|
1
له‌گه‌ڵ
به‌فر نه‌باریوی
بۆچی
په‌یکه‌رت
له‌به‌فره
له‌گه‌ڵ
هه‌تاودا نه‌هاتووی
تۆ
جه‌سته‌یه‌کی
سووتاوی نێو
ئاگری
کام پێنووسه
ئه‌م
دێڕه‌ی له‌نێوچه‌وانتدا
نووسی‌و پێی
ووتی:
«میوانی
راسته شه‌قامه‌کان
به»!
2
کام
ئاوازه هه‌ڵده‌بژێری
ده‌نگی ترپه‌ی
پێی مرۆڤه‌کانی
سه‌ر رێگه
یاخشپه‌ی ئه‌و
گه‌ڵا پایزانه‌ی
داده‌بارن
به‌سه‌رتدا
یاتهقهی
ئه‌و دینارانه‌ی
وه‌کوو زه‌نگ
داتده‌چڵه‌کێنێ
3
سه‌ر
هه‌ڵمه‌بڕه
با ئه‌و نیگا
کزانه‌ت به‌دی
نه‌که‌م
کێ تاوانباره
له‌ئاستی تۆ
شه‌وگار، یارۆژگار
شه‌ڕ، یائاشتی
ئێمه، یاتۆ
4
من
ده‌زانم تۆ
هه‌موو کاتێ
سه‌رخۆشیت و
له‌گوناهه‌کانی
زه‌مه‌ن ده‌خۆیته‌وه
بۆیه
له‌چاوی تۆدا
گوڵێک
نه‌ماوه بۆ
بۆن کردن
کاتێک
نه‌ماوه بۆ شکاندنی
تینوێتیت.
5
نه
له‌نهێنی ده‌ریا
ده‌گه‌یت
تا
حه‌ز بکه‌یت
مه‌له‌ی تیا
بکه‌یت
نه
له‌نهێنی سه‌رو
قژی دره‌خته‌کان
تا
له‌ژێریا پشوو
بده‌ی
ته‌نیا
له‌دڵی پیاوه
گه‌وره‌کان
تێده‌گه‌یت
ئه‌و
پیاوانه‌ی
حه‌زیان له‌تۆ گه‌وره‌تره
گیرفانیان
له‌تۆ پڕتره
به‌ڵام
ناخت له‌وان
ئاسووده‌تر.
6
که‌سی
وه‌ک تۆ
له‌مانای
بێ مانای ژیان
تێناگات
بۆیه
په‌نجه‌ره‌کانی
ئومێد و
ده‌رگاکانی
حه‌زت داخستن
خۆت
ته‌سلیمی
دۆزه‌خه
جه‌نجاڵه‌کان
کرد
7
تۆ
په‌یکه‌رێکی
راسته شه‌قامه‌کانی،
به‌ڵام
په‌یکه‌رێکی
بێ ئاو
تۆ
تابلۆیه‌کی
دیواره‌کانی
به‌ڵام
تابلۆیه‌کی
شێواو
تابلۆیه‌ک
نمه باران
ته‌ڕی
کردبێ و
هه‌موو
ره‌نگه‌کان
تێکه‌ڵ بێ!
• • • |