|
تا دوا توانای
چۆله‌که‌ی
چاو
به چوار ده‌ورا
چۆڵگه‌ی پڕ
له ته‌نیایی
یه و
دار ته‌نیا و
گوڵ
ته‌نیا و
رووباری
پڕ له ئاو ته‌نیا
نییه ته‌نیا
گۆلی گوێیه‌ك
تا رووباری
ده‌روون سووتاو
هه‌ڵمی هۆره‌ی
تێ بڕێژێ
زه‌رده‌ی زه‌رده‌گوڵیش
ئاوا ده‌بێ
به بێ ئه‌وه‌ی
پرچی کاڵی
له ئاوێنه‌ی
جووتێ چاوی
جوانپه‌ره‌ستا
شانه بکات
تاقه‌داریش
هه‌مو و‌رۆژێ
پێشتر له تاو
به‌خه‌به‌ره‌و
په‌نجه‌ی سه‌وزی
ده‌کاته سێبه‌ری
چاو
چاوه‌چاوی
گه‌ڕانه‌وه‌ی
پۆله‌مه‌له
کۆچه‌رییه‌که‌ی
رۆژاوایه
که بێنه‌وه
و گڕی ئاواز
به‌ربده‌نه
کوانووی دڵی
تا لق و پۆپی
به بارانی
ئاوه‌دانی
بخووسێنن
له‌م ساباتی
پڕ له سامی
ته‌نیاییه‌دا
هه‌ر زریکه‌ی
زه‌نده‌ق بڕی
پیره‌بایه
به کۆڵانی
بێده‌نگیدا
تێده‌په‌ڕێ
و
ته‌رمی منیش
به‌شانیه‌وه
شوێن نه‌ماوه
بمگه‌ڕێنێ
له ئاسمان
و زه‌وی و زه‌ریا
پاڕایه‌وه
و زۆرجار گریا
به‌قه‌د جه‌سته
هه‌ڵبرژاو
و پووکاوه‌که‌م
مافم نه‌بوو
بۆ ناشتنیش
"با" ماندووتر
له رۆحی من
رۆحم شڕتر له‌جه‌سته‌م
و
جه‌سته‌م جووجکه‌ی
جیکه‌بڕاو
به ده‌س مناڵی
ژینه‌وه
به په‌یژه‌ی
پرتوکاوی باوڕێکی
کۆنینه‌دا
سه‌رم ئه‌خات
ئه‌مبات هه‌تا
سیفری زه‌مان.
کاروانی ژین
رێده‌که‌وێ
و
خێڵی مرۆڤ
سه‌ر‌هه‌ڵئه‌دات
مه‌لی به‌رزه‌فڕی
هزر و خه‌یاڵ
ده‌فڕێت و گه‌رایه‌ک
به نێوی خوا
له ده‌روونیا
داده‌نێته‌وه
و هێلکه ده‌کا
هه‌ڵی دێنێ
و
ورده ورده
شکڵ ئه‌گۆڕێ
له به‌رده‌وه
ده‌بێ به مانگ
ده‌بێ به‌خۆر...
نه‌بین ده‌بێ
و
جل و به‌ری ده‌سه‌ڵاتی
له‌به‌ر ده‌که‌ن
خوا ده‌بێته
ده‌سه‌ڵات
و
ده‌بن به شا
و نۆێنه‌ری
خوا
له ته‌یمور
و چه‌نگیزه‌وه
تا هیتلێر و
سه‌دام و شا
پاپ و خاخام
و مه‌لا
خاوه‌نانی
تاج و ته‌خت
و ریش و عه‌با
هه‌ر ئه‌و خودان.
له ده‌سپێکی
زه‌مانه‌وه
هه‌تا ئه‌مرۆ
له یه‌که‌م
خوا ده‌سکرده‌که‌ی
ده‌ستی مرۆڤ
تاکو خودا نه‌بینه‌کان
ته‌نیا خوایه‌ک
به عه‌دڵ و
داد
نامۆتره له ته‌رمی
من
به گه‌ردوونی
پڕ له بێداد.
safaryani@yahoo.se
• • • |