|
خوێنه‌ره‌وانی
به‌رێز، ئه‌و
نووسراوه‌یه‌ی
لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه،
به‌شی دووهه‌می
ده‌قی
کورتکراوه‌ی
پانێل(کۆوێژ) ێکه که
له (سایتی واشینگتۆنپۆست)
سه‌باره‌ت
به ته‌جروبه‌ی
(کۆماری کوردستان
- 1946) و حکوومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان
(1991- 2006) دا، به
زمانی ئینگلیسی
بڵاوکراوه‌ته‌وه و، له لایه‌ن
گزینگه‌وه
وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه
سه‌ر زمانی
كوردی. شیاوی
گوتنه، له‌م
به‌شه‌دا،
بیروبۆچوونی
چه‌ند كه‌سی
تریش به هۆی
گرینگیی ده‌ربڕینه‌كانیان
ده‌خرێنه
سه‌ر باسه‌كه
و له دوای گوته‌ی
به‌شدارانی
پانێله‌كه،
له ژێر عینوانی(شیكه‌ره‌وان)
پێشكێش ده‌كرین.
س.
چ. هێرش
پرسیار: مه‌به‌ستی
ئه‌و دوو
پشتیوانه {یه‌کێتی
سۆڤیه‌ت و ئه‌مریکا}
له ده‌ستێوه‌ردانی
قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تی
هه‌رێمیی
کورد چییه و
چی بووه؟
س. ماگی، 31
ئاگۆستی 2006
ــ
{وه‌ڵام}:
له ڕاستیدا،
هه‌ر دوو
پشتیوان نه
ئاره‌زوویان
بووه و نه
ئاره‌زووشیان
هه‌یه که ده‌وڵه‌تێکی
کوردی پێک بێ.
مه‌به‌ستی ده‌ستێوه‌ردانی
یه‌کێتی
سۆڤیه‌ت له
کۆماری
کوردستان له
مهاباد
سنووردار بوو
و سۆڤیه‌ت
خوازیاری ئه‌وه
بوو که
کوردان
خودموختار بن:
هه‌م هێڵی
ئاسایش و
هێمنی سۆڤیه‌تییه‌کان
بپارێزرێ و هه‌میش
نفوز و
کارتێکه‌ریان
له سه‌ر
حکوومه‌تی
ئێران که له
سه‌ره‌تای
داگیرکردنی
سنوورداری ئه‌و
وڵاته‌وه ده‌ستی
پێ‌کردبوو ده‌سته‌به‌ر
بکرێ، یه‌کێتی
سۆڤیه‌ت هه‌وڵی
ده‌دا ویست و
خوازی کوردان
که
گرینگییه‌کی
سه‌ره‌کی هه‌بوو
پووچه‌ڵ
بکاته‌وه و
هه‌روه‌ها
بارودۆخی
نێونه‌ته‌ویش(داگیرکردنی
ئێران له
لایه‌ن
بریتانیا و دواتر
ئه‌مریکا) مه‌هارکردنی
کوردانی به
کارێکی
پێویست ده‌خسته‌به‌رچاو.
به‌تێکڕایی،
یارمه‌تی
سۆڤیه‌تییه‌کان
بریتی بوو له
نزیکه‌ی 1500 قه‌بزه
تفه‌نگ، هێندێک
کومه‌گی زۆر
که‌م و ده‌زگایه‌کی
چاپ و ئیزگه‌یه‌کی
رادیۆ که مه‌ودای
شه‌پۆل و
پێڕاگه‌یێن
زۆر به‌رته‌سک
بوو.
سیاسه‌تی
داگیرکاریی و ده‌ستێوه‌ردانی
ئه‌مریکا له
عێراق و
کوردستانی
باشوور له مه‌ودای
ساڵانی 1991ــ 2006
ده‌ستی
پێکردووه و
درێژه‌ی هه‌بووه،
به‌ڵام ئه‌و
سیاسه‌ته
شتێک بووه وه‌ک
به‌ستنه‌وه و ده‌مه‌نگه‌نه‌هاویشتنی
کوردان که نه‌توانن
ویست و خوازی
سه‌ربه‌خۆیی
ڕابگه‌یێنن
(مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی
ئه‌مریکا
ئێستاش هه‌ر
پاراستنی یه‌کێتی
عێراقه). ئه‌و
کاره (واته
سه‌ربه‌خۆیی
کوردان) له‌وانه‌یه
به‌شێک له
باڵانسی
دۆستایه‌تی
ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان
و یه‌ک له‌وانه
تورکیا
تێکبدا، یان
به‌ر به
گریمانه‌ی ده‌ستدرێژیی
ڕاسته‌وخۆ بۆ
سه‌ر ئێران
بگرێ، هه‌روه‌ها تورکیا
و سووریا، له‌وانه‌یه
هست به‌وه
بکه‌ن که له
کوردستانی
عێراق ده‌وڵه‌تێکی
کوردی سه‌ربه‌خۆ
پێکبێ و ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه
ئه‌وانیش
بگرێته‌وه.
به
کورتی، ئه‌مریکا
نه له فکری
دایه و نه
پێشی خۆشه که
وڵات و قه‌واره
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان
گۆڕانیان به‌سه‌ردابێ
یان ئه‌وه‌یکه
بیهه‌وێ کومه‌گێک
به سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان بکا.
ئه‌وه (سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان) ده‌توانێ
کۆنترۆڵی
وڵاته به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی
نه‌وت له ده‌ست
بدا، له
حاڵێکدا
ئاسایش و
هێمنایه‌تی
هێڵه‌کانی
ترانسپۆرتی
نه‌وت و
جێگرتووییان
له شوێن و به‌ستێنێکی
مه‌ودادار، به هۆی
به‌هێزکردنی
ڕێژیمگه‌لێک
که بتوانن
سیمای
کو‌لتووریی
ئێتنیکه‌کان
تابوشت بێنن،
له‌به‌رچاوبگیرێ.
بورهان ئه‌لتوران،
زانستگه‌ی
ئیندیانا، 31 ئاگۆستی2006
ــ
{وه‌ڵام}:
هه‌م یه‌کێتی
سۆڤیه‌ت و هه‌م
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مریکا بۆ
ماوه‌یه‌کی
دوورودرێژ
ویستوویانه،
مه‌سه‌له‌ی
کورد ده‌گه‌ڵ
ویست و به‌ژه‌وه‌ندییه‌کانیان
سازگار و
گونجاو بێ و چ
زه‌ره‌رێک به
هاوپه‌یمانه‌کانیان
له ناوچه نه‌گه‌یێنێ.
له سه‌ده‌ی
بیسته‌مدا،
ئه‌وان کورد و
داواکاریی
کوردانیان وه‌ک
پیاده‌یه‌کی
شه‌تڕه‌نج
کرده
قوربانی به‌ژه‌وه‌ندییه‌کانی
خۆیان (وه‌ک
داوای پشکێتی
زه‌خیره‌ی نه‌وتی
ئێران له
لایه‌ن
سۆڤیه‌ته‌وه
له ساڵی 1946،
یان ته‌ڕحی
کیسینجێر له
په‌یماننامه‌ی
ئه‌لجه‌زایری
ساڵی 1974ی
نێوان
ئێران و
عێراق). له سه‌ده‌ی
بیستویه‌کدا،
سیاسه‌تی ئه‌مریکا
وه‌ده‌ره‌نگی
خستنی
پێکهێنانی
کۆمار و ده‌وڵه‌تی
کوردی بووه
له باکووری
عێراق که ته‌واوی
یارمه‌تییه‌کانیشی
بۆ ئه‌وه
بووه که
کوردستان به‌شێک
له عێراقی
فیدراڵ بێ، ئه‌ویش
پێشڕه‌فته‌کانی
چه‌شنێک بێ که
ده‌وڵه‌تی
تورکیا نیگه‌ران
نه‌کا.
له‌مه‌ڕ
ناردنی نوێنه‌ر
له لایه‌ن ئه‌مریکاوه
بۆ تورکیا،
مرۆڤ ده‌بێ له
بیری بێ بێتوو
ئه‌مریکا
هێرش بکاته
سه‌ر ئێران،
مه‌هاره‌ته‌کانی
کۆماندوویی
پ.ک.ک و زانینی
زمانی تورکی له
لایه‌ن ئه‌وانه‌وه
هۆکارێکی
کلیلی یه بۆ
ئارامکردنه‌وه{!}
یان(شێواندن)ی
هه‌رێمه‌کانی
ئازه‌ری زمان
له ئێران. که‌وابوو
له دۆخێکی
ئاوادا گۆیا
«کوردی نه‌باش»
ده‌کرێ که‌ڵکیان
بۆ ئه‌مریکا
هه‌بێ.
ئه‌وه‌شی
لێ زیاد بکه‌م
که ئه‌مریکا
سه‌باره‌ت به
پێشه‌وه‌چوونی
کوردان به‌ره‌و
سه‌ربه‌خۆیی
زۆر زیاتر پێی
داده‌گرت تا
پێداگرتنی
سۆڤیه‌تییه‌کان
بۆ کۆماری 1946.
یه‌کێتی
سۆڤیه‌ت هه‌ر
هه‌مان پرۆژه‌ی
کوردستانی بۆ
ئاخرییه‌کانی
ده‌ورانی شه‌ڕی
سارد له ئه‌فغانستاندا
هه‌بوو.
وه سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان له‌وانه‌بوو
ببێته هۆی ئه‌وه
که ئاوه گه‌رمه‌کانی
که‌نداوی
فارس به
ڕوویدا ببه‌سترێ.
له‌گه‌ڵ
داڕووخانی یه‌کیه‌تی
سۆڤیه‌ت، ئه‌مریکا
نیگه‌رانی ئه‌وه
بوو که
سه‌ربه‌خۆیی
کورده‌کان له‌وانه‌یه
شکڵێکی وه‌ک
ئازه‌ربایجان
و گورجستان به
خۆیه‌وه‌بگرێ
که له یه‌کیه‌تی
سۆڤیه‌ت
جیابوونه‌وه.
گۆران
نۆویچکی. 31
ئاگۆستی 2006.
پرسیار: ئێوه
ته‌جروبه‌ی
دوو ده‌وڵه‌تی
کوردیی له
هه‌رێم(کۆماری
1946 و حکوومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان
له باکووری
عێراق) وه‌ک
نموونه‌یه‌ک
له دێمۆکراتیزه‌کردن
و، جیاکردنه‌وه‌ی
دین له ده‌وڵه‌ت،
نه‌خشی ده‌سه‌ڵات،
ڕۆڵی قانوون،
سیاسه‌تی جنسی(ژێنده‌ر)،
ئازادی به‌یان،
یان ئازادی
حیزب و ڕێکخراوی
سیاسییه‌وه
چۆن ده‌گه‌ڵ
یه‌ک هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
س. ماگی، 31
ئاگۆستی 2006
ــ
{ته‌رجومه‌ی
وه‌ڵامی
بورهان ئه‌لتوران
به پێویست نه‌زاندرا}
ــ
وه‌ڵامی
پرسیاری3(پرۆژه‌ی
ده‌ستدرێژی):
به‌پێچه‌وانه‌ی
ئیدعاکانی ده‌ورانی
شه‌ڕی سارد و
ناسیۆنالیسته
ئێرانییه‌کان،
کۆمه‌گ و
پشتیوانی یه‌کێه‌تی
سۆڤیه‌ت له
حکوومه‌تی
کوردستان و
رێژیمی
ئۆتۆنۆمی
ئازه‌ربایجان
زۆر زیاتر له‌و
ویست و خوازه
بووه که له
توانای ده‌سه‌ڵاتی
کۆمۆنزیم یان
لیبرالیزمی
میللی دا بێ. یه‌کێتی
سۆڤیه‌ت،
وێڕای وێرانی
به هۆی هه‌ڵمه‌تی
نازییه‌کانه‌وه
و دانی نزیکه‌ێ
18 میلیۆن
کوژراو، له‌گه‌ڵ
ئه‌مریکایه‌ک
ڕووبه‌ڕوو ده‌بۆوه،
که ئیدعای سه‌رکردایه‌تی
ته‌واوی
جیهانی ده‌کرد،
دامه‌زراندنی
فه‌رمانڕه‌واییه‌ک
له سه‌ر
وێرانه‌کانی
ئوڕووپا و
ژاپۆن، وه هه‌روه‌ها
پشتبه‌ستن به
بۆمبی ئه‌تۆمی
پاوانکراو
بۆخۆی. حکوومه‌تی
کوردستان و
ئازه‌ربایجان
بۆ سۆڤیه‌تی به‌ربه‌ره‌کانیکه‌ر
له به‌رانبه‌ر
سیاستی ده‌ستدرێژکه‌ریی
سۆڤیه‌تی گه‌مارۆده‌ر
وه‌ک مۆره‌یه‌کی
شه‌تڕه‌نج که‌ڵکیان
له وه‌رده‌گیرا،
په‌ره‌گرتنی
سیاسه‌تێک که
ڕۆژهه‌ڵاتی
دووری
کۆنترۆڵ ده‌کرد،
هه‌روه‌ها
دامه‌زرانی
گه‌لێک پێگه
له وڵاتانی
وه‌ک تورکیا،
ئێران و عه‌ره‌بستانی
سعوودی. به
پێی ئه‌و
بارودۆخه،
یه‌کێتی
سۆڤیه‌ت بۆی
نه‌ده‌کرا
سیاسه‌تی«گۆڕانی
ڕێژیم» له
ئێران‌دا جێبه‌جێ
بکا. ئه‌وه
وای کردبوو،
به گوێره‌ی
په‌یمانی سێ
لایه‌نه‌ی
1942(له‌گه‌ل
بریتانیا و
ئێران)، «ته‌واویه‌تی
ئه‌رزیی» وه‌ک
خۆی بمێنێته‌وه.
به‌گوێره‌ی
سیاسه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه، شه‌ڕی
ساڵی 2003 ی دژی
عێراق، به
ئاشکرا پیاده‌کردنی
پرۆژه‌یه‌کی
«گۆڕانی
ڕێژیم» بوو. ئه‌وه
پشکێک و به‌شێک
له سیاسه‌تی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
بووش له
پێناو به‌دیهێنانی
نه‌خشه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاستی
گه‌وره بوو
که ئه‌مریکا
به‌ڵێنی به
هاوپه‌یمانان
و ئیسرائیل
دابوو.
له هه‌مان
کاتیش‌دا، {ئه‌رکی}به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
بووش به شێوه‌ی
فه‌رمی ئه‌وه‌یه
سنووره
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی
ده‌وڵه‌تی
عێراق له ژێر
ناوی
پاکسازیی چه‌ک
و ته‌قه‌مه‌نی
بپارێزێ.
ئه‌میر حه‌سه‌نپوور،
31 ئاگۆستی 2006
ــ
{وه‌ڵام}:
کۆماری
{کوردستان} 1946 له
ناوچه‌یه‌ک
دامه‌زرابوو
که هێشتا به‌شی
زۆری ئێران
پێشڕه‌فتی سه‌نعه‌تی
و کۆمه‌ڵایه‌تی
و ڕێفۆرم
(چاکسازی)ی له
ژێر ناوی
«شۆڕشی سپی» به
خۆیه‌وه نه‌دیبووکه
له لایه‌ن
پرێزیدێنت «که‌نه‌دی»یه‌وه
پێشنیارکرابوو. که‌وابوو
من له‌گه‌ڵ ئه‌و
قسه‌یه‌ی
دوکتور ئه‌لتوران
نیم.
عه‌شیره‌ته‌کان
له ساڵی 1946 زۆر
له ئێسته‌ی
ئێران به‌هێزتر
بوون. سیستیمی
کۆمه‌ڵایه‌تی
چ له ئێران و
چ له عێراق
به‌هۆی پێشه‌وه‌چوونی
پیشه‌سازی و
زیاتر
شارنشینی و هه‌روه‌ها
له‌ناوچوونی
شێوه‌ژیانی
لادێیی
گۆڕانی به
خۆیه‌وه
دیوه. په‌ره‌گرتنی
تێکنۆلۆژیی
پێوه‌ندییه‌کان
و ئینتێرنێت
له دوای
رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆن،
میدیایه‌کی
نوێی له پێوه‌ندییه‌کانی
کوردستان به‌دیهێناوه.
ته‌ئسیری ئه‌و
پێشوه‌چوونانه
له حکوومه‌تی
هه‌رێمی
کوردستان له
ساڵی 1946 گه‌لێک
به‌رچاوتره.
{...}
گۆران نۆویچکی،
31 ئاگۆستی2006
شیکه‌ره‌وان:
سه‌باره‌ت
به دامه‌زرانی
کۆماری کوردستان
له مهاباد
( 22 ژانڤییه
- دیسامبری 1946)
زۆر پنکت هه‌نه
که ده‌بێ باس
بکرێن و شی بکرێنه‌وه.
به‌ر له
هه‌موو شت ده‌بێ
بگوترێ ئه‌و
کۆماره له
ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی
دا به ڕه‌سمی
نه‌ناسرابوو.
هیچ حکوومه‌تێک
له ناوچه
دا ئه‌و کۆماره‌ی
وه‌کوو ده‌وڵه‌تێکی
سه‌روه‌ر نه‌ده‌ناسی.
پنکتی دووه‌م
ئه‌وه‌یه
به‌پێی ئه‌و
به‌ڵگانه‌ی
ماونه‌ته‌وه
و به پێی بیره‌وه‌ری
ئه‌و که‌سانه‌ی
له‌و کۆماره
دا به‌شداربوون،
ڕاگه‌یاندنی
کۆمار کاردانه‌وه‌یه‌ک
بووه له به‌رامبه‌ر
مه‌به‌ستی
حکوومه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی
ئازه‌ربایجان
بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌و ناوچانه‌ی
له بن ده‌سته‌ڵاتداریی
کورد دا بوون
بکا به به‌شێک
له ئیداره‌ی
خۆی.
له وتووێژ
بۆ وه‌دست خستنی
ستاتووسێکی
قانوونی بۆ
بزووتنه‌وه‌کانی
کوردی و ئازه‌ربایجانی
دا ده‌سته‌ڵاتدارانی
ناوه‌ندی،
لایه‌نی کوردیان
وه‌کوو به‌رده‌نگ
(موخاتیب) ێكی
سه‌ربه‌خۆ
چاو لێ نه‌ده‌کرد.
له گه‌ڵ هێنانه
گۆڕی ئه‌و ڕاستیانه‌ش،
ده‌بێ به ڕوونی
جه‌خت بکرێته‌وه
ته‌جروبه‌ی
حوکمی خۆیی
کوردان له
هێندێک به‌شی
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان له
ساڵانی 41-46 دا
یه‌ك له هۆکاره
هه‌ره کاریگه‌ره‌کانی
بووژانه‌وه
و ڕاهێزانی
وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی
کوردی بووه
له هه‌موو
شوێنێک.
حه‌سه‌نی
قازی 2ی
سێپتامبری 2006.
به‌ر له
هه‌مووشت چه‌ند
قسه‌یه‌ک له
گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی
که ئاماده
نین دمه‌ته‌قه‌یه‌کی
به‌ڕێوجێ له
سه‌ر مێژووی
کورد و
کاردانه‌وه‌کانی
له سه‌ر
بارودۆخی هه‌نووکه‌یی
بکه‌ن.
من له دڵه‌وه
پێشنیار ده‌که‌م
ئێتنیک په‌ره‌سته
ترکه‌کان بۆ
ده‌مێکی
کورتیش بێ حه‌ول
بده‌ن ئه‌وه
بهێننه به‌رچاوی
خۆیان ئایا ئه‌گه‌ر
ئه‌وان له هه‌لومه‌رجی
له تابشت نه‌شیاوی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
گه‌وره‌ی وه‌ک
کورده‌کان دا
ژیابان هه‌ستیان
چ ده‌بوو و چ
کاردانه‌وه‌یه‌کیان
له خۆیانه‌وه
ده‌نواند؟
له قسه و
بۆچوونی ئه‌و
کوردانه‌ی دا
که هێزی
پاڵپشتی
بۆچوونه‌کانیان
ئاوه‌ز و مه‌نتیقه
بڕووسکه‌یه‌ک
کین و بوغز
یان نكۆڵی
لێکردن و وه‌دوادانه‌وه
سه‌باره‌ت
به "ئه‌وانیتر"
نابیندرێ.
ئێستا ده‌مه‌وێ
بگه‌ڕێمه‌وه
سه‌ر مێژووی
کۆماری
کوردستان له
ساڵی 1946 دا. به‌و
زووانه له 16
ی ئاب (ئاگۆست)
به بۆنه‌ی
ساڵوه‌گه‌ڕی
دامه‌زرانی
پارتی
دێمۆکراتی
کوردستان، له
شاری هه‌ولێر
ڕێوڕه‌سمێک
به‌ڕێوه چوو.
به‌ڕێز
زاڵمای خه‌لیل
زاد سه‌فیری
ئه‌مریکا له
عێراقیش یه‌ک
له میوانانی
ئه‌و جێژنه
بوو. ئه‌و له
پیرۆزبایی
خۆیدا گوتی
پارتی
دێمۆکراتی
کوردستان له
بناوانه‌وه
له به‌غدا
دامه‌زراوه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و
ئاگادارییه
ته‌واو نییه،
چونکوو پارتی
دێمۆکراتی
کوردستان له
مهاباده‌وه
دامه‌زرا، له‌و
ده‌مه‌ی دا که
کۆمار هێشتا
نه‌ڕووخابوو
ته‌نانه‌ت له
کوردستانی
عێراقیش
لکێکی هه‌بوو
که دواتر له
گه‌ڵ گروپه‌کانی
دیکه یه‌کی
گرته‌وه و
بوو به پارتی
دێمۆکراتی
کورد.
پێوه‌ندییه‌کانی
نێوان ئه‌و
دووبه‌شه‌ی
کوردستان به‌ر
له ته‌جروبه‌ی
مهاباد و له
کاتی هه‌بوونی
کۆمار و دوای
ڕووخانیشی له
هه‌موو بواره‌کانی
ژیان دا ئه‌وه‌نده
ئاشکرا و به‌ده‌ره‌وه‌ن
که هیچکه‌س
نابێ زه‌حمه‌تی
ئه‌وه وه‌به‌رخۆی
بدا بیانشارێته‌وه
یان بیانگۆڕێ.
ئه‌من پێم
وایه کاتی ئه‌وه
هاتووه هه‌موولایه‌ک
کارتێکه‌ری
ڕاسته‌وخۆی
پێشوه‌چوونه‌کانی
به‌شه‌کانی
کوردستان له
سه‌ر یه‌کتری
و له ده‌ره‌وه‌ی
سنووران
ببینن و باسی
بکه‌ن.
پرۆفێسۆر
یووهان
گالتونگ له چاوپێکه‌وتنێکی
ئه‌و
دوواییانه‌ی
خۆیدا مۆدێلی
له مێژینه‌ی
هه‌بوونی
کوردستانێکی
ئازادی به بێ
ده‌ستتێوه‌ردانی
سنووره‌کانی
هه‌نووکه‌یی
داگرتووه‌ته‌وه.
پێشوه‌چوونێکی
که ده‌توانێ
کۆتایی بهێنێ
به ده‌رد و
ژانی له مێژینه‌ی
کوردان و له
هه‌مان کاتدا
له به‌رژه‌وه‌ندی
ده‌وڵه‌ته‌کانی
هه‌نووکه‌ی
هه‌رێم، واته
توركیا ،ئێران،
عێراق و سووریا
ش دا بێ.
هه‌ژار،
2ی سێپتامبری 2006
هێندێک
هه‌ڵه‌ی
فاکتی له
نووسینه‌که‌ی
به‌ڕێز گۆران نۆویچکی دا هه‌یه.
ڕه‌حمه‌تی
دوکتور هاشمی شیرازی
قه‌ت که‌سایه‌تییه‌کی
ده‌ستڕۆیشتوو
له ناو حیزبی
دێمۆکراتی
کوردستانی
ئێران دا نه‌بوو
و، دوای
ڕووخانی
کۆمار قه‌ت نه‌چووه
ناو ڕیزه‌کانی
حدکا. ئه‌و که‌سایه‌تییه‌کی
چالاک و جه‌نجاڵی
بوو. هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک
به‌ده‌سته‌وه
نییه بیسه‌لمێنێ ده‌ورێکی
بووبێ له ناو
حدکا دا له
کاتی شوڕش به
دژی رێژیمی سه‌لته‌نه‌تی.
من له‌و باوه‌ڕه‌دام
کاتیك مرۆڤ به
شێوه‌یه‌کی
جیدی قسه له
دۆزی کورد بکا
هیچ پێویست به
داتاشینی ڕووداو
و شتی نه‌بوو
ناکا.
هه‌ژار،
4ی سێپتامبری 2006
خۆشه‌ویست
به‌ڕێز گۆران نۆویچکی
تکایه مه‌هێڵه
هه‌ست و سۆز و
به‌سترانه‌وه‌ی
ئێتنیکی باڵ
به سه‌ر داوه‌رییه‌کانت
دا بکێشێ.
مه‌به‌ستت له
"رێکخراوه‌یه‌کی
ئاریایی"
چییه؟ ئه‌گه‌ر
مه‌به‌ستت یه‌کگرتنی
"ڕه‌گه‌زی
ئاریایی" به دژی ئه‌وانیتره،
به داخه‌وه
ده‌بێ بڵێم
خۆمان ده‌خه‌ینه
هه‌ڵکه‌وتێکی
ئه‌وتۆوه که
شه‌قڵمان
لێده‌ن و سه‌ر
به
ئیدێئۆلۆژییه‌کمان
دانێن که ته‌بیعه‌تی
ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی
خۆی له ئوڕووپا
ده‌رخست. ئێمه
لێره‌دا سه‌رمان
به دمه‌ته‌قه‌یه‌کی
جیدییه‌وه
خه‌ریکه،
کورده‌کان به
دوای ئه‌وه‌دا
نین گه‌لی
ترکی ئازه‌ربایجان
یان چ که‌سی
دیکه بخه‌نه
ژێر ڕکێفی ده‌سته‌ڵاتی
خۆیانه‌وه،
ئه‌وه‌ی له
دووی ده‌گه‌ڕێن
ئه‌وه‌یه ئه‌وانیتر
ڕێزیان لێ
بگرن و له
ئاشتی و
ئێرووی دا له
گه‌ڵ ئه‌وانیتر
بژین.
هه‌ژار،
5ی سێپتامبری 2006
دوکتور
ئه‌میری حه‌سه‌نپوور
به دروستی
هێمای پێده‌کا:
"دانانی
کوردان به
"ئاریایی" ته‌نانه‌ت
خراپتریشه،
ئه‌وه له
سیاسه‌تی
فاشیستی نه‌بێ
زیاتر نییه (من
به‌وه ده‌زانم
که زۆر له
کوردان
ئاگایان له
پێوه‌ندییه‌کانی
نێوان ئاریانیسم
و
فاشیسم/نازیسم
هه‌یه)".
له ڕاستی دا
میتۆلۆژی
ئاریانیسم وه‌کوو
ئامراز و
پلاتفۆرمێک
به‌کار ده‌هێندرێ
بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی
بێزوقێز و
پرۆپاگاندای
سووکایه‌تی
کردن به عه‌ره‌بان
و ترکان و، له
پێوه‌ندی له
گه‌ڵ
شۆوێنیزمی
فارسیش دا
ئامرازێک
بووه له ده‌ستیان
بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی
کوردان له مه‌ڕ
ڕابردووی "به‌شکۆ"،
که فه‌رمانره‌وایانی
هاوچه‌رخ ئه‌وانی
لێ بێبه‌ش
کردووه.
دیسکۆرس(وێژیاگ)ی
ئێتنیک په‌رستی،
ڕه‌گه‌زی و ڕه‌گه‌زپه‌رستانه
قه‌ت ناتوانێ
بۆ دۆزی کورد
باش بێ. ته‌نیا
به‌دیل
بۆچوونێکی
ئینسانی یه
له سه‌ر بناوانی
ڕێزی خۆ و " ئه‌وانیتر"
گرتن.
هه‌ژار،
5ی سێپتامبری 2006
ئه‌وه
ئه‌من بووم که
نووسیبووم
"ڕیکخراوی
ئاریایی". تکایه
بیگۆڕن و بیکه‌ن
به
"ڕێکخراوه‌یه‌کی
مۆدیرنی
کوردی" سپاس
بۆ هه‌ژار بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی
ئه‌مه.
محه‌مه‌د،
سویس، 6ی
سێپتامبری 2006
• • •
سه‌رچاوه: www.washingtonpost.com
سه‌رنج: بۆ
خوێندنه‌وه‌ی
به‌شی یه‌كه‌م
ئیره دابگره.
|