| له‌نده‌ن 16-11-1999
برایانی
ده‌سته‌ی
نووسه‌رانی
به‌رێز
له دوای
رێز وسڵاو
به
سوپاسه‌وه
ژماره‌ی 25ی گۆڤارهکهتانم
پێ گه‌یشت.
به‌داخه‌وه هه‌رچه‌ند
فریای
خوێندنه‌وه‌ی
ئه‌و هه‌موو
گۆڤار و
ڕۆژنامه
کوردییانه و
ئه‌و کتێبه
تازانه‌ی ده‌ردچن
ناکه‌وم که
گۆڤاری گزینگ
یه‌کێکه له‌وانه،
به‌ڵام به پێویستم
زانی (20) پاوه‌ن
که (260) کرۆنی
سوێدی ده‌کات
بنێرم بۆ ئابوونه‌که.
کاتی
خۆی شتێکم
ناردبوو {بۆ} ده‌سته‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ری
پێشوو ده‌رباره‌ی
(جه‌لاده‌ت به‌درخان)
و بڕیاروابوو
بڵاوبکرێته‌وه،
به‌ڵام ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
پێشوو نه‌مان
و دیاره ئه‌وه‌ی
نووسیبووم بۆ
ئێوه مابووه‌وه
و به هیوابووم
له‌لایه‌ن
ئێوه‌وه
بڵاوبکرێته‌وه،
به‌ڵام دوای
ده‌رچوونی 3-4
ژماره وادیاره
ئه‌و باسه‌ی
جه‌لاده‌ت به‌درخان
شایانی ئه‌وه
نابینرێت له
ڕیزی باسه گرینگه‌کانی
گۆڤارهکهتانا
بڵاوبکرێته‌وه
بۆیه
تائێستا بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه.*
ئه‌وه‌ی
ڕاستی بێ ئه‌و
باسه‌ی جه‌لاده‌ت
به‌درخان
باسێکی گرینگه
له باسی
شۆڕشی ئاگری
دا‌غ دا که
ئێسته له به‌رگی
دووهه‌می
کتێبه‌که‌ی باکووری
کوردستان له
سه‌ره‌تای متژووه
هه‌تا دوای
شۆڕشی درسیم
پێوه‌ی خه‌ریکم
و ئه‌وه‌ی لای
ئێوه‌یه لای
خۆم مسوهدهکهی
نه‌ماوه،
بۆیه تکایه
به زووترین
کات بۆم
بنێرنه‌وه
تا تێهه‌ڵکێشی
بکه‌م له‌گه‌ڵ
پاشماوه‌ی ئه‌و
باسه
دوورودرێژه‌دا
و ماوه‌یه‌که
له سه‌ر ئه‌وه
په‌کم که‌وتووه.
ئیتر داوای سه‌رکه‌وتنتان ده‌که‌م.
.براتان:
ئیمزا.. محمه‌د
ره‌سووڵ هاوار
* ئه‌و
وتاره له
گزینگی ژماره
26، زستانی2000 دابڵاوکراوه‌ته‌وه
ـ س. چ. هیرش.
|