بۆ نه‌تده‌زانی؟
ئه‌وینم بۆت
به‌رده‌وام
شوناسی که‌سێک
بوو له چاوه‌ڕوانیدا
بیمار؟
هه‌ستم ده‌کرد
قووڵ
قووڵ چاوه‌ڕێم
ده‌کردی!
قووڵتر
له چاوه‌ڕوانی
هاتنی زه‌رده‌خه‌نه‌ی
خۆشبه‌ختی به‌هارێکی
نێرگزهێنه‌ر!
من
دودڵنه‌بووم
که تۆ
هه‌میشه
ڕوناکتر
بوویت له شه‌وه
ڕه‌شداگیرساوه‌کانی
من
دڵت
هێنده خۆپه‌رست
بوو
هه‌رگیز
به‌شت نه‌ده‌کرد
له‌گه‌ڵم
ئه‌و
تیشكه چرایه‌ی
که هه‌تبوو!
به‌ڵام، چاک
بزانه..
تۆ چه‌نده
له‌خۆڕازی
بیت
تۆ چه‌نده
دووره‌په‌رێز
بیت له من
هه‌ر
خۆشم ده‌وێیت
دڵنیابه
له دوای
مردنم ئه‌وه‌ی
ده‌مێنێته‌وه
بۆت
ته‌نها
دۆزینه‌وه‌ی
دڵه‌ی زاماری
منه دووباره!
ئاخ
خۆزگه ده‌تزانی
هیچ
شوێنێک
هێنده‌ی
دڵی من ماڵ نه‌بوو
بۆت
به‌ڵام
تۆ قه‌ت پێت
نه‌زانی!
پێش
مردنم هیچت نه‌وت،
نه‌تده‌توانی
بۆیه
دوای مردنم
ته‌نها
ده‌ستت بۆم درێژ
بکه و
تووڕم ده‌ره
نێو سینه‌ت
با بۆ ئه‌به‌د
تێیدا بنووم!
من به‌رده‌وام
چاوه‌ڕێم ده‌کرد
تا بتدزم
له ئێواره‌یه‌کی
بێده‌نگدا
بێده‌نگتر
له خۆم!
بۆیه له‌دوای
من
هه‌رده‌م
بێده‌نگی بکه‌ره
لانه‌ی شه‌وانت
و
خۆت ڕه‌نگه‌کانی
ئه‌وینم هه‌ڵبژێره!
تۆ ده‌تزانی
من ئه‌و کیژه
که‌مدوێیه
بووم
که هه‌میشه
وه‌ک
باران
وه‌ک به‌فر
وه‌ک ته‌رزه
وه‌ک
خودا
خۆم ده‌باراند
به‌سه‌رتدا
ئیتر
تێناگه‌م
چۆن له ڕووت
دێت
سه‌رت هه‌ڵبڕیت
و بڕوانی
تۆیه‌کی
نه‌فام
که دڵمت
ڕوخاند و پێت
نه‌زانی!
24.09.2006
• • •
|