بۆ پێم
ناڵێی؟
كه
تۆ شێت بووی
یه‌كه‌م نامه‌ت
خسته
به‌ریدی كام
شێتخانه؟!
یه‌كه‌م
به‌ردت گرته
كام په‌نجه‌ره
و
یه‌كه‌م
یه‌خه..
یه‌خه‌ی
كام گوڵت دادڕی
شێتانه؟!
* * *
ماڵه‌كه‌تان
هه‌مووی شێته
ته‌قویمه‌كه‌ت
ئاشقێكی شێته!
تابلۆكانت
پڕن له ژنێكی
شێت و
گوڵدانه‌كه‌ت
پڕه له چه‌پكێك
گوڵی
شێت
بیرت
نه‌چێ..
خۆشت
هه‌ر شێتی..!؟
* * *
ئه‌ته‌وێ
شێتم كه‌ی..؟
یا ئه‌ته‌وێ
شێت بم بۆت
بیرت
نه‌چێ
بمبه
كه‌نار ده‌ریایه‌كی
شێت و
چه‌پكێ
گوڵه به‌یبوونی
شێتم بۆ بنێره
بزانه..
چۆن
منیش شێت ئه‌بم
وه‌ك
خۆت!
• • •