|
که
تازه به تازه
ده‌رک ده‌که‌م
به‌و دڵه جوامێره
ڕه‌نجاوه‌ی
له هه‌ستی
دوو دڵداری
له‌یه‌کتواوه‌دا
له قه‌فه‌زه‌ی
سینه‌تدا زیندانی
کرابوو
ناسکانه
له ئاوێته‌بوونی
خه‌ونێکی بۆیه‌کبووندا
وه‌کو مۆمێکی
شه‌وه نامۆکان
ده‌توایه‌وه
و
ڕه‌نگی په‌پووله‌یه‌کی
دڵشکاوی لێنیشتبوو
که به‌ره‌و
لای به‌هاری
باخچه‌ی
دڵداره‌که‌ی
ده‌فڕێ و
له‌گه‌ڵ مژینی
لێوی په‌ڕه‌ی
گوڵێکدا
ڕێگا ناده‌ن
هاوتا ببێت!
بمبه‌خشه
که تازه هه‌ست
ده‌که‌م
تۆ به به‌رده‌وامی
و
دوور له سه‌رنانه‌وه‌یه‌کی
ماندووانه
بۆ پشوودان
بۆناو لق و
پۆپی سنه‌وبه‌ره
هه‌میشه سه‌وزه‌کانی
نازه‌نینێک
خۆت پاڵکێش ده‌کرد
و
هیلاکیت لێ ده‌چۆڕا
که بۆ
سۆراخکردنی
من
له‌به‌ینی
لار و له‌نجه‌ی
شه‌پۆلی زه‌ریای
تێکئاڵانێکدا
نوقووم ده‌بوویت
به‌ڵام
دڵنیابه ئه‌ی
جوانترین
زینده‌وه‌ری
ناو ده‌ریا
سه‌رپشک به،
خه‌ونی ئه‌وین!
من ئه‌مڕۆ بێت
یان سبه‌ی
هه‌ر پێت ده‌ڵێم
چه‌ندم خۆشده‌وێیت!!
11.10.2006
• • • |