|
|
 |
(ئه‌ی ڕه‌قیب)و
(کوردستان)ی
شێرکۆ بێکه‌س
• س. چ. هێرش
|
|
ماوه‌یه‌ک
له‌وه پێش
که هه‌واڵی
هاتنه‌گۆڕانی
سرودی نه‌ته‌وه‌یی(ئه‌ی
ڕه‌قیب) م له
هێندێک له
ماڵپه‌ڕه
کوردییه‌کاندا
چاوپێکه‌وت،
ئه‌وه‌ی ڕاستی
بێ زۆرم گرینگیی
پێنه‌دا و،
پێموابوو له
ڕاده‌ی ده‌نگۆ
و قسه‌ڵۆکی
سه‌رزاران
تێناپه‌رێ؛
که‌چی ئه‌م
ڕۆژانه له
چه‌ند ماڵپه‌ڕ
و ڕۆژنامه‌ی
کوردی‌دا خوێندمه‌وه
که ئه‌و هه‌واڵه
نه ته‌نیا
ڕاسته، به‌ڵکه
سه‌رۆکایه‌تی
ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی
حکوومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان
یش ڕه‌زامه‌ندی
خۆی له سه‌ر
گۆڕینی مارشه‌که
ده‌ربڕیوه
که به جێگه‌ی
وی هۆنراوه‌یه‌کی
ڕێزدار «شێرکۆ
بێکه‌س»، به ناوی
«کوردستان» ببێته مارشی
نیشتمانیی
کوردستان. هه‌روه‌ها
بڕیار وایه
تێکستی «کوردستان»
که کاک «زاهیر
عه‌بدوڵڵا»
ئاهه‌نگی بۆ
داناوه، به
زوویی له‌لایه‌ن
په‌رله‌مانی
کوردستانیشه‌وه
په‌سند بکرێ.
هۆکاری گۆڕینی
سروده‌که‌ش
گوایه بۆ ئه‌وه
ده‌گه‌ڕێته‌وه
که «سرودی (ئه‌ی
ره‌قیب) گوزارشت
له ساته‌وه‌ختێکی
مێژووی کورد
ده‌کات که
ئێستا کورد
ئه‌و قۆناغه‌ی
تێپه‌ڕاندووه».
هه‌ڵبه‌ت،
به‌ر له‌وه‌ی
خودی تێکسته‌که
شیبکه‌مه‌وه،
پێویسته ئه‌و
ڕه‌خنه‌یه
ئاراسته‌ی
به‌رپرسانی
حکوومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان
بکه‌م که بۆ
کار و ئه‌رکێکی
وه‌ها گرینگ
ده‌بوایه
پێشه‌کی به
شێوه‌ی فه‌ڕمی
له ڕێگه‌ی
ڕاگه‌یێنه‌ره
گشتییه‌کانه‌وه، هه‌موو شاعیران
و نووسه‌رانی
ناوه‌وه و
ده‌ره‌وه‌ی
کوردستانیان
ئاگادار کردباوه
و، هه‌روره‌ها
ماوه‌یه‌کی
دیاریکراویان
له‌به‌رچاوگرتبایه
که هه‌موو
که‌س توانیبای
له‌و ئه‌رکه
گرینگه نه‌ته‌وه‌ییه‌دا
به‌شداری کردبا
و، پاشان ده‌قه
ناردراوه‌کانیان
له کۆڕێکی
شیاوی ته‌رخانکراو
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته،
به گوێره‌ی
قورعه و ده‌نگدان
هه‌ڵبژاردبایه.
چونکه هه‌روه‌ک
ده‌زانین مه‌سه‌له‌ی
گۆڕینی مارشی
نیشتمانی و
ئاڵا و نێوی
وڵات
ته‌نیا
که‌سێک و دووکه‌س
ناگرێته‌وه،
شتگه‌لی له‌م
چه‌شنه پێوه‌ندی
به نه‌ته‌وه‌یه‌ک
هه‌یه که
چه‌ند سه‌ده‌یه
له پێناو ڕزگاری
و سه‌ربه‌خۆییدا،
شاخ و کێو و چیاکانی
نیشتمانی به
خوێنی سووری
گه‌نج و لاوانی
خۆی ڕازاندووه‌ته‌وه.
ڕه‌نگه
به‌شێکی هه‌ره
زۆر له ئێمه،
ڕووداوی دانانی
نێوی «پێشمه‌رگه»ی
له سه‌رده‌می
کۆماری کوردستان(1946)
بیستبێ یان
خوێندبێته‌وه
که چۆن ئه‌و
نێوه و سه‌دان
نێو و زاراوه
و ئیدیۆمی سه‌ربازی
و جۆغرافیایی
گرینگ له کۆڕێکی
دیاریکراودا
باس و لێدوان
و ده‌مه‌ته‌قێیان
له‌سه‌ر کراوه،
چ بگا به گۆڕینی
سرودێکی نیشتمانی
که ڕۆژگارێکه
ئاوێته‌ی خوێن
و ڕه‌گ و له‌شی
مرۆڤی کورد
بووه؟! باشه، له‌گه‌ڵ
ئه‌و په‌ڕی
رێزم بۆ شاعیری
گه‌وره‌ی کورد
کاک شێرکۆ بێکه‌س،
ئایا کام وشه
و دێڕ و ده‌ربڕینی
ئه‌و ده‌قه،
تۆزقاڵێک چێژی
شێعری و نه‌بزی
حیماسی و هونه‌ری
شاعیرانه‌ی
تێدایه؟! فه‌رموون
له پێشدا،
خۆتان چه‌ند
جارێک خودی
شێعره‌که
بخوێننه‌وه
و له سه‌ر قسه‌کانی
من قه‌زاوه‌ت
بکه‌ن:
تۆ
دایکمانی،
خۆشه‌ویستی،
سه‌ربڵندی، کوردستان
دێرینیت
و، پیرۆزیت
و، سۆمای چاوی
هه‌موومان.
له‌باکوور
بین، له‌باشوور
بین، له‌ڕۆژهه‌ڵات،
رۆژئاوا
ئامانج
یه‌که‌و، ئاڵا
یه‌که‌و، ئازادییش
بیروبڕوا.
ئه‌تپارێزن،
به‌چوارده‌ورا،
وه‌ک زنجیره‌یشاخانت
شووره‌ی
جه‌سته‌و،
وره‌ی پۆڵای،
میلۆنه‌های
لاوانت.
مێژووی
پ.م، چرای خوێنی
شه‌هیدانی
ئه‌م خاکه
تا
هه‌تایه،
له‌سه‌ر سه‌رمان،
جریوه‌یان
رووناکه.
یه‌کگرتووین
و به‌ڕێگاوه‌ین،
درشت و ورد،
ژن و پیاو
بۆ
دواڕۆژی جوانتر
له‌گوڵ، رووناکتریش
له هه‌تاو.
دیاره
مه‌به‌ستی
سه‌ره‌کی من
ئه‌وه نییه
لێره‌دا بیسه‌لمێنم
که زه‌مان
و ساته‌وه‌ختی
مارشی نه‌ته‌وه‌یی
(ئه‌ی ڕه‌قیب)
به سه‌رچووه
یان به سه‌رنه‌چووه. به‌ڵام به
تێڕادیوی ده‌توانم
بڵێم تێکستی
(کوردستان) یش
که بڕیاره
بکرێته مارشی
نیشتمانیی،
نه‌ته‌نیا
تێخوێنه‌ره‌وه
و ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی
چێژی روحی و
ئۆخژنی نه‌ته‌وه‌یی
و زه‌وقی کۆمه‌ڵایه‌تی
و هه‌لومه‌رجی
سیاسی 40 میلیۆن
مرۆڤی کورد
نییه، به‌ڵکه
له باری شکڵ
و کاکڵی شێعریشه‌وه
ده‌قێکی تۆبزییانه
و بێ پێز و
لاوازه که
هه‌زار نێوی
«شێرکۆ بێکه‌س»ی
له ژێره‌وه
بێ، هیچ چه‌شنه
پێوانه‌یه‌کی
شێعری تێدا
به‌دی ناکرێ
و، ته‌نانه‌ت
وه‌ک په‌خشانیش
ده‌قێکی ئاسایی
یه و زۆر ناچێته
دله‌وه.
به
گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی
(ئاوێنه)، مامۆستا
شێرکۆ بێکه‌س
که ئه‌و شێعره‌ی
بۆ سرودێکی
نیشتمانیی نووسیوه
و زۆربه‌ی شته‌کانی
کوردی تێدا
کۆکردووه‌ته‌وه
که له سه‌ره‌تادا
به کوردستان
ده‌ست
پێده‌کات
و پاشان به
لاوان و له
دواییشدا به
پێشمه‌رگه..
ئاوا ده‌ڵێ:
«شێعر که بۆ
سرود ده‌نووسرێت
ده‌بێت ماناکانی
زوو بێنه‌ده‌ست
و به کورتیش
بنووسرێت و
سروده‌که‌شی
نابێت له دوو
ده‌قه تێپه‌ڕبکات
جگه له‌وه‌ی
که ده‌بێت
زوو له به‌ر
بکرێت...».
لێره‌دا
به گوێره‌ی
توانا هه‌وڵ
ده‌ده‌م، ئه‌م
ده‌قه هه‌م
له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی
و هه‌م له ئاستی
شێعری و داڕشتنه‌وه بخه‌مه
به‌رباس.
وه‌ک
ده‌زانین پرۆسه‌ی
خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی
نه‌ته‌وه‌ی
کورد، به گوێره‌ی
بیروبۆچوونی
گه‌لێک له
زانایانی بیانی
و خۆماڵیی له
قۆناخی پرۆسه‌ی
«نه‌ته‌وه
ــ ده‌وڵه‌ت»
دایه،
واته ئه‌و
نه‌ته‌وه‌یه له قۆناخی
دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆی
خۆیه‌تی. ئه‌و بیروبۆچوونه،
سه‌ره‌ڕای
ته‌واوی که‌ند
و کۆسپی سیاسی
و دیپڵۆماسی
که بۆ حیزبه
سیاسییه کوردییه‌کان
هاتۆته‌پێش
و ئێستاش دێته‌پێش،
که‌م تا زۆر
به‌تایبه‌ت
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
و سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێمی کوردستانی
باشوور ڕه‌نگی
داوه‌ته‌وه
و، نکۆڵیشی
لێ ناکرێ. هه‌ر
به گوێره
ماسمیدیای
کوردی و له‌وانه
ماڵپه‌ری (ئاوێنه) که
ده‌بیسرێ سرودی
(ئه‌ی ڕه‌قیب)،
چیتر گوزارشت
له بارودۆخی
ئێستای کورد
ناکا، پرسیار
ئه‌وه‌یه
ئایا ئه‌م به‌شه‌ی
کوردستان ڕزگار
بووه و ته‌واوی
شاره کوردنشینه‌کان
گڕاونه‌ته‌وه
باوه‌شی نیشتمان؟! گریمان،
باشووری کوردستان
له حاڵی تێپه‌ڕکردنی
ئه‌و قۆناخه‌دایه،
ئه‌دی بۆ به‌شه‌کانی
دیکه‌ی کوردستان
چی بکه‌ین؟
به‌داخه‌وه
ئه‌و به‌شه
نه‌ته‌نیا
ڕزگار نه‌بووه،
به‌ڵکه به
گوێره‌ی راپۆرتی
«بیکێر ــ هامیلتۆن»
که هه‌مووان
خوێندوویانه‌ته‌وه،
گه‌لێک له
ده‌ستکه‌وته
به‌نرخه‌کان
که به پێی
ده‌ستووری
عێراق ده‌بوایه
دابین بکرێن(وه‌ک
مادده‌ی 140) ده‌خرێنه
ژێر پرسیاره‌وه.
هه‌رچه‌ند
هه‌ڵوێستی
خورت و به‌ده‌ستوبردی
سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێمی کوردستان
له دژی ئه‌م
راپۆرته جێگه‌ی
خۆشحاڵیی و
بگره پشتیوانیشه،
به‌ڵام سه‌یر
لێره‌دایه
که هه‌ر به‌رپرسانی
ئه‌م داموده‌زگایه
دێن ده‌قێکی
له‌رزۆک و بێ
نێوه‌رۆک بۆ
سرودی نیشتمانیی
په‌سند ده‌که‌ن
که هیچ چه‌شنه«گوزارشت»ێک
له بارۆدۆخ
و قۆناخی خه‌باتی
سه‌ختی ئێستای
نه‌ته‌وه‌ی
کورد ناکا؟!
کوا، کام وشه
و دێڕ و ده‌ربڕین
و وێنه‌ی شێعریی
ئه‌م ده‌قه،
گوزارشت له
ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی
نه‌ته‌وه‌یی
ده‌کا؟!
ئه‌وه
کورته‌یه‌ک
بوو له باری
نێوه‌رۆکی
نه‌ته‌وه‌ییه‌وه،
ئێستا با بچینه
سه‌ر پێوانه‌ی
شێعریی و ئاستی
داڕشتنه‌وه.
وه‌ک ده‌زانین
بیر و خه‌یاڵ
و زمانی ده‌ربڕین
که له
گرینگ‌ترین
کۆڵه‌که‌کانی
هونه‌ری شێعر
ده‌ژمێردرێن
و مرۆڤ هه‌ق
بڵێ له به‌شێکی
هه‌ره‌زۆری
شێعری کاک شێرکۆدا
ده‌بیندرێن،
به‌داخه‌وه
له‌و ده‌قه
شێعرییه‌دا
ئه‌مانه به‌رچاوناکه‌ون.
هه‌روه‌ها
گریمان، ئه‌گه‌ر
ئه‌و ده‌قه
به شێعریش
له قه‌ڵه‌م
بده‌ین، له
باری کێش (وه‌زن)ه‌وه
نه له سه‌ر
کێشی خۆماڵی(په‌نجه‌یی)
گوتراوه و
نه له‌سه‌ر
کێشی عه‌رووزی| کلاسیکی
(ئه‌فاعیل).
ڕاسته
ده‌قی سرود
ده‌بێ ساده
و ساکار بێ،
به‌ڵام ئه‌دی
نابێ ده‌قه‌که،
مۆسیقا و هارمۆنییه‌کی
تایبه‌ت به
خۆی هه‌بێ؟!
بۆ نموونه،
ئه‌گه‌ر ده‌قه‌که
له‌سه‌ر کێشی
په‌نجه‌یی
دابڕ(ته‌قتیع)بکه‌ین، ئه‌وا دێڕه‌کان
له نێوان 15 و
16 و 17 بڕگه‌ییدا
هاتوچۆ ده‌که‌ن
و، له زۆر شوێندا
ریتم و ئاهه‌نگ
تێکده‌چن. به‌کورتی
ئه‌و شێعره
هه‌رچۆنێک
بخوێندرێته‌وه
کێشه‌که‌ی
له سه‌ر زاران
خۆش نییه. بێ
له‌وه‌ش، له
چه‌ند دێڕاندا
هێنانی قافیه(سه‌روا)ش
وه‌ک: کوردستان|هه‌موومان،
ڕۆژئاوا| بڕوا،
شاخانت| لاوانت..
ڕۆڵی ئه‌و حاڵه‌ته
حیماسییه‌ی
هه‌ژان و هورووژان
که له سروددا
پێویسته ناگێڕن.
ئه‌گه‌ر
هه‌ر که‌س تۆزقاڵێک
زه‌وقی شێعریی
هه‌بێ و دێڕی
یه‌که‌می ده‌قه‌که‌ی
کاک شیرکۆ: (تۆ
دایکمانی،
خۆشه‌ویستی،
سه‌ربڵندی،
کوردستان| دێرینیت
و، پیرۆزیت
و، سۆمای چاوی
هه‌موومان.)
له‌گه‌ڵ ئه‌و
دێڕه‌ی «دڵدار»:
(ئێمه ڕۆڵه‌ی
ڕه‌نگی سوور
و شۆڕشین| سه‌یری
که خوێناوییه
ڕابردوومان)
هه‌لسه‌نگێنێ،
فه‌رق و جیاوازییه‌که‌ی
له باری حیماسی
و مێژوویی و
ماناوه وه‌ک ڕۆژی
ڕوون بۆ ده‌رده‌که‌وێ.
له
شێعری خیتابیدا
واته له‌م
جۆره شێعرانه‌دا
که که‌سێک
یان شتێک، خۆشه‌ویستێک
یان دڵدارێک
ده‌بێته به‌رده‌نگ
و، شاعیر ده‌یه‌وێ
ڕووده‌ڕوو
بیاندوێنێ، ده‌بێ له
جوانترین شێوه‌ی
لوا‌و بۆ ده‌ربڕینی
مانا و وێنه‌ی
شێعری به‌تایبه‌ت
له باری زمان
و داڕشتنه‌وه
که‌ڵک وه‌ربگیرێ.
بۆ نموونه،
ئه‌گه‌ر ئه‌و
دێڕه جوانه‌ی
«مامۆستا گۆران»:
(قژ کاڵی، لێوئاڵی،
پڕشنگی نیگا
کاڵ| ئه‌ی کچه
جوانه‌که‌ی
سه‌رگۆنات
نه‌ختێ ئاڵ)
له‌گه‌ڵ دێڕی
یه‌که‌می ده‌قه‌که‌ی
شێرکۆ بیکه‌س
به‌راورد بکه‌ین
ده‌بینین به‌پێچه‌وانه‌ی
گۆران، ئه‌و له نیوه
دێڕی یه‌که‌مدا
(ی)ێی ده‌کارهێناوه
و له نیوه
دێڕی دووهه‌مدا
(یت)، که ئه‌وه
له باری ڕێزمانه‌وه
هه‌ڵه‌یه.
بێجگه له‌وه‌ش،
ئه‌و (واو) ی عه‌تف(لکاو)ه‌ش،
که گوایه
به خاتری ڕاگرتنی
له‌نگه‌ری
کێشه‌که هاتووه،
به‌جارێک دێڕه‌که‌ی
سه‌قه‌ت کردووه.
هه‌روه‌ها
ده‌بوایه
گوترابا: (.. سومای
چاوی هه‌موومانی).
له
نیوه‌دێڕی
دووهه‌مدا،
که هیوادارم
هه‌ڵه‌ی چاپی
بێ ــ ده‌سته‌واژه‌ی:
(ئازادییش بیروبڕوا)،
ئاوێته‌یه‌کی
ته‌واو نه‌گونجاو
و هه‌ڵه‌یه.
ئه‌گه‌ر له
دوای ئازادییش
وێرگول(قه‌فچه)
دابندرێ و له (بیروبڕوا)
جیابکرێته‌وه،
دیسان
مه‌به‌سته‌که
هه‌ر ناڕوونه.
هه‌ر
له‌م دێڕه‌دا
که گوتراوه:
(ئه‌تپارێزین،
به‌چوارده‌ورا،
وه‌ک زنجیره‌ی
شاخانت) دیسان
هه‌ڵه‌یه‌کی
جۆغرافیایی
دێته‌ڕوو،
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
که هه‌ر چوار
ده‌وری کوردستانی
گه‌وره له
زنجیره چیا
پێکنه‌هاتوون،
به‌ڵکه ئه‌گه‌ر
له شاری ره‌واندز
و ڕانیه ڕا
به‌ره‌و ڕۆژئاوا
واته به‌ره‌و
شاره‌کانی
هه‌ولێر و موسڵ
و، هه‌روه‌ها له سلێمانی
ڕا به‌ره‌و
باشوور و ڕۆژئاوا
واته شاره‌کانی
خانه‌قین و که‌رکووک
(که کێشه‌ی
سه‌ره‌کی کوردان
له گه‌ڵ ڕۆژئاوا
و عه‌ڕه‌بان
هه‌ر له سه‌ر
ئه‌و شاره‌یه)
بڕۆین، له
ده‌شتایی (هێتێ،
شاره‌زوور،
گه‌رمیان..) زیاتر،
زنجیره شاخێکی
ئه‌وتۆ نابینین؛
که‌وابوو چۆن
کاک شێرکۆ ــ
ده‌شزانم مه‌به‌ستی
ئه‌وه نه‌بووه
ــ ده‌بێ هه‌ڵه‌ی
ئاوا بکا و هه‌روا
ساکار به‌سه‌ریدا
تێپه‌رێ و پانتایی
جوغرافیایی
نیشتمانه‌که‌ی
له ناو جه‌غزی
چند زنجیره
شاخدا چکۆڵه
بکاته‌وه؟!
ڕاسته شاری
سلێمانی ئاوایه،
به‌ڵام کوردستانی
گه‌وره ئاوا
هه‌ڵنه‌که‌وتووه.
له
دێڕی چواره‌مدا،
(پ.م) که به
مانای پێشمه‌رگه‌یه
له‌گه‌ل (ینک
و پ‌د‌ک) که کورتکراوه‌ی
ده‌سته‌واژه‌ی
(یه‌کێتی نیشتمانی
کوردستان و
پارتی دێمۆکراتی
کوردستان)ن،
فه‌رقی هه‌یه،
وشه‌ی پێشمه‌رگه
که چیرۆکی
دروستبوونه‌که‌شی
وه‌ک له سه‌ره‌وه
گوتم ده‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌رده‌می
كۆماری کوردستان، نێوێکی ئاوێته‌یه
و له سێ به‌شی
«پێش+ مه‌رگ+ه»
پێکهاتووه
و بووه‌ته
نێوێکی تایبه‌ت
و سه‌ربه‌خۆ.
ئیدی هه‌ق نییه
مرۆڤ به کینایه
و ڕه‌مز ئاماژه‌ی
پێبکا.
هه‌ر
له نیوه دێڕی
چواره‌مدا،
هێنانی دوو
وشه‌ی (جریوه‌یان
ڕووناکه) هه‌م
له باری ڕێزمانه‌وه
هه‌ڵه‌یه
و هه‌م له باری
ماناوه. ئه‌گه‌ر
جریوه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر
(چرا) ده‌بوایه
به شێوه‌ی
تاک هاتبایه
نه‌ک کۆ. هه‌روه‌ها
ئه‌گه‌ر بڕیاره
چرا جریوه‌ی
بێ که ده زاتی
خۆیدا مانای
ڕووناکی ده‌دا،
هێنانی وشه‌ی
ڕووناکه زیادی
یه. بێ له‌وه‌ش
وشه‌ی (جریوه)
که بۆ ده‌نگی
مه‌ل و باڵنده‌ش
ده‌کارده‌کرێ،
حاڵه‌تێکه
له نووری ئه‌ستێره
و، وابزانم
له کورده‌واریدا
بۆ (چرا) ده‌ست
نادا.
له
کۆتاییدا،
هیوادارم کاک
شێرکۆ بیکه‌س
لێم دڵگیر نه‌بێ،
که هه‌رگیز
نه‌مویستووه
گرانی و گه‌وره‌یی
وی له ئاست
شێعری هاوچه‌رخی
کورده‌واری
که نوێنه‌ری
ڕاسته‌قینه‌یه‌تی
بخمه‌ژێرپرسیاره‌وه
و، سووریشم
که بۆ نووسینی
ئه‌و ده‌قه
ده کورده‌نامووسی
که‌وتووه
و، ئه‌و ده‌قه
هه‌ڵقوڵاوی
هه‌ست و ناخی
شاعیرانه‌ی
وی نه‌بووه.
ستۆكهۆڵم 10-12-2006
gzing40@hotmail.com
• • •
|
.سه‌رنج: وێنه‌ی
كاك شێركۆ بێكه‌س
له ماڵپه‌ڕی
ئاوێنه
وه‌رگیراوه
|
|
|