|
ئه‌و رۆژه‌ی
هاوار و بۆڵه‌بۆڵ
له ئارادا
بێت، حه‌تمه‌ن
شتێکی نائاسایی
و زۆر موهیم
ڕوویداوه،
دیاره ئه‌مڕۆ
یه‌کێک له‌و
ڕۆژانه‌یه
که باس و لێكۆڵینه‌وه
هه‌ڵده‌گرێت،
ده‌ی با بگه‌مه
نه‌تیجه.
ـــ ئه‌گه‌ر
ئه‌م ڕاستگۆییانه‌ی
من بۆڵه‌بۆڵ
بن، ناهه‌قم
مه‌گره ئه‌وه‌ی
من بیستم و بینیم
عه‌قڵ
له به‌رده‌میدا
له‌کارکردن نه‌وه‌ستێت..؟!
وه‌ڵڵا هه‌رباشه
شێت نه‌بووم و
نه‌که‌وتمه
سه‌رجاده! ئێمه‌ی
به‌ناو عێراقی
عاله‌ممان له‌خۆمان
تێگه‌یاند که مه‌زڵومین،
هه‌ڵا هه‌ڵا ئینتیفازه‌مان
کرد و ئیستیقلالیه‌تمان
وه‌رگرت، ئه‌مه‌ریکامان
هێنا و سه‌دامی
بۆ راوناین و ڕزگارمان
بوو.. ئای له شایی
لۆغانی ئه‌وڕۆژه‌ی
که سه‌دام گیرا.
ـــ جارێ
بێزه‌حمه‌ت شێت
مه‌به، خه‌می
تۆم نییه به ته‌ئکید
خه‌می خۆممه.
ئه‌مه شێت نیت
وا ئه‌که‌ی،
ئه‌ی ئه‌گه‌ر
شێت بی.. مه‌گه‌ر
سه‌ری خۆم هه‌ڵگرم.
نا، هه‌ڵی
ناگرم سه‌ری
له‌مه
موناسبترم ده‌ست
ناکه‌وێت!
ده‌ی زانیمان
مه‌سه‌له سه‌دامه.
به‌ڵام نه‌مانزانی
هۆکاری
چوونتان به‌ره‌و
شێت بوون چییه؟!
ـــ دیاره
ئاگاتان له‌و
هه‌موو ته‌زاهورات
و هه‌لهه‌له‌یه
نه‌بوو.. ئه‌و ڕۆژه‌ی
قه‌راری له سێداره‌دانی
سه‌دامی
ناموباره‌ک
ده‌رچوو،
نازانم ئه‌م
هه‌موو ڕه‌سمه
له کوێوه
هاتن و ئه‌م
عه‌شاماته بۆ
وا موبایه‌عه‌یان
بۆ ئه‌کرده‌وه؟
جا باشه، که
سه‌دام ئه‌مه‌نه
زاتێکی
موباره‌ک بوو
ئه‌ی بۆ ڕه‌سمه‌کانیان
یابوه به‌ر
تاکه نه‌عل و
که‌لله‌سه‌ری
ڕماویان وه‌ک
که‌لاک به دوای
خۆیانا کێش ئه‌کرد؟
ـــ ئه‌ها
من هه‌موویم بینی
و لایه‌زال له
ژێر ته‌ئسیری
ئه‌و مه‌وقیفه
سه‌یر و موحریجه
دام وا تۆ مه‌وزووعت
ورووژان، ئه‌گینا
باسی وا هه‌ر
به‌ردێکی بنێیته‌سه‌ر
باشتره! کاک
بۆڵه‌بۆڵ من
گه‌یشتمه ئه‌و
قه‌ناعه‌ته‌ی
که شه‌عبی عێراقی
(مه‌به‌ستم
ئه‌صحابی مه‌واقیفی
شازه)
شه‌عبێکی زۆر
داماو و خێرنه‌دیوه،
یا شه‌عبێکی
غه‌بی یه..
باشه، بابه كه
سه‌دام ئه‌مه‌نه
له‌سه‌ر دڵان
بوو بۆ ڕووخاندیان؟
به‌خوا من ئه‌ڵێم
هه‌مووی بۆ فه‌رهوده
حه‌یاته‌که‌بوو،
ئه‌گینا ئه‌ویان
له‌چی و ئه‌میان
بۆچی؟! دیار
بوو بڕیاری ئیعدام
کردنی سه‌دام
خه‌به‌رێکی ناخۆش
و دڵته‌زێن
بوو بۆیه هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تی
زۆرینه‌ی شه‌عبی
عه‌ره‌بی ورووژاند
و ئه‌و عاله‌مه
وا ڕژانه سه‌رجاده
و به‌ڕۆح و به‌گیان
خۆیان فیدای سه‌دام
ئه‌کرد، ته‌نانه‌ت
مه‌لا و عه‌مامه
به‌سه‌ره‌کانیان
به‌ده‌مانچه‌ی
رووته‌وه که‌وتبوونه
سه‌ما.. حه‌شر
بوو حه‌شر!؟ وه‌ڵڵا
بابه ته‌خه‌لوف.
قه‌هر و خه‌فه‌تی
من ته‌نها بۆ
ئه‌وه بوو كه
له سه‌ر
کوشتنی چه‌ند
که‌سێک قه‌راری
ئیعدامی بۆ
نازڵ بوو، خۆشی
وه‌ک نه‌بای دیبێ
و نه بۆران
به یادی مه‌نه‌سه‌که‌ی
جارانه‌وه
هوتافی ئه‌کێشا
و مه‌وتی ئه‌نارد
بۆ عومه‌لاء، ئیتر
ئه‌نفال ته‌نها
سووره‌تێکه
له قورئان،کیمیای
داهێنانێکه بۆ
لابردنی په‌ڵه
و په‌له‌شتی.
دیکتاتۆریه‌تیش
قانوونێكه
له قانوونه‌کانی
غابات، سه‌دامیش
پیاوی چاک بوو
خوا عه‌فووی
کات!!
ده‌ی ئه‌م فلیمه‌ش
ته‌واو ئه‌بێت
و مه‌نجه‌ڵ بۆ
سه‌ر قاپی خۆی
ئه‌خولێته‌وه،
كه‌واته تۆش
دوعایه‌ک بکه
با هه‌موو بڵێین
ئامیییین: (یاڕه‌بی
به چ ئاهێک
ئه‌و شه‌عبه‌ت
گرتووه، هه‌ر
به‌و ئاهه‌ش
نه‌جاتی به‌یت!).
10 - 11 – 2006
kazal_8@hotmail.com
• • •
|