|
|
 |
ته‌نیا
تۆ..
• ئێقباڵ
حه‌نیفی (سیروان)
|
| |
ده‌روونت پڕ
ده‌كه‌م له
رووناكی
شه‌وانی
تهنیاییتی پێ داگرسێنی
با
چاوه‌كانت لێواوڕێژی
خۆره تاو بن
با
ده‌نێرمه
میوانیت
تا غهریبیتی
پێ ده‌رمان كه‌ی
ئه
ستێرهكانت
بداتێ
حه‌زی په‌نجه‌كانی
پیانۆژهنێكت
بۆ بێنێ
هه‌زار
نامه‌ی نه‌كراوه‌ی له
گیرفان بێت
و
بێ
ئه وه‌ی له لێوه‌كانت بترسێ
ڕسته
بارانت بكات
ئه‌مڕو،
دوێنێ و ده‌یان
رۆژی له هه‌ناسه
كه‌وتووی پێشوو
چاوه
كانم په‌یتا
په‌یتا ته‌نیایی
پێیان دا شه‌سته‌ی ئه‌كرد
هێشتاكه
بڕوا به هه‌ناسه‌كانی
خۆم ناكه‌م
ساڵێكم
به كۆرپه‌یی پێبه‌خشی
كه‌چی لهتابووتێكدا
ده‌ستێكی
نه‌ناسراو
بۆی هێنامه‌وه
ماچێكم
به گه‌وره‌یی بۆپۆست كرد
بێ ئه‌وه‌ی له
زه‌رفه‌كه‌ی ده‌ری بێنێ
له
زبڵه‌كه‌ی دراوسێدا
ئاوری پێوه
نا
بڵێی
مه‌رگی خه
ونێك هێنده
ته‌ژی بێ له
ئازار؟
بڵێی
مه‌ودای نێوان
خاك و باران
نزیكتر بێ؟
بلێی
خۆشه ویستی
بروسكه
بۆ
سووتانی دار
هه نارێك زیاتر
بێ؟
بڵێی...؟
من
سه‌وزایی
باخچه‌یێكم دایێ
هیچ
باڵنده‌یێك بیری
لێ نه‌كردبووه‌وه
هیچ
هه‌نگێكی
خۆلیای شیله‌ی گۆڵه
نێرگس
لێیدا
بارگه‌ی نه‌خستبوو...
فیلمێكی
بێ ئاكته‌ر بوو به
مۆسیقا
داڕ‌ێژرابوو
به
حه‌زی رووبار ئاو
درابوو
مانگه
شه‌و به‌رگی
بۆ دووریبوو
داره
پیره‌ی هه‌زار
ساڵه
رازه‌كانی
له دڵی خۆی
حه‌شار
دابوو
كه‌چی هێشتا
ترس هه‌موو ره‌گه‌كانی
له‌خۆیدا
گرتبوو
ده‌سته‌كانت
پڕ ده‌كه‌م له
شه‌ونمی
دارستانێكی
نیشتمان
با
هه‌موو به‌یانێك تۆزی
غۆربه‌ت له
سه‌ر سیمات
بسڕێیهوه
با
غه‌ریبی چاوه‌كانت پڕ
نه‌كات له
ته‌نیایی!
با
ته‌نیایی
دارهدهستت
نه‌داتێ و
بۆ جێژوانت
به رێ!
كه‌س ناتوانێ
سنوور بۆ
هه‌تاو دابنێ
كه‌س ناتوانێ
شه‌پۆل
ئه‌سیر كا
كه‌س ناتوانێ
لێوه‌كانم پڕ كا له
عه‌شق
كه‌س...
ته
نیا تۆ نه‌بێ...
ته‌نیا
ت....................ۆ!
18-05-2006
• • •
|
|
|