕوونده‌بێته‌وه
ئه‌مه ته‌نها
خه‌ونێکه..
ته‌نها خه‌وننننننن
نزاده‌که‌م
بیرت نه‌چێت
په‌پووله‌که‌ت
گشت به‌یانیان
به‌ر له هه‌موو
كچانی شار پێت
ده‌ڵێت
به‌یانیت پڕ
موحیبه‌ت خونچه
سووره‌ی خۆزگه‌کانم
به‌یانیت ڕۆشن
ئه‌ی تاڵ تاڵی
پرچی خه‌ونه‌کانم
به‌یانیت پڕ
له مه‌ل و په‌پووله‌ی
داستانی شیعر
به‌یانیت پڕ
له گوڵی ته‌مه‌ن.
22/9/2006
• • •