|
|
 |
دێمۆکراسى
له کوردســتاندا
(دێمۆکراسى: ده‌وڵه‌تى
خه‌ڵکه)
مه‌هتاب
حوسه‌ینى •
|
|
کوردستان
و پڕۆسه‌ى هه‌نگاونانى
به‌ره‌و دێمۆکراسى
له ساڵى 1991وه
هه‌تا ئێستا
بۆته جێگاى
سه‌رنجى زۆربه‌ی ناوه‌نده‌سیاسییه‌کانى جیهان. به‌رژه‌وه‌ندى
گشتى کۆمه‌ڵگاى
جیهانى و سه‌قامگیربوونى
ئاشتى ناونه‌ته‌وه‌یى
خاڵى باش و به‌هێزى
هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ
هه‌رێمى کوردستاندا
هه‌یه بۆ به‌ره‌و
پێشتربردنى
هه‌رچى زۆرترى
ئه‌و پڕۆژه‌یه و
له هه‌مان
کاتدا ده‌وڵه‌تانى ناوچه و به‌تایبه‌ت
ئه‌وانه‌ى
که دێمۆکراسى
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان
ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه‌و
ده‌بێ ئاڵۆگۆڕى
بنه‌ڕه‌تى
به‌سه‌ر خۆیاندا بێنن،
هه‌روه‌ها
بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى که
لایان وایه
به‌هره‌داربوونى
گه‌لان له
دێمۆکراسى
ئاڵۆزیی ده‌خاته
قه‌واره‌یانه‌وه
به هه‌موو
جۆرێک ده‌یانه‌وێ
له به‌رامبه‌ر
ئه‌و بروسکه
گه‌شه‌داره‌ى
ناوچه‌که
له‌مپه‌ر دروست
بکه‌ن.
له
راستى دا ده‌بێ په‌رده له‌سه‌ر
ئه‌و لایه‌نه‌ش
هه‌ڵده‌ینه‌وه
هه‌رچه‌نده
دۆسته‌کانمان
به تایبه‌ت
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانى
ئه‌مه‌ریکا
هه‌ڵوێستى
گه‌له‌که‌مان
به‌رز ده‌نرخێنن، به‌ڵام هه‌تا
ئێستاش بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه
هاوبه‌ش و درێژخایه‌نه‌کانمان
به متمانه‌وه
ناڕوانن. ئه‌وانه‌ى
له نزیکه‌وه
بارودۆخى کوردستان
ده‌بینن، زۆرتر‌و
باشتر ده‌رکمان
ده‌که‌ن و له
راستییه‌کان
باشتر حاڵی ده‌بن.
له‌به‌ر
هه‌رچى زۆرتر
به‌ره‌وپێشچوونى
دێمۆکراسى
به پێویستم
زانى تاریفێکى
گونجاو بۆ دێمۆکراسى
له کوردستاندا
بخه‌مه به‌رچاوى
خوێنه‌رانى
هێژا.
له
کاکڵى ئه‌و
نووسراوه‌یه‌دا
ده‌مه‌وێ باس
له تێبینییه جۆراوجۆره‌کان
له‌سه‌ر دێمۆکراسى
بکه‌م. به‌ڵام
خاڵى به‌هێزى
باسه‌که ده‌خه‌مه
سه‌ر ئه‌و به‌شه
که سه‌رکه‌وتنى
گه‌له‌که‌مانى
تێدایه له‌و
پڕۆسه مه‌زنه‌دا.
ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه
که دێمۆکراسى
ده‌بێ له کوردستان
تمرین بکردرێ تا بچه‌سپێ و نابێ له
جێگایه‌کى
دیکه‌وه بۆ
کوردستان بگوێزرێته‌وه.
به زمانى ساکار
ده‌بێ ئه‌و راستییه
باش بزانین
که لاساکردنه‌وه‌ى
دێمۆکراسى
نابێته دێمۆکراسى،
گرینگه که
له دێمۆکراسى
باش تێبگه‌ین،
به‌ڵام ناتوانین
خه‌ڵک دابنشێنین
که چۆن ته‌مرینى
دێمۆکراسى
بکه‌ن، کۆمه‌ڵى
کورده‌وارى
ده‌بێ له‌گه‌ڵ دێمۆکراسى
گه‌وره بێت.
دێمۆکراسى
له قامووسى
سیاسیش‌دا ئه‌و
جۆره نییه
که هه‌موو
که‌س له‌سه‌رى
کۆک بن، هه‌ر
که‌س به جۆری
تێڕوانینى
خۆى هه‌ڵى ده‌سه‌نگێنێ و جارىوایه
وڵاته دیکتاتۆر و
کۆمۆنیسته‌کانیش
خۆیان به دێمۆکرات
داده‌نێن. راسته
که هه‌ڵبژاردن
هۆکارێکى سه‌ره‌کی یه له دێمۆکراسى دا، به‌ڵام هه‌موو
هه‌ڵبژاردنه‌کانیش
نوێنه‌رى دێمۆکراسى
نین و ئاکامه‌که‌شیان
زۆر جار نابێته دێمۆکراسى
و له راستیش
دا هه‌موو ئه‌و
ده‌وڵه‌تانه‌ى
که به‌راى
گشتیش دێنه
ئاراوه نابنه
هۆى ماناى راسته‌قینه‌ى
دێمۆکراسی.
دێمۆکراسى
پرۆسه‌یه‌كه خه‌ڵک دروستى
ده‌کا و
یاساى زۆرینه
به‌رێوه‌ى
ده‌بات.
به
بڕواى تۆماس
ده‌ی و هارمۆن
زیگلێر،* ماناى
به‌ربڵاوى
دێمۆکراسى
ده‌بێ هه‌ڵگری ئه‌و
خاڵانه‌ى خواره‌وه
بێت:
1- به‌شداربوونى
زۆرینه‌ى خه‌ڵک
له بڕیاردان
بۆ پێکهێنانى
ژیانى خۆیان
2- ده‌وڵه‌ت
به‌پێى یاسا‌و
به ده‌نگ دانى
زۆرینه هه‌ڵبژاردرابێ
3- دان
پێدانان به
داواکارییه‌کانى
که‌مینه‌ى
کۆمه‌ڵگ
4- ئازادى
به‌یان، چاپه‌مه‌نى،
رێکخراو و خۆپێشاندان
5- ئازادى
دروستکردنى
پارتى سیاسى
ئۆپۆزسیون
و ده‌ره‌تانى
چالاکى سیاسى
بۆ وه‌ده‌ست
هێنانى ده‌سه‌ڵات
6- دانى
پله‌و پایه‌ى
به‌رز به تاکه‌کان
و ره‌خساندنى
ده‌رفه‌تى
به‌رامبه‌رو
یه‌کسان بۆ
خه‌ڵک بۆ گه‌شه‌کردنى
ته‌واوى تواناکانیان
ئه‌و
خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه
که باس کران
هه‌موو جوان
و رێک و پێکن،
به‌ڵام بۆ جێبه‌جێکردنیان ده‌بێ
له
کوردستاندا به‌پێى
هه‌ل و مه‌رج
و بواره‌کانى
گه‌شه‌کردن
هه‌نگاو هه‌لبێنینه‌وه.
ده‌بێ هه‌ر
هه‌نگاوێكی به‌ره‌و پێش
چوون جێ خۆشکه‌ر
بۆ هه‌نگاوێکى
دیکه بىَ، نه‌ک ئه‌وه‌ى
هه‌نگاوێک
به‌ره‌و پێش
چوون دوو هه‌نگاو
به‌ره‌و دواوه‌مان بگێرێته‌وه.
دێمۆکراسى
ئێستاى کوردستان
به‌رهه‌مى
خه‌بات و تێکوشان
و خوێنى شه‌هیدانه.
بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه
له ئاسته‌نگییه‌كانی دێمۆکراسى
بزانین، ده‌بێ به‌راستی له
ریشه‌ى که‌م
و كووڕییه‌کانى
کۆمه‌ڵگا باش
ئاگادار بین.
له
نه‌زه‌ر
Gisela stuart
ئه‌و
خاڵانه‌ى که
هه‌ڕه‌شه
له دێمۆکراسى
ده‌که‌ن له‌و
(3) خاڵه‌ى خواره‌وه‌دا
خۆیان ده‌نوێنن:
1- ئه‌و
دام و ده‌زگا
کۆمه‌ڵایه‌تییانه که خۆیان
وا نیشان ده‌ده‌ن
که دێمۆکراتیکن
به‌ڵام له
کرده‌وه‌دا
بێ به‌هره‌ن له
زۆربه‌ى داواکارییه
ریشه‌ییه‌کانى
دێمۆکراسى،
بۆ وێنه: ئه‌و
که‌سانه‌ى
که ده‌نگیان
پێى ده‌ده‌ن
ده‌توانن لایان
به‌ن.
2- ئه‌و
دام و ده‌زگا
کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ى که
زۆر دژواره
به‌رپرسى بڕیارده‌ره‌که‌كانی بدۆزییه‌وه.
3- سیسته‌مێک
که‌وا ده‌نوێنێ که کرده‌وه
هیچ ئه‌نجامێکى
نییه. سیاسه‌ت
شه‌ڕى بیر‌و
هزر نییه و هه‌ڵبژاردنه
سیاسییه‌کان
وه‌کوو کڕین
له سوپرمارکێتدا
وایه ئه‌وه
یان فڵان شت
له تاقه‌ى
سوپرمارکێته‌که
بێته‌خوارێ
و مه‌به‌ستت
ئه‌نجام و به‌رهه‌مى
هه‌ڵبژاردنى
تاکه‌کان نه‌بێ.
پارته
سیاسییه‌کان
ئه‌و دام و ده‌زگا
کۆمه‌ڵایه‌تییانه که چوارچێوه‌ى
ئیدئولۆجیكی رێککه‌وتنى
ناوخۆیى پێک
ده‌هێنن و هه‌روه‌ها
ئه‌وانن که
به‌سته‌گه‌لى
هاوسانى هه‌ڵبژاردنه‌کان
پێشکه‌ش ده‌که‌ن، بۆیه ته‌نیا
بانگ کردنى
خه‌ڵک بۆ ناو
وتووێژه‌کان
به‌س نییه.
به‌ڵکو ده‌بێ کۆمه‌ڵ به‌شدارى
هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وته‌کانى
دێمۆکراسى و
به‌ره‌و پێشچوونى
بێت.
کلیلى
بنچینه‌کان
بۆ دێمۆکراسییه‌كی به‌کرده‌وه
ئه‌و خاڵانه‌ى
ژێره‌وه‌یه:
1- بازارێکى
ئازادى ئابوورى
2- ده‌ستاوده‌ست
کردنی ئاشتییانه و
هێمنانه‌ى
ده‌سه‌ڵاتى
سیاسی
3- بزانین
کاتێک ده‌ڵێن
ئێمه، مه‌به‌ستمان
کێیه؟
4- بوونى
میدیا‌و چاپه‌مه‌نى
ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ
5- گه‌شه‌کردنى
چینی ناوه‌ڕاست
6- بوونى
حکوومه‌تى
قانوون
به
باوه‌ڕى Stuartوه‌ڵامى
دژوار ئه‌وه‌یه
که ئێمه کێین؟
له‌راستیدا
له کوردستاندا
وه‌ڵام دانه‌وه
به‌و پرسیاره‌و
داواکارییه‌کانى
هه‌نگاوێکى
به‌رز هه‌ڵدێنێته‌وه
بۆ به‌رده‌وام
کردن و گه‌وره‌بوون
له‌گه‌ڵ دێمۆکراسیدا.
ئه‌و
راستیه ده‌بێ باش بزانین
که دێمۆکراسى
زۆر جار له
ئاکامى تێكۆشان
و خه‌بات وه‌به‌ردێ. جیاوازى دین
له سیاسه‌ت
بۆ کومه‌ڵگاى
کورده‌وارى
به تایبه‌ت
که ڕنگاوره‌نگى و
موزاییکه
جۆراوجۆره‌کانى
مه‌زهه‌بى و
دینى له پاڵ یه‌ک په‌ستێوراون، باشترین شێوه‌یه و به
ته‌نیا به‌شداربوونى
ئایینێک له
پڕۆسه‌که‌دا
ده‌بێته هۆى
ژێرپێخستنى
مافى زۆر لایه‌نى
دیکه. بۆیه
ره‌وایه که
به‌وپه‌ڕى له‌به‌ر‌چاوگرتنى
رێز‌و ئیحترام
بۆ ئایینه‌کان،
تێکه‌ڵاوى
پڕۆسه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنیان
نه‌که‌ین. ئه‌و
کاره دوو ئاکامى
لێ ده‌که‌وێته‌وه:
1- كێبه‌ركێ له
نێوان ئایینه‌کاندا
بۆ به‌شدارى
نامێنێت و له
ئاکامدا ئه‌و
جیاوازییه
له نێو گه‌لانى
کوردستاندا
که‌م ره‌نگتر
ده‌بێته‌وه.
2- بارى
مه‌عنه‌وى
ئایینه‌که
به‌رزتر ڕاده‌گیرێ
و
له ئاکامدا
یارمه‌تى ده‌گه‌یه‌نێ به ئاشتى.
دێموکراسى
راسته‌قینه
ئه‌وه نییه که ته‌نیا
له کاتى پێویست
له کۆمه‌ڵانى
خه‌ڵک و به‌شدارییان
که‌ڵک وه‌ربگیردرێ. به‌ڵکو له
ڕاستیدا کلیلى
بنچینه‌کان
بۆ دێمۆکراسى
کرده‌وه‌یه،
بۆ وێنه ئه‌مڕۆ
له جێبه‌جێکردنى
مادده‌ى (140) بۆ
هه‌رێمى کوردستان،
ده‌بێ ئه‌و راستییه بخه‌ینه
به‌رچاو، به هه‌ڵسوکه‌وتێکى
دێموکراتییانه
و
به‌شدارى به‌رچاوى
کۆمه‌ڵانى
خه‌ڵکى کوردستان
بۆ داخوازییه‌که‌یان
پرسه‌که به‌ره‌و
پێش ده‌بات.
به‌پێچه‌وانه‌ى
مه‌سه‌له‌که‌شه‌وه،
ئه‌وه چاره‌نووسى
گه‌له‌که‌مان
به‌ره‌و هه‌لدێر
ده‌بات. که‌وایه
لێره‌دا ته‌عبیری
دێمۆکراسى
ئه‌وها خۆ ده‌نوێنێ. ناسینى
مافێکى مه‌زنى
نه‌ته‌وه‌یى
و به‌شدارىکردن
بۆ جێبه‌جێکردنى،
نرخێکى به‌رز
ده‌دات به
پێشکه‌وتن
له کوردستانى
دێمۆکرات‌دا.
• • •
* Irony of Democracy
Harmon L. Ziegler, Thomas R. Dye
|
|
|