|
|
 |
كورته‌چیرۆك: هێرۆ
• كه‌ژاڵ
ئیسماعیل
|
|
چ شتێک
هه‌یه له نائومێدی
سه‌ختتر و له‌پرسیاری
بێوه‌ڵام به
ئازارتر،
ئه‌و کاته‌ی
مرۆڤ ئه‌بێته
کۆیله‌ی قه‌ده‌رێکی
ڕه‌ش. ئیدی ژیان
له‌به‌رچاوی
ئه‌بێته مردنێکی
له‌سه‌رخۆ
و دونیاش گۆڕێکی
ڕه‌نگاو ڕه‌نگ.
له‌گه‌ڵ داهاتنی
ئێواراندا
خه‌مه‌کانی
تازه ئه‌بنه‌وه
و ڕه‌شی شه‌و
بۆ ئه‌و، دونیایه‌کی
تۆقێنه‌رو
پڕ له یاده‌وه‌ری
یه. هه‌تا دره‌نگ
له‌و دیو په‌نجه‌ره‌ی
ژووره‌که‌یانه‌وه
ڕامووسانێک
ده‌یکاته په‌یکه‌رێکی
زیندوو. ئه‌وسا ئه‌برێته
حه‌وشهی ماڵه‌که‌یان
و ده‌یان پرسیاری
بێوه‌ڵام
مێشکه بچووکه‌که‌ی
ئه‌هاژێنن.
چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
ئه‌و حه‌وشه‌یه
هه‌تا دره‌نگ
جمه‌ی ئه‌هات.
ئای چه‌ن خۆش
بوو دایكی به‌دیار
قۆری و پیاڵه‌کانه‌وه
دائه‌نیشت
و به‌ده‌ست
و په‌نجه‌ناسکه‌كه‌ی
و به‌و زه‌رده‌خه‌نه
جوانه‌ی پێی
ناسرابوو چایی
ئه‌دایه ده‌ست
باوکی.
چه‌ن جوان بوو
دایکی كه سه‌رتاپای
جه‌سته‌ی،
ژنێتی لێئه‌چۆڕا.
چه‌ن میهره‌بان
بوو، هه‌موو
هاوڕێکانی
خۆزگه‌یان
پێده‌خواست،
هه‌میشه ده‌م
به‌پێکه‌نین
بوو.
دایكی مرد،
ئه‌وی بۆ ده‌رده‌سه‌ری
و نائومێدبوون
جێهێشت. هێشتا
خۆی بۆ باوه‌شی
دایکی ئه‌گریا،
کاتێک سه‌رو
پرچی ئه‌ڕنی
و وه‌ک ده‌سته
ژن ئه‌یلاوانده‌وه.
كه‌چی ئێستا،
ئه‌و خۆی بووه
به دایکی چوار
مناڵ جگه له‌خۆی.
دایكی مرد و،
هه‌موو خۆشییه‌کی
له‌گه‌ڵ خۆی
برد. هیواو ئاواته‌کانی،
پێکه‌نین،
جلی ڕه‌نگاوڕه‌نگ،
جه‌ژن و سه‌یران.
چه‌ند مانگێک
دوای مردنی
ئه‌و شه‌کره
ژنه، باوكی
ژنی هێنایه‌وه،
ئاخر ناهه‌قیشی
نه‌بوو به‌ته‌نها
ئه‌م خێزانه
به‌و كیژۆڵه‌یه
به‌ڕێوه نه‌ئه‌چوو.
به‌ڕۆژ خه‌ریکی
ئیشی ماڵ بوو
و شه‌ویش هه‌تا
دوا فرمێسک
به بێده‌نگی
شینی ئه‌کرد.
له ڕۆژێکی
گه‌رمی هاوینی
ئه‌مساڵا خه‌زان
دوا گه‌ڵای
داری عومری
باوكیشی وه‌راند.
باوكیشی بۆ
ئه‌به‌د ڕۆیی
و بۆ ته‌نها
جارێک پرسیاری
له‌خۆی نه‌کرد
باشه من ئه‌م
کۆشه خێزانه
زه‌ردو سووره
چۆن جێبهێڵم!
ئاخر له‌گه‌ڵ
مردن هیچ ناووترێ.
دڵنیام ئه‌گه‌ر
باوک و دایكی
بیانزانیایه
ئه‌و هێنده
ماندوو و نائومێده
هه‌رگیز جێیان
نه‌ئه‌هێشت.
له‌به‌رخۆیه‌وه
ده‌یووت: «خوایه
گیان ئه‌و نائومێدییه
زوو وه‌خته
چی بوو به‌باڵات
بڕیم؟»
زانكۆی
برای، کوڕی
بچووكیانه
و هێنده‌ی
دایكی خۆش ئه‌ویست
هه‌موو شه‌وێک
ئه‌م ته‌وقه
قژه خاوه
تێرخه‌نه‌یه‌ی
دایكی گرێ ئه‌دا
و، ئه‌ینایه
ژێر پشتییه‌که‌ی و زۆر به‌ملکه‌چییه‌وه
لێی ئه‌پرسی:
«داده هێرۆ تۆ
نه‌ت ووت مردن
سه‌فه‌رێکی
ناوه‌خته و
زه‌مه‌نی گه‌ڕانه‌وه‌ی
نییه ئه‌ی بۆ
دایکم ناگه‌ڕێته‌وه؟»،
هێنده‌ی تر
هه‌ناوی گڕ
ئه‌گرێت و ڕقێ
له‌خۆی و له
ژیان و له‌مردن
ده‌بێته‌وه.
به‌بیرخۆی
ده‌هێنایه‌وه:
«دایکم قه‌بره‌که‌ی
پڕ له نوور
بێت، ئه‌یووت
که مناڵ بووین
زۆرمان فه‌قیری
بینیوه.. دایكم
جلی ماڵانی
ئه‌شت و ئاوده‌ستی
مزگه‌وتی پاک
ئه‌کرده‌وه..».
دایكی ژنێكی
هه‌تا بڵێی
جوان بوو زۆر
هێمن و له‌سه‌رخۆ
و خۆڕاگر بوو.
به‌یانییه‌ک
له‌ناکاو،
براکانی وه‌ک
جه‌ندرمه خۆیان
کرد به‌ماڵا
و دایكیان له‌به‌رچاوی
خوشک و براکانی
دایه به‌ر خه‌نجه‌ر.
ئه‌و قورئانه‌ی
له سه‌ڕ‌کۆشیا
بوو له‌خوێنی
دایكیا خووسا.
خه‌ڵک و خوا
و مه‌لای مزگه‌وته‌که‌ی
به‌رامبه‌ریان،
دایكیان شت
و شاردیانه‌وه.
له‌به‌رخۆیه‌وه
ئه‌یووت: «زۆرم
ڕق لێیانه ته‌نها
جارێک نه‌هاتن
به‌لاماناو
نه‌یانئه‌زانی
ئێمه به‌چ کوێره‌وه‌رییه‌ک
ئه‌ژین..».
هه‌ناسه‌یه‌كی
هه‌ڵكیشا و
ووتی: «كه دایکم
مرد، شه‌وێک
هاته خه‌وم
و ووتی هێرۆ
جێگاکه‌م زۆر
خۆشه، وام له
باوه‌شی دایکما
و برینه‌کانم
ده‌رمان ئه‌کات..».
ئه‌و ناوونیشانه‌ی
که دایكی به
دزییه‌وه
پێ ووتبوو و
له‌سه‌ر به‌ردێکی
سه‌ر قه‌بره‌که‌ی
دایکی پێش بیست
ساڵ هه‌ڵی کۆڵیبوو
و لێی وون بووبوو
دۆزییه‌وه.
به‌یانی چووه
سه‌رقه‌بران
و ئه‌و ناوه‌ی
هه‌موو گه‌ڕا.
چه‌ن قه‌برێک
له‌ولا قه‌بری
دایكیه‌وه
قه‌بره‌که‌ی
نه‌نكیشی دۆزییه‌وه.
خاڵ و پوره‌کانیشی
بانگ کرد و نیشانی
دان. ئه‌وان
که دایکیان
مردبوو مناڵ
بوون. قه‌بره‌که‌یان
هه‌ڵبه‌ست
و ناوونیشانیان
له سه‌ر نووسی.
دایکی هیرۆ
خاڵه‌کانی
خۆش نه‌ئه‌ویست،
ئه‌یووت:
«ئه‌وان دڕنده‌ن،
به‌ناوی نامووس
په‌رستییه‌وه
ئێمه‌یان سه‌رگه‌ردان
کرد. ده‌فته‌ری
چل په‌ڕه‌ی
عومری دایکمیان
سووتاند. نه
پێش مردنی
دایکم و نه له‌دوای
مردنیشی، ته‌نها
جارێک نه‌هاتبوونه
ماڵمان و ده‌سیان
نه‌هێنابوو
به‌سه‌رمانا..
دایكم ئه‌گه‌ر
بمایه قه‌بوڵی
نه‌بوو له‌سه‌ر
قه‌بری نه‌نکم
دانیشن و پاش
بیست ساڵ فرمێسکی
په‌شیمانی
بۆ هه‌ڵڕێژن..».
«زۆر
ئه‌ترسم، تازه
عومری منیش
بۆته پیره‌دارێکی
بیست پایزه
و هیچ خۆشییه‌ك،
خه‌نده ناخه‌نه
سه‌ر لێوه‌کانم..».
ئه‌و هه‌موو
شه‌وێک وه‌ک
پیره ژنێکی
مناڵ، به‌ده‌م
ترسی ژیان و
گریانی ناواده‌و
غه‌می هه‌ناوییه‌وه
خۆی به‌خه‌وێکی
پڕ له مۆته‌که
ئه‌سپێرێت
و ئه‌پرسێت
ئاخۆ سبه‌ی
چی بۆ ئاماده‌کردووه!!
هۆله‌ندا، 2006
• • •
سه‌رنج: ئه‌و
چیرۆكه ڕووداوێكی
واقعی یه كه له‌شاری
سلێمانی روویداوه
و ناوه‌كانیش
ڕاستین ــ كه‌ژاڵ.
|
|
|