یه‌که‌م/
رۆیشتن
قژم گێژه
له مه‌راقا
ته‌پاو
تلى زۆر کردووه
دڵم ئه‌ڵێى
چه‌ندان سه‌ده
به پێوه
ئێشکى گرتووه
چه‌ند شه‌وێکه
هیچ نه‌نوستووم
سوێند ده‌خۆم
هه‌ر ئه‌ڵیی
مردووم
کل
به‌چاومه‌وه
به‌نگنابێ
و
تیشێرته
شینه کاڵه‌که‌م
له شه‌وى
ده‌یجور ڕه‌شتره
له‌و ساته‌وه‌ى
که وتووته
به‌م زووانه
ده‌ڕۆم، سه‌فه‌رئه‌که‌مه‌وه
له‌خۆمه‌وه
مات و په‌ستم
بیر له رۆژى
دابڕان و رۆیشتنه‌که‌ت
ئه‌که‌مه‌وه.
دووه‌م/
گه‌ڕانه‌وه
گوڵى
سوورى کراسه‌که‌م
پێئه‌که‌نێ
ته‌نانه‌ت
ته‌وقه سه‌وزه‌که‌ى
سه‌ریشم
که
له‌ته‌ک گه‌ڵاى
کراس و
ره‌نگى
پانتۆڵه‌که‌مدا
رێکم خستووه
ده‌مم
بۆ نایه‌ته‌وه‌یه‌ک
بزه‌م
دێت و خه‌نده‌م
ده‌ڕوات
سووراوه‌که‌م
له‌خۆیه‌وه
بۆخۆى
تۆخ تۆخ ئه‌بێته‌وه
تام
لێدێت و لێوم
وه‌خته حه‌یام
ئه‌بات
له به‌رئه‌وه‌ى،
هه‌ر به‌ته‌نیا
له به‌رئه‌وه‌ى
من دێڕێکم
له ئیمه‌یلێک
خوێندۆته‌وه
پێم ده‌ڵێت
به‌م نزیکانه
ده‌گه‌ڕێمه‌وه
بۆ وڵات!
• • •