Start

هێرك
پێڕك
تێڕك
كۆوێژ
ڕاوێژ
تێبێژ
وێژگ
چێژگ
مێژگ
ڕاڕه‌و
ڕۆژه‌و
گێژه‌و
2006-08-10

غه‌زه‌ل: ڕازی ده‌روون

س. چ. هێرش

داد له‌ ده‌ستی خۆشه‌ویستی پێی هــــــــــــه‌ڵێنام وه‌رهه‌مێ
كـــه‌
‌ی له‌ ڕێی دڵداری بینرا، غه‌یری خوێن بێ‌ به‌رهه‌مێ

بۆنی خوێن دێ له‌و ڕێگایه‌ی بۆ مــــــــه‌‌به‌ست ده‌یگرمه‌به‌ر
واش لـــــــــــــــه‌ پێیان ناكـــه‌‌وم من، بیگه‌مێ یان نه‌یگه‌مێ

ئاگــــــــــری دڵ داگــــــــــری خۆڕاگــــــــــری عیشقم ئــــه‌‌من
وا له‌ ژێر بارانی خــــــــــــه‌‌مدا دائیسێم شه‌و، وه‌ک شه‌مێ

من له‌ نێو حه‌وشاری عیشقا هه‌ر ونم، لێم ده‌ركـــــــــــــه‌‌وه‌
با كـــه‌‌ هه‌م سه‌رده‌م سروودی «هه‌ق ئه‌نه‌لهه‌ق» تا ده‌مێ

خۆم له‌ سوێی تۆ بوومه‌ سووتوو سوودی چییه‌ بۆم ئا و نا
وا بــــه‌ ئاهـ و ئاخی ناخم توایـــــــــــــــه‌‌وه‌ کێوی خــــــه‌‌مێ

«هێوریی بۆ من به‌ڵایــــــــــــــــه‌ ڕه‌نجی عیشقت خۆشه‌ لام
له‌تبه‌له‌ت بێ دڵ به‌ ده‌ردت بیهه‌وێ گــــــــه‌‌ر مه‌رهه‌مێ»*

وا لــــــــــه‌ نێو جه‌غزی جه‌ماڵت نه‌خته‌ نه‌خته‌ توامــــــــه‌‌وه‌
نوخته‌یێکیش نیم بڵێی: لاچۆ بــــــه‌ڵێنیت نـــــــــــــــــاده‌مێ

هــــــــــــــــــــه‌‌ر که‌ ده‌گریم تۆ به‌ تۆبه‌ و نائومێدی دامه‌نێ
به‌حری
عیشقم هه‌ڵده‌چێ و زێداوی لێ ده‌ڕژێ كـــــه‌‌مێ

شاعیران با بێن بنووسن ســــــــــــه‌‌رگوزه‌شتی عیشقی من
چۆن دڵی من بۆ به‌ دیلی خـــه‌‌ت و خـــــاڵ و په‌رچه‌مێ

ڕازی سووتانی ده‌روون ده‌رنابڕم هـــــــــــــــه‌‌رگیز به‌ زار
مـــــــــا
فی خۆمه‌ بـــــا بسووتێم بـۆ بسووتێ عــــــــــــاله‌مێ

• • •

* ئه‌و تاكه‌ به‌یته‌ ئی «حافزی شیرازی»یه‌.



شێعروئه‌ده‌ب
مێژوویی
گفتوگۆ
ڕۆژه‌و
زانست و تێكنیك
كولتوور
ڕاوێژ
جۆراوجۆر
مۆسیقا و ده‌نگ
ئارشیو
گزینگ
فۆنتی کوردی1 - 2

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

Webmaster: Chia Madani