خوێنه‌ره‌وانی
به‌رێز، ئه‌و
نووسراوه‌یه‌ی
لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه،
به‌شی سێهه‌می
ده‌قی
کورتکراوه‌ی
پانێل(کۆوێژ) ێکه که
له (سایتی واشینگتۆنپۆست)
سه‌باره‌ت
به ته‌جروبه‌ی
(کۆماری کوردستان
- 1946) و حکوومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان
(1991- 2006) دا، به
زمانی ئینگلیسی
بڵاوکراوه‌ته‌وه و، له لایه‌ن
گزینگه‌وه
وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه
سه‌ر زمانی
كوردی. شیاوی
گوتنه، له‌م
به‌شه‌دا،
بیروبۆچوونی
چه‌ند كه‌سی
تریش به هۆی
گرینگیی ده‌ربڕینه‌كانیان
ده‌خرێنه
سه‌ر باسه‌كه
و له دوای گوته‌ی
به‌شدارانی
پانێله‌كه،
له ژێر عینوانی(شیكه‌ره‌وان)
پێشكێش ده‌كرین.
س.
چ. هێرش
پرسیار: له چه‌مکی حکوومه‌تی
هه‌رێمی کورد
له باکووری
عێراق{کوردستانی
باشوور} ئایا
ڕێبه‌رایه‌تی
کورد و ڕێکخراوه‌کان،
بۆ ئازادی و
سه‌ربه‌خۆیی
ئاماده‌ییان
هه‌یه؟ چ شتێک
ئه‌وان به‌ره‌و
سه‌ربه‌ستی
ده‌با؟
س. ماگی، 1ی سیپتامبری2006
ــ {وه‌ڵام}:
ڕێبه‌رایه‌تی
کورد ئاماده
نییه خه‌ڵکی
کورد به‌ره‌و
ئازادی و دامه‌زرانی
ده‌وڵه‌تی
کوردی ڕێبه‌ری
بکا. ڕێبه‌رایه‌تی
پ‌د‌ک، له‌وه‌یکه
کورد مافی خۆیه‌تی
ڕۆژێک داوای
ئازادی بکا(بۆ
نموونه کوردستان
خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی
خۆی بێ)، گه‌لێک
ئاخافتنی ناسیۆنالیستییانه‌ی
ئاگرین به‌کاردێنێ،
به‌ڵام من له‌وه
ده‌ترسم که
ئه‌و ده‌رفه‌ته
فریوده‌رانه‌ی
«ڕۆژێک» ماوه‌یه‌کی
زۆر درێژه‌بکێشێ.
له سه‌ره‌تای
داگیرکردنی
عێراق،
کورده‌کان
له‌وانه‌بوو
بتوانن که‌رکووک
بخه‌نه‌وه
سه‌ر سنووری
کوردستان و
وه‌خۆبکه‌ون
و کۆمه‌ڵگه‌ی
ده‌ست لێنه‌دراوی
کوردی له پێناو
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان
چه‌کدار بکه‌ن.
به‌هه‌رحاڵ،
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
کورد بۆ ئه‌م
ئه‌رکه ئاماده
نه‌بوو، وه
من گومانم هه‌یه
که ئاماده‌یی
ئه‌وه‌ی هه‌بێ
ڕێبازێک به‌ره‌و
ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی
ته‌واو بۆ کورد
له‌به‌رچاو
بگرێ. من دێمه
سه‌ر ئه‌و خاڵه
و ده‌لیله‌کانی
خۆم ده‌خه‌مه‌ڕوو.
بۆنموونه
ینک، حیزبه‌که‌ی
تری کوردی،
زۆر که‌متر
ئاماده‌یی
هه‌یه که
کوردان به‌ره‌و
سه‌ربه‌خۆیی
ڕێنوێنی بکا،
ته‌نانه‌ت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
که وه‌خۆ که‌وت
و هێندێک خه‌ڵکی
کوردی چه‌کدار
کرد و که‌مێک
دوای هاتنی
ئه‌مریکا،
به شێوه‌یه‌کی
خۆویستانه
به‌ره‌و که‌رکووک
وه‌ڕێکه‌وت.
ئه‌و حه‌ڕه‌که‌ته
له بری ئه‌وه‌یکه
که‌رکووک بخرێته‌وه
سه‌ر سنووری
کوردستان،
زیاتر بۆ ئه‌وه
بوو که هێز
و ده‌سه‌ڵاتی
خۆی له ئاست
پ‌د‌ک نیشان بدا.
ئه‌و کوردانه‌ی
که به‌ره‌و
که‌رکووک بزووتن
قوربانی سیاسه‌تی
عه‌ڕه‌بیکردنی
ده‌یان ساڵه‌ی
سه‌ددام بوون.
ئه‌وانه هه‌رئێستا
گه‌ڕاونه‌ته‌وه
ناو گۆڕه‌پانی
فوتبۆڵ، له
بارودۆخێکی
ناله‌بار و
له ژێر چادردا
ژیان ڕاده‌بوێرن.
ئه‌و نموونه‌یه
ده‌یه‌وێ چ
شتێک به ئێمه
بسه‌لمێنێ؟
ئه‌گه‌ر یه‌کێک
هیچ هه‌نگاوێک
بۆ ئه‌نجامدانی
کارێکی پێویست
به‌ره‌و دامه‌زرانی
ده‌وڵه‌ت به
شێوه‌یه‌کی
ڕێکوپێک و هاوکات
سه‌رده‌مییانه
هه‌ڵنه‌هێنێته‌وه،
که‌س ناتوانێ
سوود له‌و ده‌رفه‌ته
مێژووییه‌ی
ڕه‌خساوه
ببینێ و گه‌مییه‌که
غه‌رق ده‌بێ.
من وای بۆ ده‌چم
که ڕێبه‌رانی
کورد ویست و
ئاره‌زووی
ئازادی(سه‌ربه‌خۆیی)یان
له‌سه‌ردا
نییه. نه‌بوونی
ڕوانگه‌یه‌کی
ڕوون و دانانی
نه‌خشه‌یه‌ک
بۆ سه‌ربه‌خۆیی،
نه‌بوونی پرۆژه‌یه‌کی
بناخه‌دانانی
ناله‌رزۆک
له پیناو سه‌ربه‌ستی،
نه‌بوونی تێخوێندنه‌وه
بۆ وه‌خۆخستن
و هاندانی خه‌ڵک
و جه‌ماوه‌ر
که ڕێبه‌رایه‌تی
کوردی له پێناو
سه‌ربه‌خۆیی
بوژرووژێنێ.
ئێمه ده‌توانین
زۆر شتی تر باس
بکه‌ین، به‌ڵام
بۆ زیاتر ڕوونکردنه‌وه‌ی
ئه‌م خاڵه‌مان
به‌وه‌نده
قه‌ناعه‌ت
دێنین.
نه‌ته‌وه‌یه‌کی
بێده‌وڵه‌تی
وه‌ک کورد که
به هۆی سیاسه‌تی
تواندنه‌وه
تووشی ئازارهاتووه(زارۆک
و منداڵه‌کانیان
گه‌وره‌بن
و ببنه عه‌ڕه‌ب،
تورک و فارس
نه‌ک کورد،
له‌به‌ر ئه‌وه
ئه‌وان مافی
ئه‌وه‌یان
نییه به زمانی
دایکی خۆیان
بخوێنن)، نه‌ته‌وه‌یه‌ک
که به‌کۆمه‌ڵ
ده‌کوژرێ و
ده‌که‌وێته
به‌ر سیاسه‌تی
ژینۆساید،
نه‌ته‌وه‌یه‌ک
که ناچارده‌کرێ
له سه‌ر خاک
و خانووی خۆی
ده‌رپه‌ڕێندرێ،
قه‌ڵه‌مڕه‌وه
جۆغرافیاییه‌که‌ی
بۆمباران بکرێ،
لێڕه‌واره‌که‌ی
بسووتێندرێ،
خانووه‌که‌ی
خاپوور بکرێ،
نه‌ته‌وه‌یه‌ک
که داوای پاسپۆرت
له نه‌ته‌وه‌یه‌کی
دیکه بکا یان
به‌هه‌شتی
لێ بخوازێ،
نه‌ته‌وه‌یه‌ک
که جوانترین
ئه‌رکی دیپڵۆماسیی
نێونه‌ته‌وه‌یی
و پڕوپاگه‌نده
بخوڵقێنێ تا
نه‌ته‌وه‌یه‌کی
دیکه ئاخرسه‌ر
به سه‌ربه‌خۆیی
بگا.
ته‌نیا ڕێبه‌ره‌کانن
که هیچ ترسێکیان
له خه‌ڵکی
خۆیان نییه،
هه‌ر ئه‌وانیشن
که ئه‌و مه‌ترسییه
به‌گیان ده‌کڕن
و ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی
کردۆیانه‌ته
زیندانی سه‌ربه‌خۆیی
ده‌توانێ ئازاد
و سه‌ربه‌ستیان
بکا.
د. بورهان
ئه‌لتوران، 1ی سێپتامبری
2006
ــ {وه‌ڵام}:
بۆ من گه‌لێک
ئه‌سته‌مه
وه‌ڵامی ئه‌و
پرسیاره بده‌مه‌وه.
کام ڕێبه‌رایه‌تی
کوردی؟
پ‌د‌ک یان ینک؟
ئه‌وانه‌ی
هه‌شن خاوه‌نی
ده‌نگێکی ئه‌وتۆی
زۆرینه نیین
که له‌پێناو
ڕاهێننانی
مافی جیابوونه‌وه
شتێک ئه‌نجام
بده‌ن.
قه‌بوڵکردنی
جیابوونه‌وه،
له چه‌شنی
جیابوونه‌وه‌ی
یه‌کلایه‌نه، پێویستی
به گه‌لێک
(به پێی یاسای
نێونه‌ته‌وه‌یی)
شه‌رتومه‌رجی
دیاریکراوه‌وه
هه‌یه (حاڵه‌ته‌کیان
جیابوونه‌وه‌ی
یه‌کلایه‌نه‌ی
ئه‌مریکایه
له بریتانیا).
ئه‌و ئاوڕدانه‌وانه
به مێژوو،
تیۆری، نۆرمه‌کان،
وه شه‌رتومه‌رجه‌کانی
جیابوونه‌وه
له‌وانه‌یه
بیروڕای گشتی (Supreme Court) له کانادا سه‌باره‌ت
به مافی جیابوونه‌وه‌ی
کوبێک(Quebec) بخاته‌ڕوو
که یه‌کلایه‌نه
جیابووه‌وه
(بڕوانه ده‌قی
ئه‌و دێکۆمێنته:
ئێره
دابگره؛ وه هه‌روها
بڕوانه کورته‌ی
ئه‌م دێکۆمێنته
له ویکیپه‌دیا:
ئێره
دابگره).
مافی جیابوونه‌وه‌ی
کوردستانی
عێراق، مافێکی
سه‌لمێنراوه
و ته‌نانه‌ت
به پێی تیۆری
و پراکتیکی
دێمۆکراسی
مافێکی ڕێز
لێ گیراوه،
که ده‌توانێ
ساختومانی
عێراقیش بگرێته‌خۆ.
ڕێبه‌رایه‌تی
کوردی نایه‌وێ
ئه‌و ئه‌رکه
ڕاپه‌ڕێنێ،
ئه‌گه‌رچی
ده‌توانێ هاسانکاری
بۆ داڕشتنی
ئه‌و ساختومانه
به‌دیبێنێ.
به گوێره‌ی
نه‌ریتی دێمۆکراسی،
«خه‌ڵک»ێکی سته‌ملێکراو،
که لانیکه‌م
ژینۆسایدی
کوردستانی
عێراقی به‌سه‌رداتێپه‌ڕیبێ،
ئه‌و مافه‌ی
هه‌یه جیابوونه‌وه‌ی
یه‌کلایه‌نه
ڕابگه‌یێنێ.
ئه‌گه‌ر ڕێبه‌رایه‌تی
کوردی ده‌گه‌ڵ
گه‌ڵاڵه‌داڕشتنی
ئه‌و مافه
بێ، ئه‌وا پێشبینی
ئه‌وه‌ش ده‌کرێ
که به کرده‌وه
ده‌بێ چ شتێک
ئه‌نجام بدرێ.
ئه‌میر
حه‌سه‌نپوور، 1ی سێپامبری
2006
ــ {وه‌ڵام}:
زاراوه‌ی ئازادی،
پێوه‌ندی به‌مه‌وه
هه‌یه که
تاریفی ئازادی
چییه. ئه‌و
ده‌وڵه‌تانه‌ی
کوردیان تێدا
ده‌ژین، هێندێک
ئازادی به‌رته‌سکی
زمانیی، کولتووری
و کۆمه‌ڵایه‌تییان
به کوردان
داوه و به‌مه
کورد به جیاوازیخواز
له‌قه‌ڵه‌م
دراوه و نێویان
به خراپ زڕاوه.
ئێرانی زه‌مانی
ره‌زاشا (به‌ر
له کۆماری
کوردستانی
1946) و خه‌ڵاتی
تورکیا ئه‌وه
بوو که زمان
و جلوبه‌رگی
کوردی قه‌ده‌غه‌بکرێ.
کورده‌کانی
عێراق به هۆی
ده‌سته‌به‌رکردنی
کۆمه‌ڵه‌ی
نه‌ته‌وه‌کان
ده‌رفه‌تێکی
زیاتریان بۆ
ڕه‌خسا ، ئه‌ویش
دوای ئه‌وه‌یکه
مانداتی بریتانیایی
له عێراق سه‌رکه‌وت
و کورده‌کان
به ده‌وڵه‌وتی
عێراقه‌وه
لکێندران،
دژایه‌تی نێوان
بریتانیا و
کورده‌کان
له دوای شه‌ڕی
یه‌که‌می جیهانی
ده‌ستپێکرد.
سه‌باره‌ت
به زاراوه‌ی
سه‌ربه‌خۆیی،
ته‌جروبه‌ی
کۆماری 1946، پرۆژه‌یه‌کی
ته‌واو«ئیده‌ئالیست»
بوو. به‌ڵام
خه‌ڵاتی حکوومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان
ته‌واو حکوومه‌تێکی«رێئالیست»ی
یه، که دێ
چاره‌نووسی
کۆماری 1946 و له‌سێداره‌دانی
پێشه‌وا قازی
محه‌مه‌د له
لایه‌ن ڕێژیمی
ئێرانه‌وه
به‌ره‌و دواڕۆژێکی
ڕوون بگۆڕێ.
ئه‌وانه سیاسه‌توانێکی
نه‌رمئاژۆن،
نه‌ک ده‌سته‌یه‌ک
ڕووناکبیر،
ئه‌وانه پێشنیاری
واشینگتۆنیان
جێبه‌جێ کرد.
سیاسه‌توانێکی
کوردستانی
وه‌ک دوکتور
عوسمان که
یه‌کێک له
به‌شدارانی
وتووێژی نهێنی
1970 له نێوان
کوردان و ده‌وڵه‌تی
عێراق بۆ مه‌سه‌له‌ی
ئۆتۆنۆمی بووه.
ڕێکه‌وتنامه‌ی
1975ی ئه‌لجه‌زایر
که خه‌یانتێک
بوو به جووڵانه‌وه‌ی
کورد، ئه‌نفالی
1988 و ژینۆسایدی
هه‌ڵه‌بجه
له عێراق،
هه‌موو ئاکامێکن
بۆ ئه‌و رێئالیسمه
ده‌گمه‌نه‌ی
که حکوومه‌تی
هه‌رێمی کوردستانی
به دیاریی
لێکه‌وته‌وه.
ئێوه‌چاره‌نووسی
ئاواره‌کانی
کوردی دوای
عه‌مه‌لیاتی
ئه‌نفالی 1988
وه‌بیربێننه‌وه
که له بارودۆختکی
زۆر خراپی کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئابووری له
ژێر چادردا
ژیانیان ڕاده‌بوارد،
له‌وانه به‌شێکیان
که دڕدۆنگیی
سیاسه‌توانانی
کوردیان هه‌ستپێکردبوو
به پێخاوسی
ڕایانکردبوو.
مافی ئاوێته‌کردنی
ئیده‌ئالیسم
و ڕێئالیسم
له پێناو سه‌رکه‌وتندا
بۆ سیاسه‌تمه‌دارێکی
کورد گه‌لێک
پێویسته و
که‌وابوو من
له‌گه‌ڵ قسه‌ی
دوکتور ئه‌لتوران
نیم سه‌باره‌ت
به ئاماده‌نه‌بوونی
حیزبه کوردییه‌کان
بۆ سه‌ربه‌خۆیی،
ئه‌وان له‌م
گومانه بێبه‌رین؛
وه من هه‌روه‌ها
له‌گه‌ڵ دوکتور
حه‌سه‌نپوور
سه‌باره‌ت
به حیزبه‌کان
هاوڕا نیم. وه‌ڵامی
من ئه‌وه‌یه
که کوردستان
ئیداره‌ی حکوومه‌تی
هه‌رێم، سه‌رۆکی
کوردستان و
سه‌رۆک وه‌زیران
و په‌رلمانی
هه‌یه.
جێگیربوونی
حکوومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان
و ده‌نگدانی
«به‌ڵێ» له رێفراندۆمی
ناڕه‌سمی بۆ
سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان له
باکووری عێراق
به ڕوونی ئه‌وه‌ی
نیشاندا که
کوردان 100% حازرن
بۆ سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان. به‌ڵام
بوار و تابوشتی
سه‌ربه‌خۆیی
له ناوچه‌دا
پرسیارێکه
که فکری ڕێبه‌رانی
کوردی به خۆیه‌وه
خه‌ریک کردووه.
ئه‌وان رێئالیستن.
ئه‌گه‌ر کۆڕوکۆمه‌ڵی
نێونه‌ته‌وه‌یی
حازربن هه‌ڵسوکه‌وتێکی
وه‌ک جووله‌که
و فه‌له‌ستینییه‌کان
ده‌گه‌ڵ کوردان
بنوێنن و پاڵپشتی
ده‌سه‌ڵاتدارێتی
کوردستان به
شێوه‌ی ئیسرائیل
بن، دواتر هه‌موو
حیزبه‌کانی
کوردستان بۆ
سه‌ربه‌خۆیی
ئاماده ده‌بن.
هه‌موو حیزبه
کوردییه‌کان
ئاره‌زووی
سه‌ربه‌خۆییان
هه‌یه، به‌ڵام
ئه‌وان ده‌گه‌ڵ
کۆمارێکی سه‌ربه‌خۆ
نین که له‌وانه‌یه
ببێ یان نه‌بێ.
حیزبه کوردییه‌کان
نایانه‌وێ
ته‌جروبه‌ی
کۆماری کوردستانی
1946 دووپاته‌بکه‌نه‌وه
و ئه‌وان حه‌وجێیان
به ده‌سته‌به‌رکردنی
کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان
له چه‌شنی
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کانه‌وه
هه‌یه. UN ئه‌و ئه‌رکه
به باشی ڕاناپه‌ڕێنێ.
ئایا بۆ کوردان
شتێکی شیاوه
که بێن به
شێوه‌ی فه‌له‌ستینییه‌کان
ده‌رفه‌تێکی
تێبینیکراو
له ڕێکخراوی
نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
له‌کیس بده‌ن؟
ڕێکخراوی رزگاریخوازی
فه‌له‌ستین
له ساڵی 1975دا
ده‌رفه‌تێکی
تێبینیکراوی
له ڕێکخراوی
نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
بۆ هه‌ڵکه‌وت،
که گوته‌بێژێکیان
له‌وساڵه‌دا
بانگ بکرێ،
به‌ڵام بۆ حازر
نه‌بوو مه‌لا
مسته‌فای بارزانی
هه‌ر له ساڵی
1975دا بانگهێشت
بکا؟ ئایا چ
کاتێک نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
حازرده‌بێ
که مه‌سعوود
بارزانی
وه‌ک سه‌رۆکی
حکوومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان
بانگهێشت بکا؟
کوردان و حیزبه
کوردییه‌کان
ته‌واو ئاماده‌ن
به سه‌ربه‌خۆیی
بگه‌ن، به‌ڵام
ئه‌وه ڕێکخراوی
نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
و کۆڕوکۆمه‌ڵی
نێونه‌ته‌وه‌یین
که به هۆی
یاساکانیان
دوای ده‌خه‌ن.
ئه‌وه کورده‌کان
نین که وه‌ڵامی
ئه‌و پرسیاره
بده‌نه‌وه.
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووکان
ده‌بێ جواب
بداته‌وه.
کورده‌کان
ده‌پرسن بۆچی
هیچ بانگهێشتێک
بۆ سه‌رۆکی
هه‌رێمی کوردستان
له UNه‌وه نه‌هاتووه؟
کورده‌کان
له میستر عه‌نان
ده‌پرسن که
وه‌ڵامی ئه‌و
پرسیاره ساکاره
بداته‌وه.
بارزانی وه‌ک
سه‌رۆکی هه‌رێمی
کوردستان،
هه‌م له لایه‌ن
سه‌رۆکی ئه‌مریکا
بۆ کۆشکی سپی
له واشینگتۆن
و هه‌میش له‌لایه‌ن
تۆنی بلێر سه‌رۆکوه‌زیرانی
ئینگلیس بانگهێشت
کرا.
کورده‌کان
هه‌روه‌سا
ده‌یانه‌وێ
بزانن بۆچی
ئه‌مریکایه‌ک
که دۆستی ئه‌وانه،
کارێکی وا ناکا
ته‌ئسیر له
سه‌ر UN دابنێ
که ئه‌و ئاره‌زوویه
به‌دیبێنێ؟
حیزبه کوردییه‌کان
وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی
ئه‌و پرسیارانه
نین.
گۆران نۆویچکی،
1ی سێپتامبری
2006
(شیكه‌ره‌وان):
به‌ڕێز دوکتور
گۆران نۆویچكی
"خوێنڕێژیی
کورد – ترک له
نه‌غه‌ده"
تراژێدییه‌کی
یه‌ک لایه‌نه
نه‌بوو. هه‌م
کورده‌کان
و هه‌م ترکه
ئازه‌ربایجانییه‌کان
تاوانبارن
له‌وه‌ی17 ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر
ڕوویدا. هه‌روه‌ک
له‌وانه‌یه
هه‌ستی پێبکه‌ی
ته‌نانه‌ت
ئێستاش ته‌ئسیراتی
ئه‌و ڕووداوه
ماوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی که
ئێوه له مه‌ڕ
به‌شداری ترکه
ئازه‌ربایجانییه‌کان
له سیستمی
ئێستای ئێران
دا ئاماژه‌تان
پێکردووه،
تا ئه‌وجێیه‌ی
که ده‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌ر به‌سترانه‌وه‌ی
ئێتنیکی ئه‌و
که‌سانه‌ی
ئێوه ناوتان
هێناون ڕاسته،
به‌ڵام ئه‌و
به‌سترانه‌وه‌یه
به پێویستی
به مانای نوێنه‌رایه‌تی
کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
ترکه ئازه‌ربایجانییه‌کاننییه،
ئێوه قه‌ت
جارێک وشه‌یه‌کیشتان
له زمان ئه‌و
جۆره که‌سانه‌وه
نه‌بیستووه
به قازانجی
بزووتنه‌وه‌ی
ناسنامه‌خوازی
گه‌لی ترکی
ئازه‌ربایجان؛
به پێچه‌وانه
له ماوه‌ی
ڕاپه‌ڕینی
ئه‌و دواییانه
دا که زۆرێک
له شار و شارۆچکه‌کانی
ئازه‌ربایجانی
گرته‌وه مانقووته‌کان
( ئه‌و ئازه‌ربایجانیانه‌ی
حاشا له ناسنامه‌ی
جیاوازی خۆیان
ده‌که‌ن) پرۆتێستکارانیان
تاوانبار کرد
به‌وه‌ی به
فیت و هاندانی
کۆڕ‌و کۆمه‌ڵی
بێگانه ده‌جووڵێنه‌وه
و له ده‌ره‌وه
ڕا هان ده‌درێن.
زۆربه‌ی هه‌ره
زۆری ماڵپه‌ڕ
و بلۆگه‌کانی
ئازه‌ربایجانی
بۆچوونێکی
دۆستانه‌یان
نییه له ئاست
بزووتنه‌وه‌ی
کورد، ته‌نانه‌ت
وێستگه‌یه‌کی
ساتێلایتی
ئازه‌ربایجانی
به ئاشکرایی
درۆ و پرۆپاگاندای
ژاراوی به
دژی بزووتنه‌وه‌ی
کورد هه‌م له
باکوور و هه‌م
له باشوور
و ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان بڵاو
ده‌کاته‌وه.
ئه‌وان بانگه‌شه‌ی
ئیمزا کۆکردنه‌وه
ده‌که‌ن به
دژی کوردی بوونی
به‌شێکی هه‌راو
له ئه‌ستانی
"ئازه‌ربایجانی
ڕۆژئاوا" له
ئێران.
به بۆچوونی
ئێوه گه‌لۆ
هه‌مان زمان
و هه‌مان تاکتیک
له لایه‌نی
کوردییه‌وه
کارێکی خولقێنه‌ر
و به‌که‌لکه؟
پێت وانییه
که پارتییه
سیاسییه‌کان
و ڕووناکبیرانی
کورد ده‌بێ
ئه‌و ئازه‌ربایجانییانه‌ی
که به شێوه‌ی
دێمۆکراتیک
بیر ده‌که‌نه‌وه
ته‌شویق بکه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی
به‌گژ ئه‌و جۆره
شه‌ڕخوازییه
ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌یه
دا بێنه‌وه؟
سه‌رنج ڕاکێش
ده‌بێ ئه‌گه‌ر
بیر و بۆچوونی
خۆتان له مه‌ڕ
بابه‌تی پێوه‌ندییه‌کانی
نێوان کورده‌کان
و ترکه‌کانی
ئازه‌ربایجان
له ئێرانێ
ده‌رببڕن!
بۆ ئاگاداری
ئێوه ئێستا
له سه‌ر تۆڕی
ئینترنێت وێبلۆگێک
هه‌یه که
حه‌ولی گه‌شه
پێدانی دوستایه‌تی
و پێوه‌چاران
له ناو هه‌ر
دوو کۆمه‌ڵگه‌کان
دا ده‌دا. ئه‌مه‌ش
نێونیشانه‌که‌ی:
www.sayinqella.blogspot.com
به حورمه‌ته‌وه،
هه‌ژار، 6ی
سێپتامبری2006
"پێک
هێنانی پێوه‌ندی
باش و دۆستانه
له گه‌ڵ ئازه‌رییه‌کان"
نه‌ک هه‌ر ئه‌رکێکی
ئاقڵانه‌یه،
به‌ڵکوو ڕێبازێکی
خۆلێنه‌بوێریشه
بۆ خۆپاراستن
له گرژی و تێکهه‌ڵچوونه‌کانی
داهاتوو له
نێوان ئه‌و
دوو گه‌له
دا. ئێستا شه‌پۆلێکی
نوێی وشیاریی
نه‌ته‌وه‌یی
له نێو ترکانی
ئازه‌ربایجان
دا به‌دی ده‌کرێ،
ئه‌گه‌ر ئه‌و
وشیارییه
"نه‌ته‌وه‌ییه"
خۆی له شیعه‌ی
سیاسی و پان
ترکیسم به
دوور بگرێ ،
هیچ سه‌به‌بێک
له گۆرێ دا
نییه بۆ ئه‌وه‌ی
مل له بزووتنه‌وه‌ی
ناسنامه‌خوازی
کورد له ئێران
بسوێ.
ئێستا قسه‌ڵۆک
و هه‌رایه‌کی
زۆر سه‌باره‌ت
به نێولێکردنی
خاک له لایه‌ن
هێندێک له
کۆڕوکۆمه‌ڵی
ئازه‌ربایجانی
له هه‌نده‌ران
نراوه‌ته‌وه،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر
زه‌مینه‌ی
له‌یه‌ک تێگه‌یشتن
خۆش بکرێ، گشت
بابه‌ته‌کانی
که له ناو
هه‌ردووک لایه‌ندا
هه‌یه ده‌کرێ
له سه‌ر بناوانی
ته‌وافوق به‌لایه‌کدا
بخرێن و چاره
سه‌ر بکرێن.
ئه‌من به‌ڕاستی
به داخم که
دوکتور نۆویچكی
ده‌یه‌وێ وا
نیشان بدا که
ئه‌من ئاگام
له جینایه‌ته‌کانی
خه‌ڵخاڵی له
کوردستان نییه،
به‌ڵام من پێم
خۆشه دڵنیای
بکه‌م قه‌ت
به بیریشم
دا ڕانه‌بردووه
که هه‌موو
خه‌ڵکی ترکی
ئازه‌ربایجانی
به تاوانبار
بزانم له
به‌ر کریاره‌کانی
خه‌ڵخاڵی،
هه‌ر له به‌ر
به‌سترانه‌وه‌ی
ئێتنیکی وی.
تا ئه‌و جێگه‌ی
که ده‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌ر خاڵێکی
ڕه‌ش له مێژووی
پێوه‌ندی کورد
– ئازه‌ربایجانی
دا ، ده‌مه‌وێ
ئه‌و قسه‌یه‌ی
که له نووسینێکی
پێشوو دا کردبووم
دووپاته که‌مه‌وه
و بڵێم، بۆ ئه‌وه‌ی
که ساڵی 1979 دا
له نه‌غه‌ده
ڕوویدا هه‌ردوو
لا تاوانبارن.
دوکتور نۆویچكی
له دوایین
نووسینی خۆی
له‌م بلۆگه
دا ده‌گاته
ئه‌و ئاکامه"
پارتییه‌کوردییه‌کان
ده‌بێ کێشه‌کانی
ڕابردووی ناو
پارتییه‌کان
وه‌لانێن،
شووری دوژمنایه‌تی
بخه‌نه لایه‌که‌وه
و له ڕابردووی
تاڵ ده‌رس وه‌رگرن
و به‌ره‌و پێش
بچن ".
ئه‌من پێم وایه
ئه‌وه رێنوێنییه‌کی
باشه، به‌ڵام
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
ئه‌و ده‌بێ
راسته‌وڕاست
ڕووی ده‌می
قسه‌ی خۆی له
وان بکا نه‌ک
ئه‌وه‌ی ئه‌م
قه‌ڵه‌مه
به گرێدراوی
ئه‌وان دابنێ.
هه‌ژار،
6ی سێپتامبری
2006
به‌ڕێز
دوکتور گۆران
نۆویچكی!
ئه‌گه‌رچی
وابزانم که‌سێک
له‌و دمه‌ته‌قێی
ئێستادا سه‌رنجی
به‌ڕیزتانی
بۆ ئاگاداری
دانی هه‌ڵه‌تان
له مه‌ڕ ڕه‌حمه‌تی
دوکتور هاشمی
شیرازی ڕاکێشابوو،
به‌ڵام له‌دوایین
نووسینتان
له‌م بلۆگه
دا دیسان حه‌ولتان
داوه بنه‌مای
قسه‌کانتان
له سه‌ر "فاکتی"
نه‌بوو دابنێن
ئه‌ویش ده‌وری
دوکتور شیرازی
یه له بزووتنه‌وه‌ی
سیاسی کورد
دا.
هه‌ر وه‌ک لێره
دا هێمای پێکرابوو
دوکتور شیرازی
قه‌ت که‌سایه‌تییه‌کی
رێبه‌ر و سه‌ره‌کی
نه‌بوو له
بزووتنه‌وه‌ی
کورد له ئێران
دا. ئه‌وه ڕاسته
که ئه‌و پێوه‌ندییه‌کی
به‌ربڵاوی
هه‌بوو له
گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی
زۆر له کورده‌کان
له ناوخۆ و
ده‌ره‌وه‌ی
کوردستان ،
به‌ڵام له
زه‌مانی شا
دا قه‌ت به
ته‌واوی جێگه‌ی
باوه‌ڕی بزووتنه‌وه‌ی
نهێنی کورد
نه‌بوو. له
هه‌مان نووسینی
ئاماژه پێکراو
دا ئێوه فاکتێکی
دیکه‌شتان
دروست کردووه
ئه‌ویش به‌ستنه‌وه‌ی
ڕه‌چه‌ڵه‌کی
قازی محه‌مه‌د
به سنه‌وه‌یه،
شتێکی که قه‌ت
وا نه‌بووه.
به حورمه‌ته‌وه،
حه‌سه‌نی قازی،
7ی سێپتامبری
2006
سه‌باره‌ت
به مه‌سه‌له‌ی
"داگیرکراو"
بوونی [ کوردستان]
ڕا و دژه ڕای
جۆربه‌جۆر
ده‌کرێ بهێندرێته‌گۆڕێ،
به‌ڵام به
بێ بناوانێکی
تێئۆریک و هێنانه
گۆڕی خاڵی بۆچوون،
هێنانه گۆڕی،
هه‌ر وازی کردن
به وشانه.
له یه‌كێک
له نووسراوه‌کان
دا که‌سێک لێره
پێشنیاری کردبوو
دمه‌ته‌قه‌کاران
کوردستان نه‌به‌ستنه‌وه
به هیچ کام
له "ده‌وڵه‌ت
– نه‌ته‌وه‌کان
" ی هه‌نووکه‌یی
به‌ڵکوو به هه‌ر کام
له به‌شه‌کانی
کوردستان بڵێن
کوردستانی
"داگیرکراو"
له لایه‌ن
[توركیا، ئێران،
عێراق و سووریا]وه.
به‌پێی پێوانه‌ی
عه‌قڵی ئاکامێکی
له بۆچوونێکی
ئاواوه ده‌که‌وێته‌وه
ئه‌وه‌یه
که وڵاتێکی
داگیرکراو
ده‌بێ له ده‌ستی
داگیرکه‌رانی
ئازاد بکرێ،
به‌ڵام له‌و
نووسینه‌ی
دا که باسم
کرد و تێیدا
ئاکادێمیستان
ئامۆژگاری
کرابوون که
زاراوای سیاسی
چۆن به کار
بهێنن، چ شیکردنه‌وه‌یه‌ک
یان ئیستیدلالێکی
تێئۆری بۆ پاساو
دانی ئه‌و بۆچوونه
به‌دی نه‌ده‌کرا.
بۆ من جێگه‌ی
پێزانییه
ئه‌گه‌ر دمه‌ته‌قه‌کاران
بۆچوونه‌کانی
خۆیان له‌وباره‌یه‌وه
به ڕوونی بهێننه
گۆڕێ. گه‌لۆ
کوردستان وڵاتێکی
داگیرکراوه؟
هه‌ژار،
11 ی سێپتامبری
2006
به‌ر
له هه‌موو
شت پێم خۆشه
پێشنیار بکه‌م
ئه‌و دمه‌ته‌قه‌یه
له سه‌ر مێژووی
هاوچه‌رخی
کورد بێ، چونکوو
باس کردنی میرنشینه‌کان
و سیلسیله‌کان
له ڕابردوو
دا و به‌ستنه‌وه‌ی
ئه‌وان به
کورده‌کانی
ئێستا وه‌کوو
گه‌ڵێک و کوردستان
وه‌کوو خاکێک
ڕووناکایی
ناخاته سه‌ر
دابه‌شبوونی
ئێستای وڵاته‌که
و ئه‌و بار‌و
دۆخه‌ی تێیدایه.
باسێکی ئافرێنه‌ر
له ڕاستیدا
شیکردنه‌وه‌ی
سه‌رهه‌ڵدانی
ناسیونالیزمه
له کوردستانی
هه‌نووکه‌یی
دا. س. ماگی به
دروستی ده‌ستنیشانی
ده‌کا: "ته‌نانه‌ت
مێژووی کورد
له سه‌ده‌ی
ڕابرددو دا
بۆ کورده‌کان
ڕوون نییه"
جا ئه‌وه ئه‌گه‌ر
وابێ بۆچی ده‌بێ
ئێمه له ڕوانگه‌یه‌کی
ئێسێنسیالیستییه‌وه
بارودۆخی ئێستا
شی که‌ینه‌وه؟
سه‌باره‌ت
به مێژووی
کوردستانی
سوور، به زمانی
ئینگلیسی سه‌رچاوه‌یه‌کی
ئه‌وتۆ نییه
که ڕووی تێ
بکرێ. ده‌توانن
ئه‌و بابه‌تانه‌ی
خواره‌وه
له ئینترنێت
دا بدۆزنه‌وه:
1-Kurdistan
Autonomous Oblast [Wikipedea]
2-Red Kurdistan, Kurds in the former Soviet Union;www.geocities.com/Athens/9479/kurd-sov.html
3-Two Maps of the Red Kurdistan
4-The Kurds of Azerbaijan
5-Another Sad Story by: Nezzameddin
Rzayev in http://sayinqella.blogspot.com